|
ئه‌مرۆ ئیَواره
له "پاركى ئازادى" له‌شارى سلیَمانى
كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوانى جه‌ماوه‌رى ریَكخرا،
كه تیایدا 500كه‌س به‌شداریكردبوو. ئه‌م
كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه به مه‌به‌ستى
تاووتویَكردنى
كۆسپ
و
ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌م خه‌ڵكى شارى سلیَمانى
و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى ریَكخستنى
نارِه‌زایه‌تى
خه‌ڵكى ئه‌مشاره له‌پیَناو
به‌ده‌ستهیَنانى
داواكانیاندا، رِیكخرا.
ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه له بریاره‌كانى خۆیدا
ده‌سته‌یه‌كى هه‌ڵبژیَردراوى
پیَك
هیَنا
به نیوى "ده‌سته‌ى داكۆكى له داخوازییه‌كانى
خه‌ڵكى سلیَمانى"
كه له 34 كه‌س پیَكهاتوه‌و،
هه‌روه‌ها برِیاره
سبه‌ینىَ
ئه‌م ده‌سته‌یه كۆببیَته‌وه‌و
لیَژنه‌یه‌ك
پیَك
بهیَنیَت
بۆ به‌دواداچونى داخوازییه‌كانى خه‌ڵكى سلیَمانى
و سه‌ردانیكردنى به‌رپرسه‌كانى شارى سلیَمانى
و ته‌رحكردنى داواكارییه‌كانى خه‌ڵكى شار ....
مه‌نشورى خواسته‌كانى ئه‌م ده‌سته‌یه كه به
كۆى ده‌نگ قبولكرا بریتىیه له دابینكردنى
خواسته‌كانى كاره‌با و ئاووو سوته‌مه‌نى و
بنه‌بركردنى گه‌نده‌لى و هه‌روه‌ها
به‌ره‌سمیه‌ت ناسینى ئازادییه‌كان و له‌وانه
ئازادى رِاده‌ربرین
و هه‌روه‌ها خواستى دابینكردنى خانوو.....
شایانى باسه بوتریَت
كه له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین كه‌سایه‌تى
رۆشنبیر و ژورنالست و رِابه‌رانى
بزوتنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى به‌شداریان تیَدا
كرد كه تیایدا هه‌ریه‌ك له ریبین ته‌ها وه‌ك
نویَنه‌رى
خه‌ڵكى شارى كه‌لارو ئازاد ئه‌حمه‌د وه‌ك
نوینه‌رى خه‌ڵكى رانیه له ووته‌یه‌كدا
هاوپشتى خۆیان راگه‌یاند بۆ داواكارى
خواسته‌كانى "ده‌سته‌ى داكۆكى‌و.." هیواى
سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانیان بۆ خواستن.
|