|
هێنانه‌پێشی مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور، هه‌ر وه‌ک له پێشتردا
جه‌ختمان له‌سه‌ر کردووه، ئه‌ڵقه‌یه‌که له زنجیره‌ی
سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا بۆ به‌رپاکردنی جه‌نگ و داگیرکاری
له عێراقدا. پیلانێکه بۆ سه‌پاندنی یاساکانی دارستان
به‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌م ووڵاته‌دا له‌م هه‌لومه‌رجه
کاره‌ساتباره‌ی ئێستادا. ئه‌مه کارێکه بۆ سه‌پاندنی
ده‌سه‌ڵات و یاساکانی تاقمه ئیسلامی و قه‌ومیه‌کان
به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌مه فێڵێکه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی
خۆشباوه‌ڕی و بازدان به‌سه‌ر مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تیه‌کانی
جه‌ماوه‌ردا که بریتییه له داگیرکاری و تیرۆر‌و نه‌بوونی
ئاسایش و به‌م جۆره‌ش سیناریۆی درێژه‌دان و جێگیرکردنی
هه‌لومه‌رجی کاره‌ساتباری ئێستایه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی به ده‌ستور ناوی ده‌برێت و هه‌ڵگری ئه‌و
ناوه‌رۆکه کۆنه‌په‌رستانه‌و دوواکه‌وتووانه‌یه‌یه،
به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرایه بۆ ئه‌م ڕاستیانه. ده‌ستورێک که
له‌سه‌ر بنه‌مای ئیسلام بێت له‌گه‌ڵ هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
به‌شه‌ریدا ناگونجێ و ڕێگه‌یه‌که بۆ گۆڕینی عێراق به
ئێران و ئه‌فغانستانێکی تر. ده‌ستورێک له‌سه‌ر پارچه‌کردنی
کۆمه‌ڵگا به پێی پێناسه‌ی ساخته‌ی تایفی و قه‌ومی
دابمه‌زرێت و پشت به داماڵینی هه‌ویه‌ی ئینسانی ببه‌ستێ و
بیسڕێته‌وه‌و له جیاتی جه‌خت کردن له‌سه‌ر هه‌ویه‌ی
هاووڵاتی بوون، ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه به‌پێی هه‌ویه‌ی
جۆراوجۆری مه‌زهه‌بی و قه‌ومی و دینی دابه‌ش بکات، تیایدا
باس کردن له ئازادیه‌کان و مافه‌کانی ئینسان ته‌نها
گاڵته‌جاڕی و مایه پووچىیه.
ئاشکرایه که یاساکانی ئیسلام له‌گه‌ڵ ئازادىیه فه‌ردی و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئینساندا
نایه‌ته‌وه به‌ڵکو به ئاشکرا به‌ڕوویدا
ئه‌وه‌ستێتێته‌وه. دانانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام وه‌ک
سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی یاسادانان و قه‌ده‌غه کردنی هه‌ر
یاسایه‌ک که پێچه‌وانه‌ی ئه‌حکامه‌کانیه‌تی، که مه‌لاکان
ئه‌یناسێنن و لێکیئه‌ده‌نه‌وه، پووچی هه‌موو
ده‌ربڕینه‌کانی سه‌باره‌ت به ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ
که‌له ده‌ستوره‌که‌دا باسیان لێوه کراوه، ده‌رده‌خات و
له‌هه‌ر مانایه‌کیش خاڵىیان ئه‌کاته‌وه.
ئه‌و شه‌ڕه‌ی له نێوان تاقمه ئیسلامىیه شیعیه‌کان
کڵپه‌ی سه‌ندووه، که به هۆیه‌وه جێگاکانی ژیانی
خه‌ڵکیان کردووه به مه‌یدانی کوشتارگا، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و
په‌یامانه‌ش که تاقمه ئیسلامییه سونیه‌کان ده‌ریده‌که‌ن
و خه‌ڵکی مه‌ده‌نی به‌رده‌م ده‌رگاکانی نه‌خۆشخانه‌کان و
بنکه‌کانی گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیارانیان کردۆته ئامانجی
خۆیان، وه هه‌وڵی قه‌ومییه کوردیه‌کان بۆ جوڵاندنی
هه‌ستی قه‌ومی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی له نێو جه‌ماوه‌ری
کوردستاندا و وه‌عدو به‌ڵێنی بوشی ملهووڕ
له پێناو سه‌پاندنی شه‌ڕێک به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا له‌سه‌ر
پایه‌ی هه‌ویه‌ی مه‌زهه‌بی، وه به زمانێکی کاوبۆیانه
ته‌نها ئیختیاری ئه‌وه‌ی بۆ لایه‌نگرانی مه‌زهه‌بی سونی
هێشته‌وه که یان به ئاشتی دابنیشن و یان شه‌ڕیان له دژ
ئه‌کرێ، ئه‌مانه ئه‌نجامی سیاسی و ئه‌منی ڕاسته‌وخۆی
پێشنیار کردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ن و سه‌لمێنه‌ر و به‌ڵگه‌ی
ڕۆشن و واقعی قسه‌کان و پێشبینىیه‌کانی ئێمه‌یه و
ئه‌مانه‌ش سیماکانی ئاینده‌یه‌کی ڕه‌شن که سیناریۆی
سه‌پاندنی پڕۆژه‌ی کۆنه‌په‌رست و فاشی ده‌ستور
ده‌یسه‌پێنێ.
جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز!
باس کردن له ئاینده‌یه‌کی باش بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه به‌بێ
کۆتایى هێنانی کێشه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئیمکانی نىیه.
داڕشتنی ده‌ستورێک که بچووکترین ڕێز بۆ ماف و ئازادىیه
بنه‌ڕه‌تىیه‌کان دابنێ له توانادا نىیه هه‌تا کۆمه‌ڵگا
له جه‌نگ و داگیرکاری و تیرۆر و نائه‌منیه‌ت ڕزگاز
نه‌کرێت.
ئه‌وه‌ی که به پڕۆژه‌ی ده‌ستور ناوده‌برێت بریتییه له
یاسای سه‌پاندنی نه‌بوونی و سه‌رکوت به‌سه‌ر کرێکاراندا و
برسێتی و چۆکدادان به زه‌حمه‌تکێشان. ئه‌م ده‌ستوره
ده‌ستوری سه‌پاندنی ژێرده‌سته‌یی
و ته‌فره‌قه‌ی جنسی به‌سه‌ر ژنان و بێمافىیه به‌سه‌ر
لاوان و مناڵاندا، ئه‌مه یاسای جیاکاری قه‌ومی و بێ
به‌ش کردنی جه‌ماوه‌ری کوردستانه له مافی دیاری کردنی
چاره‌نوس و ئاینده‌ی سیاسىیان، ئه‌مه زیندووکردنه‌وه‌ی
دوواکه‌وتوویی و یاسایی کردنه‌وه‌ی کۆنه‌په‌رستی دینی و
قه‌ومییه. ئه‌مه ده‌ستوری داماڵینی هه‌ویه‌ی ئینسانی و
گۆڕینمانه بۆ بوونه‌وه‌ری مه‌زهه‌بی و تایفی و قه‌ومی.
ئه‌بێت ناوه‌ڕۆکی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌و پرۆسه‌ی داڕشتنه‌که‌ی
که بۆ ته‌زوویرکردنی ئیراده‌و زه‌وتکردنی مافه‌کانمان له
هه‌ڵبژاردنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی ئاینده‌ی عێراقه، ڕسوا و
ڕه‌ت بکرێته‌وه.
جارێکی تر بانگه‌وازتان ده‌که‌ین که ئه‌م پیلانه گۆڕ
به‌گۆڕ بکه‌ن، ئه‌مه پیلانی سوتاندنی کۆمه‌ڵگه‌که‌مانه
له ناو ئاگری شه‌ڕو بێ ده‌ره‌تانی بێ په‌رده‌دا.
ده‌ستورێک به‌م جۆره و له هه‌لومه‌رجێکی ئاوا
کاره‌ساتبارو ئاڵۆزدا دابڕێژرێت، ئیدیعاکه‌ی بۆ پێناس
کردنی ماف و ئازادىیه‌کانتان ته‌نها گاڵته‌پێکردن و
گاڵته‌جاڕىیه.
وه‌رنه مه‌یدان و هێزه‌کانتان له ده‌وری ڕاگه‌یاندنی
کۆنگره‌ی ئازادی عێراق کۆبکه‌نه‌وه له پێناو شکستهێنان
به‌م پیلانه‌و سه‌پاندنی ئه‌م ده‌ستوره کۆنه‌په‌رسته،
وه له پێناو دیاری کردنی ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ
کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق. |