|
به‌شداری به‌رچاوی حزب له ڕێپێوانی دژی هاتنی ڕامسفیڵدی
تاوانبار بۆ نه‌رویج
ڕۆژی سێ شه‌ممه 07/06/2005 له به‌رامبه‌ر هاتنی
ڕامسفیڵدی چنگ خوێناویدا بۆ نه‌رویج، ڕێکخراوه چه‌پ و
کرێکارىیه‌کان له شاری ستاڤانگه‌ر و ئۆسلۆ که‌وتنه
ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان. له شاری ستاڤانگه‌ر
كه نزيكه ى 1000 که‌س خۆپیشاندنیان سازدا و چوونه
به‌رده‌م ئه‌و ئوتێله‌ی که تاوانبار به نیاز بوو لێی
دابه‌زێ. خۆپیشانده‌ران که‌وتنه ووتنه‌وه‌ی شیعاری
(ڕامسفیڵد تۆ شه‌ڕت داگیرساندوه، ئێستا ئه‌بێ چه‌ند
منداڵ له عێراق گیانیان له ده‌ست بده‌ن به هۆی
شه‌ڕه‌که‌ی تۆوه؟) ئه‌مه و چه‌ندین لافيته هه‌بوون
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ڕامسفیڵد پێشوازی لێ ناکرێ و
تاوانباری جه‌نگه... وه دوا نیوڕۆش خۆپیشاندان له
ناوه‌ڕاستی شاردا سازدرا. شایانی ووتنه که حزب به
به‌یاننامه‌ی هاوبه‌ش به‌شداری له‌و ناڕه‌زایه‌تىیه‌دا
کرد.
هه‌روه‌ها هه‌مان ڕۆژ له شاری ئۆسلۆ سه‌ره‌تا
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ده‌ستی پێ کرد که زیاد له
2000 که‌س به‌شدارىیان تیا کرد و دواتر به ڕێپێوان به‌ڕێ
که‌وتن به‌ره‌و نزیکی سه‌فاره‌تی ئه‌مریکی و دواتر
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان. شایانی وتنه که
شیعاری سه‌ره‌کی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تىیه بریتی بوو له
(چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و نه‌رویج له
عێراق) که به‌زمانی نه‌رویجی و عه‌ره‌بی نووسرابوو.
ئه‌مه و چه‌ند تراکتێکی سه‌ربه‌خۆی حزب به‌رزکرابوونه‌وه
که شیعاره‌کانی ( ڕامسفیڵد تاوانباری چه‌نگه، ڕامسفیڵد و
ئیداره‌که‌ی تاوانبارن و ئه‌بێ دادگایی بکرێن، پێشوازی
ناکرێ له ڕامسفیڵد) له‌سه‌ربوو. ئه‌مه و چندین نوسخه
له به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی نه‌رویج له ژێر ناوی (ڕامسفیڵد
چنگ خوێناوىیه، شایانی پێشوازی نىیه) به زمانی نه‌رویجی
و ڕاگه‌یاندنی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق به زمانی ئینگلیزی
بڵاوکرانه‌وه. هه‌روه‌ها شه‌ش لاوی نه‌رویجی له‌به‌رده‌م
ئۆتۆمبیله‌که‌ی شای نه‌رویجدا پاڵکه‌وتن و ڕێیان لێگرت به
مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به هاتن و
پێشوازیکردنی ڕامسفیڵد.
ڕێکخراوی نه‌رویجی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
09/06/2005 |