|
کۆنگره‌ی حزب و ڕۆژێک له‌گه‌ڵ ئێوه
ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه 05/06/2006 له هۆڵی ئای کۆ ئێم له
ئۆسلۆ کۆڕێک بۆ هاوڕێیانی مه‌کته‌بی سیاسی حزب، ئاسۆ
که‌مال و شه‌ماڵ علی، سازدرا سه‌باره‌ت به باسه‌کانی
کۆنگره‌ی سێی حزب. ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامان و
دۆستانی حزب به‌شداری کۆڕه‌که‌یان کرد. سه‌ره‌تا ئاسۆ
که‌مال باسێکی سه‌باره‌ت به شێوازی گشتی کۆنگره و
بڕیاره‌کانی و ڕابه‌رایه‌تىیه‌کی تازه که له کۆنگره‌دا
دیاری کران
كرد.
دواتریش شه‌ماڵ علی باسێکی تایبه‌تی له‌سه‌ر کۆنگره‌ی
ئازادی عێراق پێشکه‌ش کرد.
ئاماده‌بووان به قسه و باس و پێشنیار و
ڕه‌خنه‌کانیان کۆڕه‌که‌یان گه‌رمتر کرد و هاوڕێیانیش
وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیان دانه‌وه.
ڕێکخراوی نه‌رویجی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
09/06/2005 |