|
ڕۆژی 22.10 له هێلسینکی کۆبونه‌وه‌ی بانکی
جیهانی به‌سترا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی بانک
پاوڵ وؤڵڤۆفیج، که پێشتر یاریده‌ده‌ری
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ندازیاری
سه‌ره‌کی جه‌نگی عێراق بوو. لایه‌نه چه‌پ و
پێشکه‌وتنخوازه‌کان و کۆمیته‌ی دژی شه‌ڕ
هه‌ستان به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندنێک له رۆژی
22.10 و سیمینارێک ده‌رباره‌ی هه‌ژاری و
ده‌وری بانکی جیهانی له 23.10دا.

شایه‌نی باسه کۆمیتی حزب
یه‌کێک بوو له ڕێکخه‌رانی سه‌ره‌کی
ئاکسیۆنه‌که و سیمیناره‌که، هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه چه‌ندین کاریان کرد و له
هه‌موو کۆبونه‌وه‌کاندا ئاماده‌بوون.
هه‌روه‌ها له خودی ئاکسیۆنه‌که‌شدا هاوڕێیان
چه‌ندین کاریان ئه‌نجامدا، وه‌ک (هاوڕێیان:
بنار، نزار، شیرین، به‌یار، فه‌ره‌یدوون) کاری
به‌ڕێوه بردن و چاودێری کردنی
ئاکسیۆنه‌که‌یان گرته ته‌ستۆ، دوو هاوڕێشمان
لافیته‌ی پێشه‌وه‌یان گرتبوو، له سه‌ره‌تای
ئاکسیۆنه‌که‌شدا هاوڕێ جمال صالح به
نوێنه‌رایه‌تی حزب وته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد.
ئه‌م ئاکسیۆنه دانگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی
دایه‌وه له میدیاکانی فنلاندا.
 
ڕۆژی سیمیناره‌که‌ش، واته
23.10 هاوڕێیان مێزکتابێکیان دانا که هه‌ندێک
له ئه‌ده‌بیانی حزبی له‌سه‌ربوو، له نێوێندا
نامیلکه‌یه‌کی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق به
فنلاندی، که چه‌ندین بابه‌تی ده‌رباره‌ی
کۆنگره له خۆ گرتبوو. پاش ئه‌وه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ری سیمیناره‌که ڕیکلامی بۆ کرد،
به ده‌یان که‌س هاتن بۆ وه‌رگرتنی نامیلکه و
گفتوگۆ کردن ده‌رباره‌ی کۆنگره و هه‌لومه‌رجی
ئێستای عێراق. پاش سیمیناره‌که‌ش چه‌ند گروپێک
پێکهات بۆ گفتوگۆ و کارکردن ده‌رباره‌ی چه‌ند
بابه‌تێک، هاوڕێ بنار مسته‌فا به‌شداری له
گروپێک کرد، که تایبه‌ت بوو به‌وه‌ی کاتێک
ساڵی داهاتوو فنلاند پۆستی سه‌رۆکایه‌تی
EU
وه‌رده‌گرێ. |