کۆمیته‌ی نه‌رویجی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق 31/08/2005
پێجه‌مین کۆنفرانسی ساڵانه‌ی ڕێکخراوی نه‌رویج له ڕۆژانی 27 و 28 ئابدا له ئۆسلۆ به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا
به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حزب له نه‌رویج و دۆستان و هاوڕێیانێکی زۆر و دووای ڕسمیه‌تدان به کۆنفرانس و هه‌ڵبژاردنی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆنفرانس، کۆنفرانس کاره‌کانی خۆی به سروودی ئه‌نته‌رناسیونال و ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ ڕێز لێنان له گیانی هاوڕێ منصور حکمت و سه‌رجه‌م گیانبه‌ختکردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم ده‌ستپێکرد. به دووای په‌سه‌ندکردنی ئایینامه‌ی کۆنفرانس‌دا هاوڕێ داریوش نیکنام، به‌رپرسی کۆمیته‌ی نه‌رویجی حزبی حکمه‌تیست په‌یامی خۆی دا به کۆنفرانس و له به‌شێک له په‌یامه‌که‌یدا ووتی که ئێوه و ئێمه کاری زۆرمان له ڕێیه‌و ده‌بێت بچین بیانکه‌ین و ئه‌وزاعی سیاسی کۆمه‌ڵگای عێراق به جۆرێکه که له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستی به ئێمه کۆمۆنیسته‌کان هه‌یه بۆ ده‌رکێشانیان له‌م باره په‌شێوی و نائه‌منه‌ی ئێستا. باسی یه‌که‌می کۆنفرانس له لایه‌ن هاوڕێ سامان کریم، به‌رپرسی ڕێکخراوی کوردستان و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبه‌وه، پێشکه‌شکرا له ژێر ناونیشانی" ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق دژ به خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه". ئه‌و له به‌شێک له قسه‌کانیدا ووتی"مه‌سه‌له‌ى ئه‌ێلى خه‌ڵکى عێراقء کوردستان، ده‌ستور نیه، ئه‌وان کۆسپه‌کانیان له بونى داگیرکارى وجه‌نگى تیرۆریستىء ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمۆبیلء کوشتارى ڕۆژانه‌ء نه‌بونى خزمه‌تگوزارىء برسێتىء نه‌بونى ئه‌منیه‌تء ئارامىء سه‌رکوتى ئازادى سیاسى، مۆنۆپۆلکردنى شاره‌کان له لایه‌ن میلیشیا حزبیه‌کانه‌وه، نه‌بونى کاره‌با ءئاوو..... ئه‌مه کۆسپه‌کانه و لابردنیان پَیویستى به ڕێکخستنى بزوتنه‌ه‌وه‌یه‌کى فراوانى جه‌ماوه‌رى هه‌یه، له‌پێناو کردنه ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌کانى ئیحتلالء بینات نانى ده‌وڵه‌تێکى عه‌لمانى ءناقه‌ومى" له به‌شێکی که له قسه‌کانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێچانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستوره کرد له لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌و ڕایگه‌یاند که ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان ده‌یانه‌وێت خه‌ڵکی کوردستان به ده‌ستووپێ به‌ستراوی بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسیه‌وه و کوردستان به زۆر به به‌غداوه بلکێنن. له کۆتایشدا ووتی خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت بێنه مه‌یدان و به ده‌نگی به‌رز داوا بکه‌ن که ئه‌وان "ریفراندۆمێکى گشتىء ئازاد له‌کوردستان پێش ده‌ستور"یان ده‌وێت و حزبى ئێمه له‌م مه‌یدانه‌دا خه‌بات ده‌کاتء کۆنگره‌ى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى کوردستان له کوردستاندا به‌دیلى ئێمه‌یه له پێناو جێخستنى ئه‌م خواستانه‌دا. باسی دووه‌م بوَ شه‌ماڵ علی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزب، بوو له ژێر ناونیشانی " پێشهاته تازه‌کانی وه‌زعی سیاسی عێراق و جێگا‌و شوێنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کۆنگره‌ی ئازادی عێراق".ئه‌و له باسه‌که‌یدا وێڕای تیشک حستنه سه‌ر ئه‌وزاعی سیاسی ناهه‌مواری عێراق و شه‌ڕو نا ئه‌منیه‌ت و پشێوی و له به‌ریه‌کترازانی شیرازه‌ی مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵگا به‌هۆی داگیرکاری ئه‌مریکاوه‌و دانانی ئیسلامی سیاسی و ناسیونالیزم وه‌ک کرێگرته‌ی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵکی عێراقه‌وه و هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندنی ده‌ستورێکی ئیسلامی قه‌ومی له عێراقدا که له کاتێکدا ئه‌م ده‌ستوره هیچ مانایه‌کی نیه له‌ژێر داگیرکاری‌دا، به‌دیل و ڕێگاچاره‌کانی حزبی بۆ ئاماده‌بووان باسکرد که یه‌کێک له هه‌ره پرۆژه گرنگه‌کانی حزب کۆنگره‌ی ئازادی عێراق و کارکردنه به ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی و جێگیرکردنیه‌تی وه‌ک به‌دیلی حکومه‌تی خه‌ڵک له عێراقدا. به دووای به‌شداریکردنی ئاماده‌بووان له‌م باسه‌انه‌داو وه‌ڵامدانه به پرسیار‌و سه‌رنجه‌کانی ئاماده‌بووان له له لایه‌ن هاوڕێیانه‌وه ڕۆژی یه‌که‌م کۆتایی هات. ¨دوای ئه‌وه‌ش به بۆنه‌ی یادی دوانزه ساڵه‌ی دامه‌زرانتدنی حزبه‌وه ئاهه‌نگێکی قه‌شه‌نگ سازکرا که دۆستانێکی زۆری حزب به‌شدارییان کرد. له ڕۆژی دووه‌مدا وێڕای پێشکه‌شکردنی چه‌ند سه‌رنجێک له لایه‌ن کامل احمد له‌سه‌ر ڕاپۆرتی کاره‌کانی پێشوو که تیایدا ته‌ئکیدی لسه‌ر ئه‌وه کرد که زورێک له‌وکارانه‌ی که کۆنفرانسی چوار له‌ده‌ستوری کاری خۆیدا داینابوو براونه‌ته پێشه‌وه و ئاکامی باشیان بووه، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر کاره‌کانمان به‌وه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت که ئێمه له هه‌ندێک کاردا هێشتا سه‌ره‌تامانه‌و له هه‌ندێکی تریشدا له نیوه‌ی ڕێداین و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان لێ ده‌کات که بیگه‌یه‌نینه ئاکام. له کوَتایشدا ووتی که ئێمه کاری زۆرمان له پێش ماوه و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و کارانه بکه‌ین ده‌بێت زۆرتربین. ده‌بێت خه‌ڵکێکی زیاتر که دڵیان بۆ ئازادی و یه‌کسانی لێ ده‌دات بیانهێنینه ناو ڕیزه‌کانی حزبه‌وه‌و حزب به‌هێزتر بکه‌ین و جۆری کاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانمان زیاتر بکه‌ین. دوواتر هاوڕێ فارس محمود، به‌رپرسی ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزب، ئه‌وله‌ویاته‌کانی حزبی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات خسته به‌رده‌م کۆنفرانس که له‌م مه‌یدانانه‌دا چه‌قی به‌ست: کۆنگره‌ی ئازادی عێراق، کۆنگره‌ی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، کۆمه‌ک کردن به باشکردنی باری مالی حزب، په‌نابه‌ران و مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور. ئه‌مه وێڕای ئه‌و مه‌یدانانه‌ی که کوَمیته‌ی پێشوو کاری تیاداکردوون. وه کۆنفرانس چوارچێوه‌ی گشتی باسه‌که‌ی هاوڕێ فارس محمودی له دوو توێی بڕیارێکدا په‌سه‌ندکردو کۆمیته‌ی داهاتوو ئه‌رکیه‌تی که وه‌زائیفی دیاریکراو له‌و باسه ده‌رکێشێت. کۆنفرانس کۆمیته‌یه‌کی 13 که‌سی هه‌ڵبژارد که پێکهاتووه له هاوڕێیان "جمال محسن، کامل احمد، عمر خه‌تات، جبار محسن، په‌یمان غریب، قمری عادل، به‌هار منزر، انور نوری، حسن احمد، سه‌رکه‌وت امین، ڕێبوار سعید، شیرین محسن و شیروان ابراهیم". دووای دوو ڕۆژ له قسه‌و باس کۆنفرانس سه‌رکه‌وتووانه به سروودی ئه‌نته‌رناسیونال و له‌ناو شۆڕو شه‌وقی ئاماده‌بوواندا کۆتایی به‌کاره‌کانی خۆی هێنا. له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌شدا به تێکڕای ده‌نگ کامل احمد وه‌ک به‌رپرسی کۆمیته‌ی نه‌رویج هه‌ڵبژێردرا. هه‌روه‌ها هه‌یئه‌تێکی ته‌نفیزی 5 نه‌فه‌ره که پَکهاتوون له هاوڕێیان "کامل احمد، جمال محسن، حسن احمد، قمری عادل و شیروان ابراهیم" بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کان هه‌ڵبژێردرا و هه‌ندێ ته‌قسیم کاری پێویست له کۆمیته‌دا کرا.