|

ڕۆژی 24.09.2005
کۆمه‌ڵێک له هاوڕێیان و دۆستانی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و حزبی حکمه‌تیست بۆ
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به دژی شه‌ڕو
داگیرکاری ئه‌مریکاو وه‌ک پاڵپشتیه‌ک له
خۆپیشاندانه‌کانی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق دژ
به شه‌ڕو داگیرکاری له شاره‌کانی عێراق و
هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م به‌ره دژی
شه‌ڕه چوونه به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مریکی
له ئۆسلۆ. له‌م خۆپیشاندانه‌دا ده‌یان وێنه
له به‌یاننامه‌ی حزب به زمانی ئینگلیزی و
ده‌یان وێنه له به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی
نه‌رویج به زمانی نه‌رویجی له‌م ئاکسیۆنه‌دا
بڵاوکرانه‌وه. له به‌شێک له
خۆپیشاندانه‌که‌دا هاوڕێیان به شیعاری "نا بۆ
ئه‌مریکا، نا بۆ ئیسلامی سیاسی، به‌ڵێ بۆ
ده‌وڵه‌تێکی مه‌ده‌نی غه‌یره قه‌ومی غه‌یره
دینی" کۆڕی خۆپیشاندانه‌که‌یان گه‌رم
ڕاگرتبوو. |