|
له ئۆسلۆ زیاتر له حه‌وت هه‌زار که‌س له1 ی ئایاردا
به‌شدارییان کرد!
ئه‌مساڵ له ڕۆژی یه‌کی ئایاردا له شاری ئۆسلۆ، زیاتر له
حه‌وت هه‌زار که‌س به‌شدارییان کرد. سه‌ره‌تا له‌به‌رده‌م
باره‌گای ئێل ئۆ
LO
کۆبونه‌وه ساز درا که به سروودی ئه‌نته‌رناسیۆنال ده‌ستی
پێ کرد. هه‌ڵسووڕاوان و لایه‌نگرانی هه‌ر دوو حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و حزبی حکمه‌تیست به لافیته‌ی
سه‌ربه‌خۆوه به‌شداری به‌رچاویان کرد. بێجگه له وێنه‌ی
مارکس و مه‌نسوور حیکمه‌ت، چه‌ند تراکت و لافیته‌یه‌ک
به‌رزکرابوونه‌وه. مێزکتێبی هه‌ردوو حزب که بڵاوکراوه
تازه‌کانی حزبیان له‌سه‌ر بوو دانرا. دواتریش وه‌ک
ته‌قلیدێکی ساڵانه ڕێپێوان ده‌ستی پێ‌کرد. به سه‌دان
نوسخه له به‌یاننامه‌ی ڕێبوار ئه‌حمه‌د، به زمانی
ئینگلیزی و بڵاوکراوه‌ی فۆروۆرد و ده‌نگی کرێکاران به
ئینگلیزی و الشیوعیة العمالیة بڵاوکرانه‌وه.
هاوکاتیش له شاری فرێدریکستاد هه‌ڵسووڕاوانی حزب له‌گه‌ڵ
لایه‌نه چه‌پ و کرێکاریه‌کان له ڕێپێوانه‌که‌دا به‌شدار
بوون و دواتریش له هۆڵی سانکروا که مه‌راسیم کرا،
ئه‌نوه‌ر نوری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نه‌رویجی حزب به ناوی
کۆمیته‌وه قسه‌و باسی پێشکه‌ش کرد و سه‌رنجی
ئاماده‌بووانی بۆ وه‌زعیه‌تی کرێکارانی عێراق و
بێمافیه‌کانیان ڕاکێشا. ئه‌مه و لافیته‌ی حزب و چه‌ندین
تراکت به‌رزکرابوونه‌وه.
کۆمیته‌ی نه‌رویجی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
02/05/2005
بۆ بینینی وێنه‌کان
کلیکی ئێره بکه... |