|
له‌سه‌ر
بانگێشتی نووسینگه‌ی مایۆرس ی شاری کارارای
ئیتاڵیا و به هاوکاری جه‌بار محمد لێپرسراوی
رێکخراوی په‌نابه‌ران لقی ئیتاڵیا، هۆزان
محمود، لێپرسراوی رێکخراوی ئازادی ژن لقی
به‌ریتانیا و یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی
کۆنگره‌ی ئازادی عێراق، له رۆژی 30ی ئه‌یلولی
2005 به‌شداری کرد له سیمینارێک بۆ قسه‌وباس
کردن له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی عێراق.

له
سیمیناره‌که‌دا هۆزان باسی بارودۆخی دژوار و
سه‌ختی عێراق ی کرد له‌ژێر سایه‌ی
داگیرکاری‌دا، هه‌روه‌ها وتی که ئه‌و
ده‌ستوره‌ی به‌ڕێوه‌یه بۆ ده‌نگدان، ناتوانێت
ئه‌م بارودۆخه ئاڵۆزه چاره‌سه‌ر بکات،
به‌ڵکو زیاتر شه‌رعیه‌ت دانه به‌و هێزانه‌ی
که بۆ ئه‌مریکا ئه‌لته‌رناتیڤن.
له به‌یانی رۆژی 31 ی ئه‌یلولیش وه به
ئاماده‌بوونی زیاتر له 100 خوێندکاری به‌شی
ئه‌ندازیاری، هۆزان محمود له‌سه‌ر بارودۆخی
سیاسی عێراق قسه‌وباسی کرد. قسه‌وباسه‌کانی
هۆزان به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له‌ناو میدیای
دوو ناوچه‌ی سه‌ره‌کی توسکانی دا بڵاوبوه‌وه.
له‌ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ هۆزان محمود بانگێشت
کرا بۆ قسه‌کردن بۆ ئه‌ندامانی حیزبی
کۆمۆنیستی تازه‌ی ئیتاڵیا. هۆزان بێجگه له
بارودۆخی گشتی عێراق، ئاماژه‌ی کرد به
پێکهێنانی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق که
پرۆژه‌یه‌کی کرێکاران و ژنان و چه‌پ و
خه‌ڵکانی سکولاریسته بۆ کۆتایی هێنان به
بارودۆخی داگیرکاری و شه‌ڕو تیرۆریزم.
سه‌ردانه‌که‌ی هۆزان بۆ ئیتاڵیا،
ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بوو له
ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته و
له‌لایه‌ن زۆرێک له رۆژنامه‌کان، وێب
سایته‌کان، هه‌روه‌ها رادیۆکانه‌وه
چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ساز کرا.
بۆ به‌ده‌ستهێنانی
زانیاری زیاتر، ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه
به‌سه‌ر بکه‌ره‌وه:
Peace
reporter:
http://www.peacereporter.net/dettaglio_articolo.php?idpa=&idc=7&ida=&idt=&idart=3865
MondoMigrante:
http://www.mondomigrante.it/notizia.asp?Id=110
Social
Press:
http://www.socialpress.it/article.php3?id_article=1058
Altermedia:
http://it.altermedia.info/mondialismo/resistenza-irakena-al-femminile_2413.html#more-2413
Donne
di mezzo:
http://www.donnedimezzo.it/page.php?sid=905f349944222638541263f159eb0e57&pageid=SEZIO001 |