|
نوێنه‌رایه‌تی دنیای موته‌مه‌دین له‌به‌رامبه‌ر
ئیسلامیه‌کان له ئه‌ستۆی ئێمه بوو!
دوا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له سه‌نته‌ری شاری
ستۆکهۆڵم وبه‌رامبه‌ر ئاکسیۆنی ئیسلامیه‌کان، خۆپیشاندانێک
له لایه‌ن حزبی حیکمه‌تیست و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عێراقه‌وه ئه‌نجام درا. خۆپیشاندانی سه‌رجاده‌ی
ئیسلامیه‌کان ڕوویه‌کی تری هێرشی زیاتری ئه‌وان بوو بۆ
سه‌ر ئازادی بیروڕاده‌ربڕین. له‌م دواییانه‌دا قه‌شه‌یه‌کی
ئه‌م شاره بیرووڕای خۆی سه‌باره‌ت به محه‌مه‌دی
پێغه‌مبه‌ر ده‌ربڕیبوو که ڕووبه‌ڕوی هێرشێکی بێوێنه
بووه‌وه له لایه‌نه ئیسلامیه‌کانه‌وه. هه‌ڵوێستی
ئیمامی مزگه‌وتی ناوچه‌ی یاکۆبسبێری به جۆرێک توند بوو
که چاره‌نووسی تیۆ ڤان کوخ، ئه‌کته‌ری هۆڵه‌ندی که به
ده‌ستی ئیسلامیه‌کان تیرۆر کرا، ئه‌هێنیته‌وه یاد.
به دوای ووته‌کانی قه‌شه‌ی ناوبراو کۆمه‌ڵگای سویدی
ڕووبه‌ڕووی چه‌ند هێرشێکی مونه‌زه‌می ڕه‌وته ئیسلامیه‌کان
بۆوه. به دوای ئه‌و هێرشه هه‌ڕه‌شه ئامێزانه‌ی ئیمامی
مزگه‌وتی شاری ستۆکهۆڵم دا ئیمامێکی تریش فتوای دا و چه‌ند
که‌سێکی نه‌ناسراویش ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی. بۆیه هه‌ر
زوو ئێمه ئه‌وه‌مان خسته ده‌ستووری کارمانه‌وه که
به‌ربه‌ستێک له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ئیسلامی سیاسی
دا پێکبهێنین و دووژمنداری ئه‌وان بۆ ئازادی ڕسوا بکه‌ین.
له ڕۆژی پێشتردا، له ناو جه‌رگه‌ی شاردا به بڵندگۆوه
چه‌ند تیمێک هه‌م ووته‌ی کورتیان بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی
تێئه‌په‌ڕین پێشکه‌ش ئه‌کرد و هه‌م چه‌ندین وه‌ره‌قه‌ی
ته‌بلیغی سه‌باره‌ت به ده‌ستکۆتاکردنی ده‌ستی ئیسلامی
سیاسی و تیرۆریزمی ئیسلامی بڵاوکرانه‌وه.
ڕۆژی یه‌کشممه 24/04 کاتژمێر 3 ی پاش نیوه‌ڕۆ له
به‌رامبه‌ر شوێنی خۆپیشاندانی ئیسلامیه‌کاندا، ئاکسیۆنی
ئێمه به به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌ندین پلاکارد و مۆسیقا
ده‌ستی پێ کرد. له بڵنگۆوه هێرشی هێزه ئیسلامیه‌کان له
دژی ئازادی بیروڕا ڕسوا کرا. پرسیاری ئه‌وه ئه‌وروژێنرا
که به ئاوه‌ڵاکردنی ده‌رگا بۆ ئه‌وانه سبه‌ی نۆره‌ی کام
ده‌ربڕین و کام کتێب و کام به‌ش له مێژوو دێت که سانسۆر
بکرێت؟ ئێمه ده‌مانووت که گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌دا
پاشه‌کشه بکرێت، هێرشی ئه‌وان ته‌نها به کڵێساوه قه‌تیس
نابێت بگره سانسۆر و قه‌ده‌غه ڕاگه‌یاندنی ئه‌وان ئیتر
ڕوو ئه‌کاته قوتابخانه‌کان و هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌لێک و
هه‌تا ژیانی شه‌خسی ئینسانه‌کانیش ئه‌گرێته‌وه. نیشانمان
دا که ئامانجی ئه‌وان ته‌نها قه‌شه نیه، بگره هێرشه
بۆ سه‌ر ته‌واوی کۆمه‌ڵگا و ئازادیه‌کانی. ئێمه له
شیعاره‌کانی خۆماندا هاوارمان ئه‌کرد که ئه‌م کرده‌وانه
له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپای مۆدێرندایه نه‌ک به‌غداد و
ته‌هران. ئه‌بێت ده‌ستیان کۆتا بکرێت. ووته‌بێژان
ته‌ئکیدیان له‌وه ئه‌کرده‌وه که ئێمه ئیسلامی سیاسی
به باشی ئه‌ناسین. ئه‌وانه برینێکی قووڵیان کردۆته
جه‌سته‌مان و هه‌ر به‌و ده‌لیله له ڕسوا کردن و خه‌بات
له دژیان کورت ناهێنین! ئێمه ووتمان هیچ به‌یناو
به‌ینیه‌ک ڕێپێدراو نیه و هێرشی هێزه ئیسلامیه‌کان به
ڕۆشنی و ڕاوه‌ستاوی نه‌بێت وه‌ڵام وه‌ر‌ناگرێته‌وه.
سه‌رباری ته‌ئیدی زۆری خه‌ڵکی سوێدی که له‌وێ گوزه‌ریان
ئه‌کرد، ئاکسیۆنه‌که له چه‌ند که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی
له سوید و ڕۆژنامه‌کانی به‌یانیان و ڕادیۆ فارسیه‌کان دا
ڕه‌نگی دایه‌وه. شایانی ووتنه که ئافره‌تێک که
له‌وێوه تێده‌په‌ڕی میکرۆفۆنه‌که‌ی وه‌رگرت و که‌وته
قسه کردن به ته‌ئیدی ئاکسیۆنه‌که.
ئێمه ده‌نگی دنیای ته‌مه‌دون بووین له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامی
سیاسی و تیرۆریزمی ئه‌واندا و زه‌روره‌تی ڕیزێکی مه‌حکه‌م
و فراوان له خه‌ڵکی ئازادیخوازمان ته‌ئکیدکرده‌وه. ئێمه
نوێنه‌ری ده‌نگی خه‌ڵکی ئازادیخواز بووین له به‌رامبه‌ر
ده‌ستدرێژی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ی ئیسلامی سیاسی‌دا.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق_ کۆمیته‌ی سوید
حزبی حیکمه‌تیست_ کۆمیته‌ی ستۆکهۆڵم
2005/4/25 |