
فیدراسیوینی په‌نابه‌رانی عێراقی/ سوید
INTERNATIONAL FEDERATION
OF IRAQ-SWEDEN
یه‌کێتی نیشتیمانی به‌رگه‌ی ئازادی ناگرێت!
رۆژی
4/5/2005 خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ناڕه‌زایه‌تی
خۆیان
نیشاندا به‌رانبه‌ر به بڕیاری ده‌سه‌لاَتدارانی
حکومه‌تی
سلێمانی
له
دژی
گه‌نده‌لی ئیداری
و
کاسپیکردن به زانسته‌وه،
ریبوار عارف "به‌هادین وه‌ستا به‌كر" سكرتیری گشتی
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی
و
به‌رپرسی كه‌مپینی دادگایكردنی صه‌دام
و
سه‌رانی به‌عس له ده‌ره‌وه، بۆ پشتیوانی له
داخوازی
خویندكاران له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا
ووته‌یه‌كی
پێشكه‌شکرد،
وته‌که‌ی رێبوار عارف
ده‌بێته جێگای
ره‌زامه‌ندی
خوێندكارانی
نارازی، هه‌ربۆیه پاسه‌وانه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی یه‌کێتیی
وه‌ک عاده‌تی هه‌میشه‌ییان فیێان لێدێت و بێگوێدانه هێچ
پێوانه‌یه‌کی ئینسانی رێبوار عارف راپێچی ئاسایشه
به‌دناوه‌که‌یان ده‌که‌ن.
ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی یه‌کێتی؛ هه‌موو ئه‌و ئیدعا پووچانه‌ی
یه‌کێتی له‌مه‌ڕ دیموکراسی و مافی مرۆڤ به‌ته‌واوی
پووچه‌ڵده‌کاته‌وه که رۆژانه له ده‌زگاکانی
راگه‌یاندننه‌وه گوێمان لێیده‌بێت. ئه‌م حکومه‌ته
قه‌ره‌قۆشه‌ی تاڵه‌بانی له سلێمانی؛ هه‌میشه
پاسه‌وانه‌کانی تفه‌نگیان له‌سه‌ر پشته و چاویان سووربووه
و هه‌رده‌م له بۆسه‌دان بۆ هه‌ر ده‌نگێکی ناڕازی که له
کۆمه‌ڵدا به‌رزده‌بێته‌وه.
ئه‌م
شڕه حکوومه‌ته‌ی یه‌کێتی له سلێمانی؛ مێژوویه‌کی پڕ
سه‌رکوتگه‌ری مخالیفانی سیاسی، تاڵانووبڕۆیی، فه‌سادی
ئیداری هه‌بووه که تاڵه‌بانی به‌نیازه له به‌غدادیش
نموونه‌که‌ی پێادده بکات.
یه‌کێتی نیشتیمانی، دڵی خۆی به‌وه خۆشکردووه که کڵاوی
ناوه‌ته سه‌ری سۆسیال دیموکراته‌کانی ئه‌وروپا و
رازیکردوون که وه‌ک هێزێکی سۆسیال دیموکرات بیناسن؛
به‌ڵام ئه‌م ماهییه‌ته سه‌رکوتگه‌رانه‌یان له به‌رامبه‌ر
ئازادی سیاسی‌دا، وا له ئێمه په‌نابه‌ران ده‌کات که
به‌شێک له خه‌باتمان له رسواکرن و خستنه‌رووی مه‌له‌فی
دژی ئینسانیان بێت لای سۆسیال دیموکراته‌کان و خه‌ڵکی
ئازادی خوازی ئه‌وروپا!
ئێمه په‌نابه‌ران، که به‌شێکی زۆرمان له ده‌ست
ده‌سته‌ڵاتی عه‌شاییه‌ری و سه‌رکوتی حیزبێکی وه‌ک یه‌کێتی
ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بووین؛ فیدراسیوێنی په‌نابه‌ران و
رابه‌رێکی سه‌رشوناسی وه‌ک رێبوار عارف بوو که ببووه
هانای ئێمه‌ی په‌نابه‌ران، ژیانی سه‌دانی له ده‌ست میتی
تورکی و شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا رزگارکرد و مافی په‌نابه‌ری
بۆ سه‌دان ده‌سته‌به‌رکرد؛ هه‌ر به‌م هۆیه زیندانیکردنی
ئه‌و رابه‌ره خۆشه‌ویستمان رسواده‌که‌ین و باجه‌که‌ی
ده‌بێت یه‌کێتی و رابه‌ره‌کانی ته‌حه‌موولی بکه‌ن!
یه‌کێتی نیشتیمانی ده‌بێت ئه‌وه بزانێت و
هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت که هێزێکی سه‌رکوتگه‌ری هه‌یه؛ ده‌بێت
باش ئه‌وه بزانێت که چاره‌نووسی ئه‌و و هه‌ر هێزێکی دژی
ئازادی یه‌کسانه به چاره‌نووسی حیزبی به‌عس و
مه‌سه‌له‌که‌ش له‌سه‌ر کات ماوه.
ئێمه دووباره هۆشداری به یه‌کێتی ده‌ده‌ین که ده‌ست
له ملهوڕی و سه‌رکوتگه‌ری هه‌ڵبگرێت و رێبوار عارف ئازاد
بکات و به ره‌سمی داوای لێبووردن له رێبوار عارف و
ئێمه‌ی په‌نابه‌ران له ده‌ره‌وه و خه‌لکی کوردستان بکات،
ئێمه خه‌باتمان به‌رده‌وامه و داوا له هه‌موو خه‌ڵکانی
ئازادیخوازده‌که‌ین که ده‌ست بده‌نه ده‌ستمان،
به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که له ریزه‌کانی یه‌کێتیدان و
هێشتا ئومێدێکیان به‌م حیزبه ماوه ئه‌م رسوایه‌تیانای
یه‌کێتی له ئه‌ستۆی خۆیان دابماڵن و وه‌ک ئینسانی
ئازادیخواز وه‌ده‌نگبێن.
بژی
ئازادی سیاسی و راده‌ربڕین!
سه‌رکه‌وتووبێت؛ خه‌بات له پێنا و ئاسووده‌یی و ژیانێکی
شایسته!
رسوایی بۆ سه‌رکوتکه‌رانی ئازادی!
فیدراسیوینی په‌نابه‌رانی عێراقی/ سوید
٥ی
ئایاری ٢٠٠٥ |