|

رێکخراوی سویدی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق کۆنفراسی
ساڵانه‌ی خۆی و یادی 12 هه‌مین ساڵڕۆژی پێکهاتنی حزبی
سه‌رکه‌وتوانه‌و شکۆدارانه به‌ڕێوه‌برد!
روژی شه‌ممه به‌رواری 20.08.2005 له شاری یۆتۆبۆری،
ریکخراوی سویدی حیزبى کۆمۆنیستى کریکاری عیراق کونفرانسی
سالانه‌ی خوی به‌ئاماده‌بوونی زوربه‌ی ئه‌ندامان وکادرانی
ریکخراوی سوید و به‌ئاماده‌بوونی هه‌یئه‌تیکی رابه‌ری حزبی
کۆمۆنیستی کریکاری_ حکمه‌تیست که پیکهاتبون له
هاورییان"ئیره‌جی فه‌رزاد،سوره‌یای شه‌هابی، سه‌لام زیجی،
عبدالله شه‌ریفی "، هه‌روه‌ها به به‌شداری ده‌بیری
سازمانی جوانانی ئه‌و حیزبه له سوید(عباسی ره‌زایی) و
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌که‌سانی ئازادی خواز‌و یه‌کسانی
خواز که وه‌کو میوان هاتبوون، به‌ریوه‌برد.
کونفراس کاتژمیر 10.30 به سرودی ئه‌نته‌رناسیونال
وبه‌ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بو ریزلینان له گیانی هاورییانی
گیان به‌ختکردووی ریگای ئازادی و سوسیالیزم، و مه‌نسور
حکمت رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی کومونیزمی کریکاری ده‌ستی
پیکرد.
دوای ئه‌وه‌ی کونفراس به ئاماده‌بوونی زورینه‌ی
ئه‌ندامه‌کانی قانونیه‌تی خوی راگه‌یاند،هه‌یئه‌تی
به‌ریوه‌بردنی کۆنفرانس و ئایننامه‌و ده‌ستور جه‌له‌سه‌ی
پیشنیاری کومیته‌ی وه‌کو ئایننامه‌و ده‌ستور جه‌له‌سه‌ی
کونفرانس په‌سه‌ند کرد، پاشان چووه ناوبرگه‌و
بابه‌ته‌کانه‌وه. سه‌ره‌تای کۆنفرانسه‌که به‌وتاری
ئیفتتاحیه‌ی هاوری شه‌مال عه‌لی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی
ده‌ستی پیکرد، که تیایدا ئاماژه‌یدا به‌وه‌زعیه‌تی
هه‌لومه‌رجی سیاسی عیراق و جیگاوریگای حزب و ده‌وری
خه‌باتکارانه‌ی ئه‌م حزبه بۆ کۆتاییهینان به هه‌لومه‌رجی
جه‌هه‌نه‌م ئاسای خولقاوی ده‌ستی جه‌نگخوازی و ملهوری
ئه‌مریکاو به‌ره‌ی تیرۆریزمی ئیسلامی و به‌ره‌ی کریگرته‌ی
ئه‌مریکا، له‌به‌شیکی تری ووتاره‌که‌یدا ئاماژه‌یدابه
ریگاچاره‌کانی ئه‌م حزبه بۆ گیرانه‌وه‌ی کۆمه‌لگای عیراق،
بۆ کۆمه‌لگایه‌کی نورمال و سکولار‌و ئینسانی،پاشان هاوری
سه‌لام زیجی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌بیری
ته‌شکیلات سویدی حیزبی کۆمۆنیستى کریکاری-حیکمه‌تیست
ووته‌یه‌کی پیشکه‌ش کرد.
دوابه‌دوای ئه‌مانه کۆنفراس چووه ناو برگه‌وباسه‌کانی
کۆنفراسه‌وه، سه‌ره‌تا هاوری جه‌مال ئه‌یوب راپورتی
کاروچالاکیه‌کانی ده‌وره‌ی رابردووی کومیته‌ی پیشکه‌ش کرد،
هاورییان به به‌شداری چالاکانه‌یان ئه‌وه‌نده‌ی تر فه‌زای
کۆنفرانسیان گه‌رم کرد، به‌دوای ئه‌میشدا له‌سه‌ر
ئه‌وله‌ویه‌ته‌کانی کار‌و هه‌لسورانی ته‌شکیلاتی خارج هاوری
فارس مه‌حمود به‌رپرسی ریکخراوی خارجی حیزبى کۆمۆنیستى
کریکاری عیراق قسه‌و باسیکی پیشکه‌ش کرد که تیایدا
ئاماژه‌یدا به ئه‌وله‌ویاته‌کانی ریکخراوی ده‌ره‌وه‌ی
وولات، هه‌روه‌ها له به‌شیکی کونفرانسه‌که هاورییان
هه‌لاله رافع ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی
ریکخراوی کومیته‌ی دیفاع له مافه‌کانی ژنان و شیرزاد
فاتیح به‌رپرسی سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌کانی مندالان
،ئاسوگوران به‌رپرسی فیدراسیونی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی له سوید له‌سه‌ر کار‌و ئه‌وله‌ویه‌ته‌کانی ریکخراوی
سوید قسه‌وباسیان کرد. هه‌روه‌ها جیگای باسه که هاوری
قادر مه‌جید کادری حزب و کۆمۆنیستی دیرینه‌ی ناسراو،
په‌یامیکی پیشکه‌ش به‌حزب و کۆنفراس کرد، که تیایدا
چۆنیه‌تی په‌یوه‌ست بوونی خۆی به‌م حزبه‌وه وه‌کو
دۆزینه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ی خۆی له ژیانی سیاسی و
خه‌باتکارانه‌دا وه‌سف کرد‌و، ووتی پیکهاتنی ئه‌م حزبه بۆ
من و هه‌زاره‌ها ئینسانی هیوادار، پیکهاتن و خولقاندنی
ریگای رزگاری بوو.
برگه‌یه‌کی دیکه‌ی کونفرانس تایبه‌ت بوو به په‌سه‌ندکردنی
بریارو بریارنامه دواین برگه‌ش هه‌لبژاردنی ئه‌ندامانی
کومیته‌ی سوید بوو که 15 که‌س وه‌ک ئه‌ندامانی کۆمیته
هه‌لبژاردران که بریتین له( ئاسۆ گۆران، شیرزاد فاتیخ،
ئارام علی، فیان که‌ریم، جه‌مال ئه‌یوب، بابان عوسمان،
عبدالله مه‌حمود، هه‌لاله رافع، علی عبدالکریم، شنه
ئه‌حمه‌د،سامان ئه‌حمه‌د، نه‌به‌ز خالید، رینوار جه‌بار،
کاروان له‌تیف، فوئاد ئه‌حمه‌د شه‌ریف) هه‌روه‌ها
هاورییان( نازه‌نین سالح، مه‌حمود ئه‌حمه‌د و به‌هادین
ئه‌حمه‌د) وه‌کو ئه‌ندامانی راویژکاری کۆمیته
هه‌لبژیردران. ئه‌مه‌و کونفرانس له کاتژمیر7ی ئیواره
به‌سرودی ئه‌نته‌ر ناسیونال و له‌ناو شوروشه‌وقی
ئاماده‌بواندا کوتاییهات.
ئیواره‌ی هه‌مان رۆژ و به‌بۆنه‌ی 12 هه‌مین سالیادی
پیکهاتنی حزبه‌وه‌و بۆ به‌رزراگرتنی ئالای خه‌باتکارانه‌ی
ئه‌م حزبه، کۆمیته‌ی سوید مه‌راسیمیکی شکۆداری جه‌ماوه‌ری
سازکرد، سه‌رتای مه‌راسیم به ووتاری حزب که له لایه‌ن
عبدالله مه‌حمود ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌ستی
پیکرد، که تیایدا ئاماژه‌ی دا به ده‌وری خه‌باتکارانه‌ی
ئه‌م حزبه له 12 سالی رابردودا به‌گشتی و ده‌وری له
هه‌لومه‌رجی ئیستای عیراق و ئه‌و ریگاچارانه‌ی ئه‌م حزبه
هه‌یه‌تی بۆ رزگارکردنی کۆمه‌لگای عیراق. پاشان هاوری
سه‌لامی زیجی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی کۆمۆنیستی
کریکاری ئیران_حیمه‌تیست
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ووتاریکی پیشکه‌ش کرد، که تیایدا
ئاماژه‌ی دا به ده‌وری حاشاهه‌لنه‌گری ئه‌م حزبه له
کۆمه‌لگای عیراق و ئه‌و ریگاچاره ئینسانی یانه‌ی بۆ رز
گاری کۆمه‌لگای عیراق به‌ده‌ستیه‌وه گرتووه.
پاشان برگه‌ی دووه‌می سالیادی پیکهاتنی حزب به گۆرانی و
مۆسیقا‌و سه‌مای هه‌مه‌ره‌نگ و به‌به‌شداری تیپی مۆسیقای
ئه‌فین و گۆرانی بیژی ده‌نگ ناسک ئامانج قه‌ره‌داغی ده‌ستی
پیکردو تا سه‌عات 1:30 ده‌قیقه‌ی شه‌و به‌رده‌وام بوو،
شایانی باسه شه‌وئاهه‌نگی یادی حزب له‌ناو
پیشوازیءشورشه‌وقی ئاماده‌بواندا سه‌رکه‌وتوانه
کۆتاییهات.
جیگای باسه رۆژی 21/8/2005 کۆمیته‌ی هه‌لبژیردراو
یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ی خۆی به‌ست، که تیایدا جه‌مال
ئه‌یوب به ده‌بیری کۆمیته‌ی سوید، رینوارجه‌بار به‌رپرسی
مالیه‌ی کۆمیته هه‌لبژارد، له به‌شیکی تری
کۆبونه‌وه‌که‌دا، چه‌ندین بریار و راسپارده که کۆنفرانس
کۆمیته‌ی هه‌لبژیردراوی بۆ راسپاردبوو، خسته
به‌رباسءلیکۆلینه‌وه، هاوکات له‌سه‌ر ئه‌وله‌ویاته‌کانی
ده‌وره‌ی داهاتوی کۆمیته قسه‌و باس کرا، له‌و
په‌یوه‌نده‌دا کۆبونه‌وه‌که عبدالله مه‌حمود راسپارد تا
ئه‌وله‌ویاتی کاروباری ریکخراوی سوید بۆ ده‌وره‌ی داهاتووی
له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا ئاماده بکات و بیخاته به‌رده‌م
کۆمیته تا دوای مناقه‌شه‌و گۆریننه‌وه‌ی بیروارا له
کۆبونه‌وه‌ی داهاتودا وه‌کو سه‌نه‌دی کۆمیته بریاری
لیبدریت. له‌کۆتای کۆبونه‌وه‌که‌شدا بریاردرا له زوترین
کاتدا کۆمیته‌ی ستۆکهۆلم و یۆتۆبۆری پیک بهینرین و
به‌رپرسی ته‌شکیلاتی مالمۆش دیاری بکریت. ئه‌مه‌و
کۆبونه‌وه‌که سه‌رکه‌وتوانه کۆتاییهات. |