|

:BBC
World Service Radio
- رادیۆی بی.
بی. سی
رۆژی 11ی
ئۆکتۆبه، پرۆگرامی"
Instant Guide
"ی رادیۆی سه‌راسه‌ری بی. بی. سی
چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ هۆزان محمود سازکرد
سه‌باره‌ت به ده‌نگدان بۆ ده‌ستوری عێراق.
چاوپێکه‌وتنه‌که زیاتر تیشکی خستبووه
سه‌رگرفته‌کان و ئه‌و دژایه‌تی یانه‌ی که
خوودی ده‌ستور هه‌ڵگری یه‌تی. هۆزان له
قسه‌کانیدا سه‌ره‌ڕای هێنانه‌وه‌ی چه‌ندین
فاکت له‌سه‌ر خاڵه‌کانی دستورو ئه‌و دژایه‌تی
و جیاوازی یانه‌ی که ته‌نانه‌ت
له‌به‌کارهێنانی وشه‌کانی ناوی دا هاتووه،
ووتی که هه‌موو ئه‌م پرۆسه‌یه دیکۆرێکه بۆ
خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵک. هۆزان نه‌ک هه‌ر خودی
دانگدان به‌ڵکو ته‌واوی پرۆسه‌ی نووسینه‌وه‌ی
ده‌ستوری ڕه‌تکرده‌وه و رایگه‌یاند که
کارێکی وا ناکرێت که هێشتا عێراق له ژێر
داگیرکاری و به‌ده‌ست تیرۆریزمه‌وه
داناڵێنێت. هه‌روه‌ها ووتی که ته‌نانه‌ت
به‌کارهێنانی وشه‌ی جوان و بریقه‌دار له
نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوردا، له‌هه‌ندێ کاغه‌زی بێ
سوود به‌ولاوه هیچی تر ناگه‌یه‌نێ ئه‌گه‌ر
به‌راوردی بکه‌ین به سروشت و پێکهاته‌ی
ده‌وڵه‌ته‌وه که یاسا‌و بڕیاره‌کان له‌ده‌ست
ئه‌ودایه. له کۆتاییدا هۆزان ئاماژه‌یه‌کی
خێرای کرد به سروشتی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
ده‌وڵه‌تی ئێستا و ووتی که رژێمی تازه‌ی
عێراق ته‌واو کۆنه‌په‌رستانه‌و ئیسلامی یه‌و
هیچ چێگه‌یه‌کی بۆ ئازادی و یه‌کسانی
هاووڵاتیانی تیا نابێته‌وه.
:
BBC
World Service TVته‌له‌فزیۆنی
بی.بی.سی،
ئێواره‌ی 12ی
ئۆکتۆبه‌ر هۆزان محمود له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی
بی. بی. سی ه وه چاوپێکه‌وتنێکی زیندووی
له‌گه‌ڵ سازکرا سه‌باره‌ت به گه‌شته‌که‌ی بۆ
په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت
به مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدان بۆ ده‌ستور.
له‌وه‌ڵامدا هۆزان رایگه‌یاند که خه‌ڵکی
عێراق رووبه‌ڕووی بارودۆخێکی قورس و گران
بۆته‌وه، له بارودۆخێکی وادا که خه‌ڵک
که‌مترین ئاسایشیان نیه،وه به‌ده‌ست بروسێتی
و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری یه سه‌ره‌تایی
یه‌کانه‌وه ده‌ناڵێنن، ناتوانن بریارێكی
ئازادانه له‌سه‌ر داهاتووی سیاسیان بده‌ن.
هه‌روه‌ها ووتی، له‌کاتێکدا که ته‌واوی
بنه‌ما کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان له عێراق دا تێک
وپێک دراوه، وه خه‌ڵک گیرۆده‌ی ده‌ستی
تیرۆریزم و خۆته‌قاندنه‌وه‌ی ئیسلامی
یه‌کانه، له‌م بارودۆخه‌دا ده‌نگدان بۆ
ده‌ستورهیچ مانا‌و شه‌رعیه‌تێکی نی یه. هه‌ر
به‌م پێ یه هۆزان ته‌واوی پرۆسه‌ی ده‌نگدان
بۆ ده‌ستوری دایه به‌ر ڕه‌خنه‌و ئاشکرای کرد
که ئه‌مه ته‌نها پرۆسه‌یه‌که بۆ
شه‌رعیه‌تدانێکی درۆینه به دامه‌زراندنی
رژێمێکی تازه‌و هیچ گیروگرفتێکی خه‌ڵک له
چه‌شنی داگیرکاری و کۆتایی هێنان به تیرۆریزم
چاره‌سه‌ر ناکات.
سه‌باره‌ت به
سه‌ردانه‌که‌شی بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا،
هۆزان ووتی که ئه‌م سه‌ردانه به‌شێکه له‌و
که‌مپینه فراوانه‌ی که رێکخراوی ئازادی ژن و
کۆنگره‌ی ئازادی عێراق به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن بۆ
ده‌رخستنی سروشت و ماهیه‌تی ڕژێمی تازه‌یه‌ی
عێراق و رؤشنکردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به
ده‌ستوربۆ ڕای گشتی و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی یه‌کی
به‌رفراوان بۆ خه‌بات و تێکۆشانی بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازی ومه‌ده‌نی له عێراق که خوازیاری
ئازادی ویه‌کسانی وکۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئارامن.
:Radio
Amsterdam Forum
-
رادیۆی ئه‌مستردام،
له‌رۆژی 15ی
ئۆکتۆبه‌ر رادیۆی ئه‌مستردام چاوپێکه‌وتنێکی
له‌گه‌ڵ هۆزان محمود سازکرد سه‌باره‌ت به
ده‌نگدان بۆ ده‌ستور، له‌م قسه‌وباسانه‌دا که
چه‌ندین که‌سی تر سه‌ر به بیروبۆچوونی سیاسی
جیاواز به‌شداریان تیا کرد، هۆزان به کورتی
چووه سه‌ر سه‌ره‌کی ترین گیروگرفتی ئێستای
عێراق که‌له داگیرکاری و کرده‌وه تیرۆریستی
یه‌کاندا خۆی ده‌نوێنێت. هۆزان ووتی که
خه‌ڵکی عێراق به‌ده‌ست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری
یه‌کان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی هیچ جۆره
ئاساییشێک داناڵێنێ و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که
نه‌توانن هیچ جۆره بڕیارێکی به ئاگا بده‌ن
نه‌ک ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ستور، به‌ڵکو بۆ ته‌واوی
پرۆسه‌یه‌ک که‌له‌ژێر سایه‌ی داگیرکاریدایه.
-
پراڤدای روسی،
Pravda.Ru:
بڵاوبوونه‌وه‌ی
نووسینێکی هۆزان محمود له وێب سایتی پراڤدای
روسی دا له ژێر ناونیشانی " بێنه پێش چاو
داوا له‌خه‌ڵکی له‌نده‌ن بکه‌یت له‌کاتی
ته‌قینه‌وه‌کاندا بچن بۆ ده‌نگدان!!".
رادیۆی
ڕاسته‌وخۆی بی. بی. سی- پێنج ،
BBC Five Live
radio:
سه‌رله‌به‌یانی
رۆژی19
ی ئۆکتۆبه‌ر،
هۆزان محمود بانگێشت کرا بۆ چاوپێکه‌وتن
له‌گه‌ڵ رادیۆی ڕاسته‌وخۆی بی. بی. سی پێنج ،
سه‌باره‌ت به دادگایی کردنی سه‌دام حسێن.
له‌م
چاوپێکه‌وتنه‌دا هۆزان ته‌واوی پرۆسه‌ی
دادگایی کردنه‌که‌ی دایه به‌ر ڕه‌خنه‌و ووتی
که ئه‌م دادگایی کردنه هیچ شه‌رعیه‌تێکی نی
یه‌و ده‌بێت ڕاوه‌ستێت. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند
که‌ئه‌وانه‌ی ئێستا دادگایی سه‌دام ده‌که‌ن،
هیچ مافێکی ئه‌و کاره‌یان نیه چونکه ئه‌وان
نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی عێراق ناکه‌ن که
ساڵه‌هایه له‌ژێر ده‌ستی فاشیزم دا
ده‌ناڵێنن. هه‌روه‌ها ووتی که ئه‌م دادگایی
کردنه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریکا
به‌ڕێوه‌ده‌برێت له وڵاتێک‌دا که هیچ
ئاساییشێک و دادگایی یه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌ی
تێدا نی یه. له‌کۆتایی دا ڕایگه‌یاند که‌ئه‌م
دادگایی کردنه پێویسته بسپێردرێت به
دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی و ڕاستی یه‌کان بۆ
خه‌ڵکی ئاشکرا بکرێت. |