|
ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عێراق سه‌باره‌ت
به بانگه‌وازی کۆمیته‌ی هاوپشتی سویسرا له‌په‌نابه‌رانی
مانگرتوی کوردی ئێران
له تورکیا
سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بڵێین هه‌نگاوێک که ئێوه
ناوتــانه هه‌ڵوێــــستێکی به ته‌واوی مه‌سئولانه‌و
ئینسان دۆستانه‌یه ، 1200که‌س له په‌نــابه‌رانی کوردی
ئــــــێرانی که زیاتر له 4 ساڵه نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان له سه‌ختترین هه‌لومه‌رجی ئابوری،ئه‌مـنـی
ئینسانی‌دا رایگرتون و ئێستاش له ژێرهه‌ڕه‌شه‌ی
گه‌ڕانه‌وه‌دان زیاترله هه‌ر کاتێک پێویستیان به کۆمه‌ک
و هاپشتییه‌کی جیهانی به په‌له هه‌یه،په‌نابه‌رانی
ئێرانی که له ژێر زوڵم و سته‌م و قانونه دژی به‌شه‌ری
وئینسان کوژیه‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێران
هه‌ڵاتون‌پێویسته‌مافی نیشته جێبونیان پێبدرێ،له
ئێرانێکداکه‌حوکمی ڕه‌ش و موتــــڵه‌قی ئاخونده‌کان
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێـــرانی له خوێن و مه‌رگا گیـــــــرۆده
کردوه، فورسه‌تێک بۆ هیچ ده‌نگێکی حه‌قخوازوئازادیخواز
نه‌ماوه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان زۆر باش له‌م
حه‌قیقه‌ته تێ ئه‌گاوناردنه‌وه‌ی هه‌ر په‌نابه‌رێک به
مانای ته‌سلیم کردنه‌وه‌یه‌تی به مه‌رگ،حــــزبی ئێمه
وه‌ک هه‌میشه‌له پێشه‌وه‌ی کاروانێکه بۆ به‌رگری کردن
له سه‌رجه‌م ئاوات وئومێدوخواسته‌کانی په‌نابه‌ران و
ده‌نگێکه هیچ وه‌خت بێ ده‌نگ نه‌بوه به‌رامبه‌ر
سیاسه‌ته دژی په‌نابه‌ریه‌کانــــی ئه‌م وڵاتـــــانه
به هاوکاری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێــــراقی مێــژویه‌کی له روبه‌ڕوبونه‌وه تۆمارکردوه
له‌م مه‌یدانه‌دا،وه‌متمانه به‌خشینی کۆمیته‌ی
په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیا به ڕێبوار عارف
سکرتێری فیدراسێۆن که نوێنه‌رو قســـه که‌ری ئه‌وان بێ
له ئاست نێو ده‌وڵه‌تیدا، شاهیدی ئه‌م ڕاستیه‌یه، بۆیه
ئێـمه له کۆمیته‌ی سویســـرای حـکــکــع وه‌ک چۆن هه‌ر
ئێستا کۆمه‌ڵــــــــێک له هه‌ڵسوڕاوانمان له کۆمیته‌ی
هاوپشتی سویسرا له په‌نـــابه‌رانی ئێرانی به‌شــــــداری
چالاکانه‌یان هه‌یه ئاواش به ته‌واوی توانامانه‌وه
پشتگیری له‌م کۆمیته‌یه ده‌که‌ین و له هه‌موو
هه‌نگاوه‌کاندا به‌شێکی جدی ده‌بین له‌م هێزه،وه هه‌ر
لێره‌شــــــه‌وه داوا له سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی عێراقی
ده‌که‌ین له‌خۆپیشاندانی به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه
کان له جنێڤ به‌شداری بکه‌ن.
کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
05/07/2005
|