|

رۆژی 25.09.05 و له‌سه‌ر بانگێشتی کرێکارانی
دژ به‌شه‌ڕ، هۆزان محمود وه ک نوێنه‌ری
رێکخراوی ئازادی ژن و یه‌کێک له
دامه‌زرێنه‌رانی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق،
به‌شداری کرد له‌و پانیله‌ی که کرێکارانی دژ
به‌شه‌ڕ رێکیان خستبوو سه‌باره‌ت به
گفتوگۆکردن له‌سه‌ر کێشانه‌وه‌ی هێزه
داگیرکه‌ره‌کان له عێراق. پانیله‌که له
حاشیه‌ی کۆنفرانسی ساڵانه‌ی پارتی کرێکارانی
به‌ریتانیا له
Brighton
به‌ڕێوه‌چوو.
چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی تر به‌شداری ئه‌م
کۆنفرانسه بوون، له‌وانه تۆنی بین، جێرێمی
کۆربین، میشێل میچه‌ر و ئالان سیمپسۆن،
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، ئه‌ندرۆ
مۆرای سکرتێری به‌ره‌ی دژی جه‌نگ، گێری
دۆهێرتی، سکرتێری گشتی
TSSA
و چه‌ندین که‌سایه‌تی تر.
هۆزان له‌باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی دا به‌و
نه‌هامه‌تیانه‌ی که تووشی خه‌ڵکی عێراق
هاتووه، ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی داگیرکاری و
ئه‌وه‌ی ناوی لێ نراوه " شه‌ڕی دژی تیرۆر"،
که ئه‌مه‌ش بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی
گه‌شه‌پێداوه‌و به‌م جۆره‌ش عێراق بووه‌ته
یه‌کێک له گۆڕه‌پانه‌کانی شه‌ڕی هه‌ردوو
به‌ره‌ی تیرۆریستی.
له خاڵێکی تردا هۆزان جه‌ختی خسته سه‌ر
مه‌سه‌له‌یه‌ی ئه‌و پشتیوانی یه‌ی که
پێویسته له‌مه‌ولا خه‌ڵکی به‌ریتانیا بیکه‌ن
له سۆسیالیسته‌کان و خه‌ڵکانی سکولار و
پێشكه‌وتووخواز که کۆنگره‌ی ئازادی ی
عێراقیان پێک هێناوه بۆ رزگارکردنی عێراق له
ئیسلامی سیاسی و داگیرکاریی.
له‌کۆتایی قسه‌کانیدا هۆزان ووتی که
داگیرکاریی له عێراقدا ئه‌بێت کۆتایی پێ بێت،
ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا هیچ ده‌روازه‌یه‌کی تر بۆ
باشتربوونی باردۆخه‌که به‌دی ناکرێت.
له‌م پانێله‌دا زیاتر له 150 که‌س له
که‌سایه‌تی سیاسی، سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان و
هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی به‌شداربوون و پێشوازی
گه‌رمیان له قسه‌کانی هۆزان کرد.
له کۆتاییشدا له‌لایه‌ن رادیۆی
BBCه
وه‌چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ هۆزان محمود
ئه‌نجام درا. |