|
هۆزان مه‌حمود نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژنان له عێراق/
له‌نده‌ن له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی عه‌ره‌بی
ڕادیۆی
BBC
که له ڕۆژی 16ی ئابدا سازی کردبوو،
ڕایگه‌یاند که ژنان له عێراقدا هیچ مافێکیان نییه و
هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌کانیش هیچ کارێک ناکه‌ن له‌م
باره‌یه‌وه‌و وه ئه‌و ده‌ستوره‌ی که تازه بڕیاره
دابڕێژرێت هیچ له هه‌لومه‌رجی ئێستا ناگۆڕێت. هه‌روه‌ها
هۆزان ڕایگه‌یاند که ده‌ستور هه‌لومه‌رجی خراپی ژنان
ناگۆڕێت، له ئێستادا له عێراق، ئه‌گه‌ر پشت به ئیسلامیش
ببه‌سترێت وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆی، ده‌بێته کاره‌سات بۆ
ژنان و کۆمه‌ڵگه به گشتی. هۆزان ووتی: نامانه‌وێت سه‌دان
ساڵ بگه‌ڕێینه‌وه دواوه بۆ سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست که دین
حوکمی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌کرد. ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌ر بگرێت ژنان
وه‌ک هاووڵاتی پله دوو سه‌یر ئه‌کرێن و له ڕاستیدا
ئه‌کرێنه کۆیله. له درێژه‌ی قسه‌کانه‌شیدا ئاماژه‌ی
به‌وه کرد که ژنان ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی تووندوتیژی
ئه‌بنه‌وه‌و حیزبه ئیسلامیه‌کانیش که له په‌رله‌ماندا
هه‌ن ده‌وریان هه‌یه تیایدا، نه‌ک هه‌ر له‌مه‌دا به‌ڵکو
له‌و شته‌ی که پێی ئه‌ڵێن (موقاومه). هۆزان ئاماژه‌شی
به‌وه‌دا که ئه‌م حیزبانه داگیرکاری ئه‌مریکایان کردۆته
بیانو بۆ تیرۆر‌و تۆقاندنی کۆمه‌ڵگه و ژنان و سه‌ربڕین و
کوشتن و ناچارکردنیان به پۆشینی حیجاب. له درێژه‌یدا
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که: کۆمه‌ڵگه به شێوه‌یه‌کی گشتی
چۆته دواوه‌و تاوانی ناموسپه‌ره‌ستی له دژی ژنان زیادی
کردووه‌و په‌نجه‌ی تاوانیش بۆ داگیرکه‌ر درێژ ئه‌که‌م
له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆکاری سه‌ره‌کیی هه‌لومه‌رجی ئاڵوزی
ئێستای عێراق و سه‌رهه‌ڵدان و زیاد بوونی ئیسلامی سیاسیه
نه‌ک هه‌ر له عێراقدا به‌ڵکو له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
هه‌روه‌ها هۆزان مه‌حموود جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که
نه پۆلیسی عێراقی و نه هێزه داگیرکه‌ره‌کان هه‌وڵ
ناده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ژنان له‌به‌رئه‌وه‌ی به
کێشه‌ی خۆیانی نازانن له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌هامی سه‌ره‌کی
ئه‌وان پارێزگاری کردنه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ئه‌مریکاو باڵاده‌ستییه‌که‌ی له جیهاندا.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م هه‌واڵه له بڵاوکراوه‌ی (الشرق
الاوسط)
وه‌رگیراوه
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issue=9759&article=318071
|