|
مه‌سه‌له‌ی ده‌ستورو داڕشتنه‌که‌ی و ناونانی ئه‌م قۆناغه
به "قۆناغی داڕشتنی ده‌ستور" ئه‌ڵقه‌یه‌که له زنجیره‌ی
ئه‌و سیاسه‌ت و کرده‌وانه‌ی که ئه‌مریکا له‌ژێر سایه‌ی
سیاسه‌تی جه‌نگ
و داگیرکاری له‌عێراقدا ده‌یباته پێشه‌وه. ئه‌مه‌ش
به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئیسلامی سیاسی شیعه‌و
سوننه‌و پاشماوه‌کانی به‌عس و دوو حیزبه حاکمه‌که‌ی
کوردستان
و به پشتیوانی بێ سنووری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، که
بۆته پاشکۆی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا، ده‌چێته پێشه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق بۆ
جه‌ماوه‌ر له عێراق و جیهان به گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که:
"داڕشتنی ده‌ستور" له عێراقدا له‌مڕۆدا که له‌گه‌ڵیدا
که‌مپینێکی سیاسی ژورناڵی وهه‌رایه‌کی ڕاگه‌یاندنی
چه‌واشه‌کارانه‌ی له چه‌شنی" قوڵ کردنه‌وه‌ی
دیموکراتیه‌ت"و" ئێمه‌ین بڕیارده‌ری عێراق"و" سیاده‌ی
ته‌واو بۆ عێراق" به‌ڕێخراوه، هیچ نییه بێجگه له
هه‌نگاوێک له سیناریۆی ئه‌مریکی بۆ کێشانی تانوپۆی
لایه‌نی سیاسی و حقوقی کۆمه‌ڵگا، وه‌هه‌نگاوێک بۆ دیاری
کردنی چاره‌نوسی کۆمه‌ڵگا، له دوای جه‌نگ و داگیرکاری و
سیناریۆی ساخته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، له عێراقدا. ئه‌مه
هه‌نگاوێکه له پشتی سه‌ری ملیۆنه‌ها که‌س له خه‌ڵکی
عێراق به‌ڕێوه ئه‌چێت، وه به ته‌واوه‌تی دووره له
ئیراده‌ی هێزه ئازادیخواز‌و موته‌مه‌دینه‌کان. له‌ڕاستیدا
کرێکاران، ژنان و جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز له‌م وه‌زعه
قورس و تاڵه‌دا دورخراونه‌ته‌وه‌و ئیراده‌یان سه‌لب کراوه
له هه‌ر ده‌خاڵه‌ت و به‌شدارییه‌ک له ته‌واوی ئه‌م
کاره‌دا. ئه‌م سیناریۆیه به‌جه‌نگ له دژی عێراق و
داگیرکردنی، وه دواتر به‌ته‌شکیل کردنی مه‌جلیسی حوکم و
یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تو هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و
حکومه‌تی کاتی و هه‌تا ده‌گا به "داڕشتنی ده‌ستور" ده‌ستی
پێ‌کرد. ئه‌م کاره سیاسییه‌ی ئێستا کارێکه بێبه‌رییه له
بچووکترین شه‌رعییه‌ت و قانوونی بوون. ته‌واوی ئه‌وه‌ی
دامه‌زرێنراوه‌و داڕێژراوه‌و هه‌یئه‌کان و دامه‌زراوه‌کان
و یاسا‌و ته‌شریعه‌کانی بۆ دانراوه، له هه‌لومه‌رجێکی
وادا، هیچ جۆره یاسایی بوونێکی پێوه نییه. ئه‌م
ده‌ستوره‌ی باسی ده‌که‌ن له بنه‌ڕه‌تددا ئه‌ڵقه‌یه‌که
له سیناریۆیه‌ک که به ته‌واوی وورده‌کاریه‌کانییه‌وه
قبووڵ نییه‌و ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه.
ده‌ستورێک، به‌ده‌ست له‌پشت دانی ئه‌مریکا، له لایه‌ن
ئه‌و هێزانه‌وه، که زۆرترین کۆنه‌په‌رستی و دژایه‌تیان
بۆ ئینسان نیشان داوه، بنوسرێت پیلانێکه بۆ سه‌پاندن
وقبوڵ کردنی هه‌لومه‌رجی ئێستا. ئه‌مه هه‌وڵێکه بۆ
بازدان به‌سه‌ر داوا بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگا که
بریتییه له، چوونه ده‌ره‌وه‌ی فه‌وری هێزه‌کانی
ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی و ده‌رکردنی هێزو میلیشیا
ئیسلامی وقه‌ومی وعه‌شیره‌تییه‌کان، که به چه‌ک و
توندوتیژی خۆیان ڕاگرتووه، وه مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات و
ماهییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئاینده له عێراقدا. "داڕشتنی
ده‌ستور" مه‌به‌ست لێی ته‌سلیم کردنی کۆمه‌ڵگه‌یه به
بوونی، داگیرکاری و ده‌سه‌ڵاتی قه‌ره‌قۆشی ده‌ستکردی
ئه‌مریکا، وه ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا ئیسلامی و قه‌ومییه‌کان
له عێراقدا وه شه‌رعییه‌تدان به‌وان، ئه‌مه‌ش
ڕێچکه‌یه‌کی سروشتییه‌و ته‌مومژی له‌سه‌ر نییه. وه به‌م
جۆره ده‌یانه‌وێت هه‌لومه‌رجی سیناریۆی ڕه‌ش و تیرۆر‌و
داگیرکاری و یاسای دارستان به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا هه‌م
بسه‌پێنن و هه‌م بهێڵنه‌وه. به‌ڵام داخوازی سه‌ره‌کی
جه‌ماوه‌ر له‌مڕۆدا چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌وری ئه‌مریکاو
کۆتایی هێنانه به ده‌ست درێژیی تاقمه‌کانی به‌شدار له‌م
هه‌لومه‌رجه کاره‌ساتباره‌و به‌رده‌وامه‌دا. هاژوهوژی
ده‌ستور بۆ پاڵ پێوه نانی جه‌ماوه‌ره بۆ پاشه‌کشه
پێکردنیان و پاشگه‌زبوونه‌وه‌یان له‌م مه‌یدانه
سه‌ره‌کییه‌ی خه‌باتییان.
بۆیه هه‌تا ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی له عێراق
ده‌رنه‌چن،وه هه‌تا ژیانی جه‌ماوه‌ر له ژێر ده‌ستی
میلیشیاکان ده‌رنه‌چن، وه هه‌تا که‌ش و هه‌وایه‌کی ئارام
و ئاسایش و ئازاد و ئیراده‌ی ئازادانه‌ی جه‌ماوه‌ر ئازاد
نه‌کرێت، هیچ یه‌ک له ده‌سه‌ڵات، سیناریۆ و بڕیار‌و
ده‌ستور شه‌رعییه‌ت و قانوونییه‌تی تیا نییه‌و پێویسته
وه‌ک یه‌کێک له ڕێگریه‌کان و به‌رهه‌می شه‌ڕو داگیرکاری
وه‌لا بنرێن. هه‌ر کاتێکیش یاسا‌و ده‌ستور دابڕێژرێت ده‌بێ
پشت ببه‌ستێت به ده‌خاڵه‌تی ئازاد‌و هوشیارانه‌ی
جه‌ماوه‌ر، وه له که‌ش وهه‌وایه‌کی گونجاو، که پشت
به‌ستو بێت به بنه‌ما ئینسانییه‌کان ویه‌کسانی و مافی
هاووڵاتی بوونی تیا دابین کرابێت. مافی هاووڵاتییه‌ک که
ته‌واو دوور بێت له مۆرکی قه‌ومی و دینی و تائیفی و
عه‌شیره‌تی و ڕه‌گه‌زی. هه‌روه‌ها ده‌بێ له‌گه‌ڵ
به‌یاننامه‌ی مافه جیهانداگره‌کانی ئینساندا بێته‌وه.
هه‌ر ده‌ستورو یاسایه‌کیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بێت ئاشکرایه
که پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئینسان و ئینسانییه‌ت و
چاره‌نووسی شکست و داڕوخانه.
ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستور بۆ جه‌ماوه‌ر ئه‌نوسن له
عێراقدا، که له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی ساخته‌وه هاتوون،
هیچ شه‌رعییه‌تێکیان نییه، هیچ بۆیان نییه ده‌ستوور
بنوسن. ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئه‌م هێزانه ده‌ینوسن، به هۆی
ماهییه‌تی دژه جه‌ماوه‌رییانه‌وه، به‌هۆی پشت به‌ستنیان
به قه‌وم گه‌رایی و دین و
تایه‌فه‌گه‌رێتیه‌وه‌و...هتده‌وه، لێدانێکی تووند‌و جدی
ڕووبه‌ڕوی عیلمانییه‌ت و مه‌ده‌نییه‌ت و شارستانیی بوونی
کۆمه‌ڵگا ئه‌که‌نه‌وه، پێناسه‌ی هاووڵاتی بوونی
دانیشتوانی عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه. مافی هاووڵاتی بوون
له ژێر سایه‌ی ئه‌م ده‌ستوره‌دا به بادا ئه‌چێت.
فیدراڵییه‌ت به ته‌واوی ئه‌و شێوانه‌وه که پێشنیار
ئه‌کرێت،" ئیسلام دینی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ته" و سه‌پاندنی
ئیسلام به‌سه‌ر ژیانی جه‌ماوه‌رو جێخستنی یاسایی دابه‌ش
کردنی کۆمه‌ڵگا بۆ قه‌وم و دین و تایه‌فه‌و
عه‌شیره‌ته‌کان، وه له‌باربردنی ماف و خولیای له‌سه‌دا
شه‌ستی کۆمه‌ڵگای عێراق که ژنانن بۆ یه‌کسانی ته‌واویان
له‌گه‌ڵ پیاواندا، وه به فیڕۆدانی خواستی ئازادیخوازی و
یه‌کسانیخوازی له کۆمه‌ڵگادا له پێناو جێخستنی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی قه‌ومی له عێراقدا، جه‌ماوه‌ری عێراق بیانه‌وێت
یان نه‌یانه‌وێت، له ژێر چاودێری باوکایه‌تی تاران‌دا، وه
به ده‌ست له پشت دانی ئه‌مریکا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی
دیموکراسیه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا،دوای چه‌ند
ده‌یه‌یه‌ک له فاشییه‌تی قه‌ومی عه‌ره‌بی بۆ پاڵ پێوه
نانی کۆمه‌ڵگای عێراقه بۆ فاشییه‌تی ئیسلامی قه‌ومی، بۆ
کۆیله‌یه‌تی و چه‌وسانه‌وه‌و جیاکاری جنسی له دژی ژنان و
گیرانه‌وه‌ی چاره‌نوسێکی خوێناوی و ڕه‌ش بۆ جه‌ماوه‌ر وه‌ک
ووڵاتانی ئێران و ئه‌فغانستان.
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز‌و موته‌مه‌دین له عێراق! ئه‌ی
ئه‌وانه‌ی تێده‌کۆشن بۆ دنیایه‌کی پڕ له ئینسانیه‌ت و
ڕوناکی!
نابێ ڕێگه بده‌ین که تاڵاوی ئه‌م سیناریۆ ژه‌هراویه به
گه‌رووماندا بچێته خواره‌وه. هیچ ئومێدێک به‌م پیلانه‌ی
که ته‌واو دژتانه گرێ مه‌ده‌ن. هیچ ماف و ئامانج و
خواستێکی ئێوه له ده‌ستورێکدا که ئه‌و هێزانه دایبڕێژن
دانی پیادا نانرێت. خۆشخه‌یاڵ کردنی بێ پایان له ژێر ناوی
ده‌ستوردا دێوه‌زمه‌و زنجیری کۆیله‌یه‌تییه له پێناو
سه‌پاندنی کۆیله‌یه‌تی و بێ مافی و کۆنه‌په‌رستیدایه
به‌سه‌ر ئێوه‌دا. ئومێد به‌دستورێکی له‌م چه‌شنه‌وه گرێ
مه‌ده‌ن.
ئه‌م ده‌ستوره ئاسایش و ئارامی ناهێنێ که به درۆ
بانگه‌وازی بۆ ئه‌که‌ن. ئه‌وانه‌ی ئه‌م ده‌ستوره
داده‌ڕێژن خۆیان سه‌رچاوه‌ی نه‌بوونی ئاسایش و ئارامین،
ئه‌مه ته‌نانه‌ت ئه‌و ئاگره‌ش دانامرکێنێت، که به
تووندترین و تاڵترین شێوه باجه‌که‌ی ئه‌درێت، به‌ڵکو زیاتر
په‌ره‌ی پێ ده‌سێنێت و ئاکامه‌که‌ی دڕندانه‌ترو خوێناوی تر
ئه‌کات. ئه‌مه ده‌ستوری ئامانج و خواسته‌کانی ئه‌وانه بۆ
گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و باڵا ده‌ستی له دژی ئێوه‌و
له‌سه‌ر حسابی ئیراده‌و ئومێد‌و ئامانجه‌کانتان...ئه‌م
ده‌ستوره نابێت بخرێته به‌ر ده‌نگدانێکی درۆینه‌ی تر،
به‌ڵکو ده‌بێت ڕه‌وانه‌ی ئارامگای کۆتایی، زبڵدانی مێژوو
بکرێت! ئه‌مه‌ش ته‌نها به ده‌خاڵه‌تی فه‌وری و سووری
ئێوه‌و ڕاوه‌ستانه‌وه‌تان ئه‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌م
ته‌وقی کۆیله‌یه‌تیه‌ی که ده‌یانه‌وێت له ملتان
بیئاڵێنن. پێویسته به ڕیزی سه‌ربه‌خۆی خۆتان ئه‌م
مه‌یدانه بخرۆشێنن و ئه‌م سیناریۆو پیلانه تێکبشکێنن و
شکستی پێ بهێنن. له هه‌مان کاتدا خۆتان و خه‌باتتان
یه‌کبخه‌ن له ده‌وری به‌یانی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق بۆ،
کردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ته‌واوی هێزه ئیسلامیه‌کان
و قه‌ومیه‌کانی دروستکه‌ری ئه‌م سیناریۆیه، وه بۆ
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌واوی دامه‌زراوو یاسایانه‌ی که
ده‌ستکردی ئه‌مریکاو جه‌نگه‌که‌ین. کۆنگره‌ی ئازادی عێراق
له پێناوی گێڕانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت بۆ کۆمه‌ڵگاو دانی
هه‌لی ته‌واو به جه‌ماوه‌ر پێکهاتووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن
به‌شێوه‌یه‌کی هوشیارانه‌و ئازاد چاره‌نوسی سیاسی و شێوه‌ی
ده‌سه‌ڵات له کۆمه‌ڵگادا دیاری بکه‌ن. ئه‌مه مه‌یدانێکی
سه‌ره‌کی خه‌باتتانه، بۆ کۆتایی هێنان به‌م هه‌لومه‌رجه
کاره‌ساتباره، بۆ هێنانه کایه‌ی ئاینده‌یه‌کی ڕووناک و
پڕ له خۆشی.
حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
2005/7/26 |