|
له‌سه‌ر
بانگێشتی جین لامپارت که یه‌کێکه له
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو له‌سه‌ر
لیستی پارتی سه‌وزی به‌رتانیایه، هۆزان
محمود، سه‌رۆکی لقی رێکخراوی ئازادی ژن و
یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی کۆنگره‌ی ئازادی
عێراق،
رۆژی 12ی ئۆکتۆبه‌ر له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
له بروکسێلی پایته‌ختی به‌لجیکا ئاماده‌بوو
بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری له مافه‌کانی ژنان
له عێراق.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی هۆزان له درێژه‌ی چالاکی
یه‌کانی رێکخراوی ئازادی ژن و گۆنگره‌ی ئازادی
عێراق دێت بۆ وه‌ستانه‌وه به‌دژی ده‌ستوور.
له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی 100 که‌سیدا که
له‌لایه‌ن یه‌کێتی سه‌وزه‌کانی ناو
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌سترا هۆزان محمود
قسه‌وباسێکی پێشکه‌ش کرد‌و ووتی ئه‌و
ده‌نگدانه‌ی که ئێستا له‌عێراقدا به‌ڕێوه‌یه
بۆ ده‌ستوور بازدانه به‌سه‌ر زۆرێک له
مه‌سه‌له گرنگه‌کانی تر که خه‌ڵکی به‌ده‌ستی
یه‌وه ده‌ناڵێنێ وه‌ک کۆتایی هێنان به
داگیرکاری و تیرۆریزمی ئیسلامی سیاسی،
ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی هیچی له‌باره‌وه نازانێت.
هه‌روه‌ها ووتی، له وڵاتێک‌دا که بینا
کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌که‌ی تێکدرابێت وکه‌مترین
ئاسایشی تیا نه‌ما‌بێت، خه‌ڵک نا‌توانێت
بڕیاری ئازادانه بدات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی که ئه‌ندازیارانی ئه‌م ده‌ستووره
ئه‌و مه‌لایانه‌ن که ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتێک
بنیات بنێن له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌ت،
وه‌هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش خه‌ڵکی عێراقیان دابه‌ش
کردووه به‌سه‌ر دین و تایه‌فه‌و
قه‌بیله‌کاندا.

هه‌روه‌ها ووتی که ئه‌م ده‌نگدانه بێجگه
له شه‌رعیه‌تدان به‌و هیزانه‌ی که ئێستا
هه‌ن، هیچ گرفتێکی تری کۆمه‌ڵگه چاره‌سه‌ر
ناکات.
هۆزان له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا داوای له
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا کرد که پشتگیری خۆیان
له بزووتنه‌وه‌ی ژنان و ته‌واوی ئه‌و هێزه
پێشکه‌وتووخوازانه بکه‌ن که ئێستا وه‌ک هێزی
سێهه‌م ده‌رکه‌وتوون و ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگه
له‌م به‌ربه‌ریته ده‌رکێشن که به‌هۆی
داگیرکاری و تیرۆریزمی ئیسلامی سیاسی یه‌وه
دووچاری بووه.
قسه‌کانی هۆزان له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه
پێشوازییه‌کی گه‌رمی لێ کرا. ئه‌مه‌و پاش
نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ هۆزان له‌گه‌ڵ چه‌ندین
که‌سایه‌تی ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر
بارودۆخی گشتی عێراق و پشتگیری کردن له
رێکخراوی ئازادی ژن دانیشتنی تایبه‌تی تری
ئه‌نجام دا.
له‌کۆتاییشدا له‌لایه‌ن رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی
BBC
وه چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ
هۆزان ئه‌نجام درا.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی که هۆزان چاوی پێیان
که‌وت:
-
بارنیس نیکولسون، یه‌کێکه له ئه‌ندامانی
"یه‌کێتی لیبراڵه‌کان و دیموکراسیه‌کانی
ئه‌وروپا"و سه‌رۆکی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی
کۆمیته‌که‌یه.
-
ئه‌ندرێ بری، ئه‌ندامی کۆنفیدراسیۆنی یه‌کێتی
چه‌پ – سه‌وزه‌کانی ئه‌وروپای سه‌روو.
-
کارۆلین لیکۆس، ئه‌ندام له په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا.
-
یاریده‌ده‌ری ئێلینا ڤالێنسیانۆ مارتێنز،
ئه‌ندامی گروپی سۆسیالیسته‌کانی په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا.

له کۆتاییدا هۆزان محمود سوپاسی گه‌رمی خاتوو
جین لامپارتی کرد که ئه‌م هه‌له‌ی ره‌خساند
بۆ هۆزان بۆ سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و
هه‌روه‌ها سوپاسی کرد بۆ پشتگیری ئه‌و له
مافه‌کانی ژنای عێراق. هه‌ردوولا هیوای
ئه‌وه‌یان خواست که ئه‌م چاوپێکه‌وتن و
دانیشتنانه درێژه‌ی پێ بدرێ بۆ‌مه‌به‌ستی
هاوکاری کردن و به‌ده‌ستهێنای پشتگیری زیاتر.
شایه‌نی وتنه له گشت ئه‌و دانیشتنانه‌ی که
ئه‌نجامدران، هۆزان هه‌وڵیدا که وێنه‌یه‌کی
روون و ئاشکرا بخاته به‌رده‌ست بۆ
ئه‌وکارانه‌ی که پێویسته ئه‌نجام بدرێ چ
تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌کانی ژنان یان سه‌باره‌ت
به‌و کارانه‌ی که داگیرکاری و تیرۆریزم
کۆتایی پێ ده‌هینێت. |