|
له‌شوێنێکی تری قسه‌کانیدا هۆزان ئاماژه‌ی دا
به‌و هه‌وڵ و ده‌سپێشخه‌رییانه‌ی که بۆ
پێکهێنانی کۆنگره‌ی ئازادیی عێراق له‌لایه‌ن
کۆمه‌ڵێک هێزولایه‌ن و که‌سایه‌تی ئازادیخواز‌و
مه‌ده‌نیی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقه‌وه دراوه
به‌مه‌به‌ستی کۆتایی پێهێنانی داگیرکاری و
ده‌ستکۆتاکردنی تیرۆریزم. له‌کۆتایی
قسه‌کانیدا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانی
کۆڕه‌که‌وه که‌له چه‌ندین که‌سایه‌تی
وهه‌ڵسوڕاوی سیاسی پێکهاتبوون پشتیوانی یه‌کی
گه‌رم له‌قسه‌کانی هۆزان کراو هاوپشتی
وهاوده‌ردی خۆیان بۆ خه‌ڵکی عێراق و خه‌باتی
کۆنگره‌ی ئازادی عێراق ده‌ربڕی بۆ پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تێکی مه‌ده‌نی و سکولار.
 
له‌م سیمیناره‌دا هۆزان به‌شێوه‌یه‌کی روون و
ئاشکرا ئه‌و پێشلکارییانه‌ی خسته‌ڕوو
که‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو‌هێز واته هێزه
سه‌ربازی یه داگیرکه‌ره‌کان و هێزه
ئیسلامی یه‌کانه‌وه دووچاری ژنان ده‌بنه‌وه،
هه‌روه‌ها نه‌خشی هه‌ڵسوڕاوانی ڕێکخراوی
ئازادی ژن له ڕاستای به‌ره‌وپێش چوونی ئه‌م
خه‌باته. هۆزان سه‌ره‌ڕای باسه‌که‌ی، تیشکی
زیاتری خسته سه‌ر بارودۆخی سیاسی عێراق و
سیمای خه‌ڵکه‌که‌ی له ژێر سایه‌ی
شه‌ڕوداگیرکاریدا، هه‌روه‌ها هه‌وڵ و خه‌باتی
خه‌ڵک له‌ڕێگه‌ی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق که
ڕێکخراوی ئازادی ژنیش به‌شێکه له
په‌یکه‌ره‌که‌ی، به ئامانجی کۆتایی هينان به
بارودۆخی شه‌ڕو داگیرکاریی و بنیاتنانی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سکولار ومه‌ده‌نی. له‌کۆتایی
قسه‌کانیدا هۆزان داوای له ئاماده‌بووان کرد
که هاووپشتی خۆیان له خه‌باتی کۆنگره‌ی
ئازادیی عێراق ڕابگه‌یه‌نن وسه‌رنجی راکێشان
بۆ گرنگی هاوپشتی ئه‌وان له‌م ڕێکخراوه‌یه
وه‌ک تاکه ئه‌لته‌رناتیڤی یه‌کسانخوازانه بۆ
بارودۆخی ئێستای عێراق.
له هه‌ردوو سیمیناره‌که‌ی نیوباری و یۆرک،
ئاماده‌بووان رۆشنکردنه‌وه‌کانی هۆزانیان
له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای عێراق به به‌رز
نرخاند‌و ئاره‌زووی خۆیانیان نیشاندا بۆ
یارماتی وهاوپشتیی ئه‌م پرۆژانه له
ئایینده‌دا.
کوَ نگره‌ی ئازاديي عيَراق / ميديا سه‌نته‌ر
ريَکخراوی ئازادی ژن له عيَراق / به‌ريتانيا
20.11.2005 |