رێکخراوی به‌ریتانیا
25-9-2005

هه‌زاران که‌س له‌مارشی به‌ره‌ی دژی شه‌ر له‌ له‌نده‌ن داواکاری چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هیزه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیایان له‌ عیراق دابه‌رز کرده‌وه

 

‌رۆژی 24-9 له‌ له‌نده‌ن رۆژێک بوو به‌هه‌زاران که‌س به‌خواستی ئینسانی خۆیانه‌وه‌ رژانه‌ شه‌قامه‌کان بۆ پشتیوانی له‌خه‌ڵکی عیراق و خواستی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ست به‌جێ هیزه‌کانی ئه‌مریکاو به‌ریتانیا له‌عیراق دا خسته‌ روو، خۆپشنده‌ران له‌ شه‌قامی په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌رێ که‌وتن بۆ هایدپارک که‌ به‌ ده‌یان رێکخراو و یه‌کیتی کرێکاری و لایه‌نی جۆراوجۆر تیادا به‌شداریان کرد.


له‌م مارشه‌دا له‌ سه‌ر بانگه‌وازی پێشتری (سه‌میر عادل) سکرتیری کۆنگره‌ی ئازادی عیراق و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق رێکخراوی ده‌ره‌وه‌، رێکخراوی به‌ریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئیران _حیکمتیست هاوشان به‌ خۆپشاندانه‌کانی شاری به‌غداو نه‌رویج و وولاته‌کانی تر، مینبه‌رێکی ته‌بلیغاتی گه‌وره‌یان له‌ گه‌ل به‌ره‌ی جیهانی پێشکه‌وتووخواز به‌ درۆشمی ( نا بۆ ئیرهابی ئه‌مریکا نا بۆ ئیرهابی ئیسلامی، چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ست به‌جێ هیزه‌کانی ئه‌مریکاو به‌ریتانیا له‌ عیراق، نا بۆ داسه‌پاندنی ده‌ستورێکی فاشی قه‌ومی _ ئیسلامی له‌ عیراقدا، نا به‌ حکومه‌تی ئیسلامی له‌ عیراقدا، به‌لێ بۆ ئازادی و سکولاریزم، دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی غه‌یره‌ قه‌ومی غه‌یره‌ دینی له‌ عیراقدا ....هتد به‌رز کرایه‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها له‌ مینبه‌ره‌کانی حزبه‌وه‌ (نادیه‌ محمود) قسه‌و باسی له‌ سه‌ر پێویستی پشتیوانی کردن له‌ به‌ره‌ی رادیکال و ئینسانی له‌ عیراقدا (کۆنگره‌ی ئازادی عیراق وفیدراسیۆنی شوراو یه‌کیتی کرێکاریه‌کانی عیراق، رێکخراوی ئازادی ژن) و کاره‌و چالاک یه‌کانیان باس ده‌کرد که‌ له‌ پێناو کۆتای هینان به‌ داگیر کاری و ده‌ست کۆتا کردنی ئیسلامی سیاسی، ئه‌و رێکخراوانه‌ له‌عیراق و ده‌ره‌وه‌ی وولات به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن ، هاوکات بۆ کۆتای هینان به‌ سیناریووی ره‌ش و گیرانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیت و ئاینده‌یه‌کی ئینسانی بۆ خه‌ڵکی عیراق کاری له‌ سه‌ر ده‌که‌ن، داوای ده‌کرد که‌ هاوپشتی و هاوکاری و کۆمه‌ک به‌و جه‌بهه‌ ئینسانی یه‌ بکه‌ن له‌ عیراقدا.
سه‌ره‌تا له‌ شۆینی ده‌ست پێ کردنی مارشه‌که‌وه‌ میزی رازاوه‌ به‌ به‌یانامه‌و راگه‌یاندنه‌کانی حزب و رێکخراوی کۆنگره‌ی ئازادی عیراق و رۆژنامه‌کان دانرا بوو، لافیته‌ی گه‌وره‌ هه‌ڵواسرابوو ، به‌ ده‌یان به‌یانامه‌ دژ به‌داگیرکاری عیراق و رێگا چاره‌کانی له‌ نیو به‌شداربوان و ریبواران دا بلاو کرایه‌وه‌ .
له‌ نیو مارشه‌که‌دا کۆمیته‌ی هاوپشتی له‌ گه‌ل کرێکارانی عیراق له‌ گه‌ل چه‌ند هه‌لسوراوی یه‌کیتی کرێکاری به‌ریتانیا درۆشمی (نا بۆ داگیرکاری ئه‌مریکا نا بۆ تیرۆریزم، پشتیوانى له‌ کرێکارانى عێراق بکه‌ن ) ده‌ووته‌وه‌، تیمیکی حزب که‌ له‌ (سرور عبدول ره‌حمان و ئیبراهیم محمد، سازان سالح ، محسن کریم ، دارا محمد، ده‌شتی جه‌مال) پێک هاتبوو له‌ گه‌ل چه‌ند که‌س له‌ دۆستانی حزب له‌ نیو خۆپشانده‌راندا ده‌یان به‌یانی مه‌کتبه‌ی سیاسی له‌ سه‌ر سیناریووی فریووکارانه‌ی ده‌ستوور، په‌یامی رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی وولات به‌و جه‌بهه‌ ئینسانی یه‌و وراگه‌یاندنه‌کانی رێکخراوی کۆنگره‌ی ئازادی عیراقیان بڵاوکرده‌وه‌ له‌ گه‌ل گێرانی سندوقی کۆمه‌ک کۆکردنه‌وه‌ له‌ نیو به‌شداربوواندا.
له‌ نیو ئه‌م مارشه‌دا رادیوو 24 سه‌عاته‌ و که‌نالێکی تری راگه‌یاندن له‌ گه‌ل (ئارمان کفا، ده‌شتی جه‌مال) چاوپێکه‌وتنیان کرد.
له‌م خۆپشاندانه‌دا به‌ دیل و رێگا چاره‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق و کۆنگره‌ی ئازادی عیراق له‌ پێناو ئاینده‌یه‌کی ئازادو ئینسانی بۆ خه‌ڵکی عیراق به‌ پیشوازی گه‌وره‌ روو به‌ روو بوو.

www.wpiraq.net Tel:07734704742 d.jamal@ntlworld.com