|
ڕۆژی
5ی ئۆکتۆبه‌ر شیرین محسن به نوێنه‌رایه‌تی
ڕێکخراوی ئازادی ژنانی عێراق چاوی که‌وت به
ئێلیزابێت لۆنا نوێنه‌ری ڕێکخراوی کێشه‌ی ژنان
و له دانیشتنێکی 2 کاتژمێری‌دا قسه‌وباس
له‌سه‌ر ڕوانگه‌و هه‌ڵوێستی ڕێکخراوی ئازادی
ژنانی عێراق کرا سه‌باره‌ت به پیلانی داڕشتن
و سه‌پاندنی ڕه‌شنوسی ده‌ستوری عێراقی. شیرین
ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌م ده‌ستوره
ده‌یه‌وێت عێراق بکات به ئێران و
ئه‌فغانستانێکی تر و ده‌بێته مایه‌ی
شه‌رعیه‌ت دان به سیناریۆی ڕه‌ش و
سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا
و له‌وباره‌یه‌وه بیروڕا گۆڕدرایه‌وه
و ئێلیزابێت پشتیوانی له هه‌ڵوێستی ڕێکخراو
کرد‌و چه‌ند ڕێگه‌یه‌کی نیشاندا بۆ
په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندی ڕێکخراو به ڕێکخراو
و نیهاده نه‌رویجییه‌کانه‌وه له پێناو
کۆمه‌ک کردن به بزووتنه‌وه‌ی ژنان له
عێراقدا. هه‌روه‌ها باس له سه‌نته‌ری
پارێزگاری ژنان کرا که ڕێکخراو له شاره‌کانی
به‌غداد و که‌رکوک کردوویه‌تیه‌وه‌و چۆنێتی
کۆمه‌ک پێ کردنیان و ئێلیزابێت ڕایگه‌یاند که
نوێنه‌رێک له ڕێکخراوی فیدراسیۆنی ژنانی
نه‌رویجی که ته‌واوی ڕێکخراوه‌کانی ژنانی له
ناو خۆیدا کۆکردۆته‌وه، سه‌ردانی عێراق
ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه ئاگاداری
ئه‌و پرۆژه گرنگانه ببن و پشتیوانیان لێ
بکه‌ن.
شایه‌نی باسه له‌م دانیشتنه‌دا ئه‌نوه‌ر نوری
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نه‌رویجی حیزب به‌شداری
کرد‌و ڕوانگه‌ی حزبی له‌سه‌ر باسه‌کان خسته
ڕوو وه وه‌ک ئه‌ندامێکی کۆنگره‌ی ئازادی
عێراق تیشکی خسته سه‌ر کۆنگره‌و ئامانج و
ڕێگه چاره‌کانی بۆ وه‌زعی ئێستای عێراق و
مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور.
هه‌روه‌ها ڕۆژی 29ی سێپته‌مبه‌ر بڵاوکراوه‌ی
فرێدریکستاد بڵاد چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ
شیرین محسن ساز کرد سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی
ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور له‌عێراقدا و ڕۆژی 6ی
ئۆکتۆبه‌ر بڵاوکرایه‌وه. شیرین محسن له‌و
چاوپێکه‌وتنه‌دا داوای له خه‌ڵکی نه‌رویجی
کرد بۆ پشتیوانی له حه‌ره‌که‌تی دژی ده‌ستور
له‌عێراقدا و ئه‌مه‌ش وه‌ک مانشێتێک گه‌وره
کرابوو له بڵاوکراوه‌که‌دا. هه‌روه‌ها ئه‌و
ئاماژه‌شی به سه‌رکه‌وتنی ژنانی
پێشکه‌وتنخواز کرد به‌سه‌ر کۆنه‌په‌رستیدا له
کاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قانونی 137 دا که
ده‌کرێت سوودی لێ ببینرێت بۆ ئه‌م
حه‌ره‌که‌ته‌و به‌سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی. وه
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرد که خه‌ڵکی عێراق
ماندووه به‌ده‌ست کوشت و کوشتارو نائه‌منی
وبێ نانی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌کان و
کۆتایی هێنان به‌مانه خواست و مه‌شغه‌ڵه‌ی
خه‌ڵکه، نه‌ک ده‌ستور. شایه‌نی باسه
بڵاوکراوه‌ی فرێدریکستاد بڵاد بڵاوکراوه‌یه‌کی
لۆکاڵیه‌و زۆرترین خوێنه‌ری هه‌یه له‌و
شاره‌دا. |