|
بۆ:
-
کۆمیته‌ی هاوپشتی له په‌نابه‌رانی مانگرتووله
تورکیا-کۆمیته‌ی سویسرا.
-
هه‌موو خۆپیشانده‌ران له شاری (جنێف) له ڕۆژی
08/07/2005.
هیچ
بابه‌تێک نی یه ڕه‌وا تر ،به‌رزتر له‌وه‌ی مرۆڤ به‌رگری
له مافه‌کانی خۆی بکات،مافی په‌ناهه‌نده‌ییش مافێکی بێ
ئه‌م لاو ئه‌ولای هه‌ر که‌سێکه که به‌ره‌و ڕووی مه‌ترسی
ده‌بێته‌وه،ئه‌م ڕاستی یه وئه‌م مافه، ڕۆژانه له
هه‌موو جێگایه‌ک پێشێل ده‌کرێت ،له پێش هه‌موویانه‌وه
له‌لایه‌ن هه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که به‌ناو به‌رگری
له مافی مرۆڤ و ئازادی ده‌که‌ن.
ئێمه ئه‌مڕۆ به‌ره‌و ڕووی هێرشێکی دڕندانه
بوینه‌ته‌وه،نه‌ک هه‌ر به ته‌نها بۆ
سه‌رپه‌ناهه‌نده‌کان،به‌ڵکو بۆ سه‌ر هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی
سه‌رده‌مانێک وه‌کوو مافی به‌ڵگه نه‌ویستی هه‌رکه‌سێک
چاوی لێ ده‌کرا،قسه‌و باسه به‌تاڵه‌کانیان له مه‌ڕ
به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراتی ئه‌وه‌نده
که‌نه‌فته به‌ڕاده‌یه‌ک به‌رگه‌ی ئه‌ونده ناگرێت که
سه‌رپه‌نایه‌کی ئاساییش بۆ که‌سێک دابین بکه‌ن که
ئاساییشی له ده‌ست داوه.
به‌ناوی خۆم و هه‌موو هاوڕێیانم له (حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری عێراقی)،ده‌ست خۆشیتان لێ ده‌که‌م ،وه راوه‌ستانی
ئێوه له به‌ره‌ی هاوپشتی له په‌نابه‌رانی کورد و ئێرانی
وله مانگرتووان خۆی له خۆیدا هه‌ڵوێستێکی به‌رزو
گه‌وره و خاڵێکی پرشنگداری خه‌باتمانه له پێناو
به‌ده‌ست هێنانی داواکاری یه‌کانی په‌نابه‌رانی
مانگرتووله تورکیا به‌بێ دواکه‌وتن،گواستنه‌وه‌و نیشته‌جێ
کردنیان له ووڵاتێکی سێ یه‌م که بۆیان ئاساییش بێت،بۆ
ئێمه ته‌نها ده‌ربڕینی هاوپشتی به‌س نی یه و
خه‌یاڵمان پێ ی خۆش نابێت،ئێمه خۆمان به به‌شێکی
بنه‌ڕه‌تی له‌م كێشه‌یه وه له‌م خه‌باته ده‌زانین،بگره
سه‌رکه‌وتنی په‌نابه‌ران به سه‌رکه‌وتنی هه‌مومان
ده‌زانین،سه‌رکه‌وتنی ئێمه‌یه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی
مافه‌کانمان،وه‌هه‌رپاشه‌کشه‌یه‌ک به سه‌رپه‌نابه‌راندا
بسه‌پێنرێت ،پاشه‌کشه‌یه‌که به سه‌ر ئێمه‌شدا ،بۆیه
ئێمه ده‌بێت خۆمان توند که‌ینه‌وه بۆ سه‌رکه‌وتن.
مه‌حاڵه باس له سه‌رکه‌وتن بکرێت بێ ئه‌وه‌ی باس له
کۆکردنه‌وه‌ی هێزه ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ و مرۆڤ دۆسته‌کان
و وه‌ده‌ست هێنانی هاوپشتی و کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌وان له
ده‌وری داواکاری یه ڕه‌واکانی په‌نابه‌ران
بکه‌ین،مه‌حاڵه باس له سه‌رکه‌وتن بکرێت بێ ئه‌وه‌ی
توانیبێتمان وا له ڕژێمه‌کان و ده‌سه‌ڵاتداره
فه‌رمانڕه‌واکان بکه‌ین، له‌ژێرکاریگه‌ری فشاری ڕۆژانه‌و
فشاری ئاماده‌یی رؤژانه‌ی ئێمه له گۆڕه‌پانه‌که‌دا
بناڵێنن،مه‌حاڵه باس له سه‌ر که‌وتن بکه‌ین به‌بی
ئه‌وه‌ی تونیبێتمان ئه‌م خه‌باته‌مان بکه‌ین به خه‌باتێکی
سه‌راسه‌ری و جیهانی،به ڕاستی به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی زۆر پان
و به‌رینه ،وه ووزه‌و تواناکانمان زۆر مه‌زنه ئه‌گه‌ر
بیهێنینه مه‌یدان ،که هه‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌رکی هه‌موومان.
ده‌ستی یه‌ک به یه‌کتان ده‌گوشم ،وه هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ
هه‌موان ده‌خوازم ،یه‌ک شتمان له پێشه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
که ڕیزه‌کانمان یه‌کخه‌ین و به‌هێزی بکه‌ین و سه‌رکه‌وتن
به ده‌ست بهێنین،ئێوه‌ن ده‌توانن ئه‌م ده‌ستدرێژی یه‌ی
که ده‌کرێته سه‌ر په‌نابه‌رانی کورد و ئێرانی به کۆتا
بهێنن و داواکاری یه‌کانیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی
تورکیادا بسه‌پێنن.
بژی
خه‌باتی ئێوه له پێناو به‌ده‌ست هێنانی داواکاری یه‌کانی
په‌نابه‌رانی مانگرتوو .
بژی
ئازادی و به‌رابه‌ری.
هاوڕێ ی خه‌باتتان
فارس مه‌حمود
لێپرسراوی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عێراق.
06/07/2005. |