|
هه‌فته‌نامه‌ی
VIIKKO HÄME
که هه‌فته‌نامه‌یێکی سۆسیال دیمۆکراسیه‌کانه
و به تیراژی 9000 دانه له شاره‌کانی
سه‌ربه ناوچه‌ی
Häme
دا بلاو ده‌بێته‌وه‌و زۆربه‌ی خوێنه‌ره‌کانی
بریتین له هه‌لسوراوانی سیاسی ،رۆژی
13.12.2005 له ژماره 51/52 ی خۆیدا ،
چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌گه‌ری له‌گه‌ل
(ئیبراهیم حسێن) ئه‌ندامی کۆمیته‌ی فنلاندای
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق سازدا،
سه‌باره‌ت به‌هه‌ل ومه‌رجه‌کانی ئێستای عێراق
و سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق وپێویستی
وخوازراوبوونی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق بۆ
ده‌ركێشانی کۆمه‌ڵگا له واقیعیه‌تی
کێشمه‌کێشی خوێناوی جه‌مسه‌ره‌کانی تیرۆریزمی
دنیای ئه‌مرۆ
له تیرۆریزمی ده‌وله‌تیی ئه‌مریکاوتیرۆریزمی
هێزه‌کانی ئیسلامی سیاسی و هێزه‌کانی
ناسیۆنالیسمی عه‌ره‌بی سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی
که له سیناریۆی ره‌شی ئه‌مرۆی عێراق دا
ده‌وریان هه‌یه.
له‌به‌شێکی ئه‌و گفتوگۆیه‌دا ئاماژه به‌وه
کراوه که ئێستا عێراق له‌نێوبه‌رداشی جه‌نگ
وداگیرکاری ئه‌مریکاوتیرۆریزمی ئیسلامی و
هێزه‌ناسیۆنالیست و خێله‌کیه‌کان دایه
هه‌لبژاردن په‌رده‌یه‌که به‌سه‌رئه‌و
واقیعه‌ته‌دا ده‌کێشرێ.هه‌لبژاردن پێویستی به
دابین کردنی به ره‌خساندنی هه‌ل ومه‌رجێکی
ئارام وئاسایش هه‌یه که خه‌لک بتوانن
ئازانه ده‌نگ بده‌ن ئیراده‌ی خۆیان گوزارشت
لێ بکه‌ن،به‌ڵام له‌سایه‌ی داگیرکاری
وده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌چه‌کداره ئیسلامی وقه‌ومی
خێڵه‌کیه‌کان که‌به‌زۆری چه‌کوڵاتیان پاوان
کردوه وژیانی خه‌ڵکیان قۆرخ کردوه و
هه‌ره‌شه له خه‌لک ده‌که‌ن ،هه‌ڵبژاردنێک
له ئارادنیه ، به‌ڵکو ئه‌وه رێکه‌وتنێکه
له نێوان هێزه شه‌رکه‌ره‌کان له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات. بۆ دابین کردنی ئه‌وهه‌ل ومه‌رجه‌ش
پێویسته داگیرکاری ئه‌مریکا کۆتایی پێ بهێنرێ
و ده‌ستی تاقمه چه‌ک داره‌کان له‌سه‌ر ژیانی
خه‌لکی مه‌ده‌نی ببردرێ.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کرا که کۆمه‌ڵگای
عێراق وجه‌ماوه‌ری خه‌ڵکه‌که‌ی شارنشین
ومۆدێرن و خوازیاری کۆمه‌ڵگاوده‌سه‌ڵاتێکی
مۆدێرن وعیلمانی و غه‌یری قه‌ومین که‌تیایدا
ماف وئازادیه‌کانی خه‌ڵک وه‌ک بنه‌مای هه‌موو
یاساکانی وڵات به‌ڕه‌سمی ناسرابن وهه‌ر
له‌وپه‌یوه‌نده‌دا ئاماژه به به‌ده‌ورو رۆڵ
وگرنگی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق وه‌ک نوێنه‌ری
ئه‌وخواسته ره‌وایه‌ی خه‌ڵکی عێراق کرا.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق/ کۆمیته‌ی
فنلاند |