|
په‌نابه‌ران ،خه‌ڵکی ئازادی خواز
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا بریاره په‌نابه‌رانی عیراقی
بگیریته‌وه ، به‌تایبه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ره‌فزیان
وه‌رگرتووه وه یان که‌یسه‌کانیان له‌لایه‌ن هۆم ئۆفیسه‌و
داخراوه ، وه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌یان په‌نابه‌ری کورد‌و
عیراقی له‌کاتی چوون بۆ ئیمزای پۆلیس ده‌ستگیر کراون ،تا
ئیستا له گرتووخانه‌ی ده‌ست به‌سه‌ردا راگیراون ،وه‌زاره‌تی
ناخۆی ادعای ئه‌وه ده‌کات که به‌شێکی عیراق واته
کوردستان (امنه) ،ئه‌م بریاره‌ی هۆم ئۆفیس له‌لایه‌ن
UNHCR نوسینگه‌ی له‌نده‌نه‌وه ره‌ت درایه‌وه ، ئه‌م
پرۆسه‌یه به‌ریوه ده‌برێ له‌یه‌که‌مین هه‌نگاویدا سه‌دان
په‌نابه‌ر به پیچه‌وانه‌ى خواستى خۆیانه‌وه دیپۆرت ده‌کرینه‌وه..
به‌لام ئه‌م سیاسه‌ته به‌هاتنه‌مه‌یدانی ئیمه و به‌پشتیوانى
خه‌ڵکی پیشره‌و ئازادی خوازی به‌ریتانیا ده‌توانرێ پۆچه‌ل
بکریته‌وه.
بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م بریاره دژی ئینسانی یه‌ی ده‌وله‌تی
به‌ریتانیا ، له‌م ماوه‌یه‌دا ئێمه زنجیره‌یه‌ک چالاکی ئه‌نجام
ده‌ده‌ین له‌خۆپشاندانی جه‌ماوه‌ری و کۆر و کۆبوونه‌وه و
چاوپیکه‌وتن له‌گه‌ل میدیا‌و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن تا
ئیمزا کۆکردنه‌وه وه سه‌ردانی ئه‌حزاب و لایه‌ن رێکخراوه
ئینسانی و په‌نابه‌ری ویه‌کتی کرێکاریه‌کان که ئه‌م
چالاکیانه ژماره‌یه‌ک له‌شاره‌کانی به‌ریتانیا ده‌گریته‌وه
وه هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ریه‌وه له‌وولاته‌کانی
تریش پشتیوانی بۆ به‌رگرتن به‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وله‌تی به‌ریتانیا
ئه‌نجام ده‌درێ .
ئێمه له‌فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی داوا
له‌ته‌واوی په‌نابه‌رانی کورد عیراقی ده‌که‌ین له‌م
چالاکیانه‌دا به‌شداری بکه‌ن. به‌شیوه‌یه‌کى شارستانیانه
و یه‌کگرتووانه بۆ به‌رگرتن به‌سیاسه‌تى دیپۆرتکردنه‌وه‌ى
ئیجبارى و هاوکات خۆاسته‌کانى خۆمان بخه‌یه‌نه به‌رده‌م
ده‌سه‌لاتداران. وه‌رن به‌خه‌باتى یه‌کگرتووی ریکخراوه‌یمان
ئاکام و مه‌ترىسیه‌کانى دیپۆتکردنه‌وه به‌رپى بگرین.
ئیمه‌ته‌نها نین و ده‌یان ریکخراوو حیزب و لایه‌نى ئینسانى
له‌که‌نار خواسته‌کانى ئیمه‌دایه. و خه‌لکى ئازادیخوازى
بریتانیا پشتیوانیمان ده‌که‌ن، به‌مه‌رجى ئیمه خه‌باتیکى
شارستانیانه و مه‌دنیانه بگرینه‌به‌ر. .. ده‌با هه‌موو
مان له‌ده‌ورى ئه‌م خواستانه کۆببینه‌وه و یه‌کده‌ستانه
بینه مه‌یدانه‌وه:
-
سیاسه‌تی دیپورت کردنی
په‌نابه‌رانی عیراقی ،ده‌بێ ده‌ست به‌جێ راگیرێ، و ده‌بى
په‌نابه‌رانی عیراقی مافی ئه‌وه‌یان پێ بدرێ دیفاع له‌خۆیان
وه‌که‌یسه‌کانیان بکه‌ن
-
ئازاد کردنی ده‌ست به‌جی
ئه‌و په‌نابه‌ره عیراقیانه‌ی له‌گرتووخانه‌ی ده‌ست به‌سه‌ردا
راگیراون.
-
دانی مافی په‌نابه‌ری
به په‌نابه‌رانی عیراقی به‌عنوانی قوربانیانی شه‌رو
نائه‌منی له‌عیراقدا.
-
هه‌رجۆره هیرش وه‌لێسه‌ندنه‌وه‌ی
خزمه‌ت گوزاریه‌کان له‌وانه(خانووبه‌ره وه‌حقوقی
سوسیال وه‌مافی کارکردن ) له‌په‌نابه‌ران ده‌بێ راگیری
وپه‌نابه‌رانی عیراقی ئه‌و مافانه‌یان ده‌بێ
پاریزراوبیت.
به‌به‌رپرسیارانی فیدراسیۆنى په‌نابه‌رانى
عیراقى له‌شاره‌کاندا، ئاماده‌ى هه‌رجۆره هاوکارى
ورینمایىیه‌کى ئیوه‌یه .. په‌یوه‌ندی به‌ئیمه‌وه بگرن و
فورمی داواکاریه‌کانی خۆتان ئیمزا بکه‌ن.. ئاماده‌یتان
زامنی سه‌رکه‌وتنی ئێمه‌یه.
رۆژی یه‌که‌می خۆپشاندان له‌به‌رده‌م باره‌گای BBC له له‌نده‌ن
کات ژمیر :12-2 نیوه‌رۆ رۆژی :شه‌مه 20-8-2005
شۆین:
Bush House، Strand، London WC2B 4PH، UK.
Nearest tube :Holborn station
12-2 pm، Saturday 20th August 2005
شاری نوتین هام :سه‌نته‌ری شار کات ژمیر12 بۆ 3 نیوه‌رۆ ،رۆژی
شه‌مه 20-8-2005
Protest at market square
بۆ زیار زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م که‌مپینه به ده‌شتی جه‌مال
به‌ژماره‌ی (07734704742) یان به سامان سه‌رده‌م به
ژماره‌ی(07799507141) یان به سه‌عدی حه‌سه‌ن به‌ژماره‌ی(07883735897)
له‌له‌نده‌ن،وه له‌مانچسته‌ر به بورهان فه‌تاح به‌ژماره‌ی(07866757213)
،له‌نوتین هام به جاسم غفور به‌ژماره‌ی (07739338178) له‌شاری
ستۆک ئۆن ترینت به حمه داود به‌ژماره‌ی 07742394746) په‌یوه‌ندی
بگرن. |