|
له‌سه‌ر بانگێشتی لقی پورتوگالی تۆڕی "
Pravda.Ru
" هۆزان محمود، لێپرسراوی رێکخراوی ئازادی ژن
لقی به‌ریتانیا و یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی
کۆنگره‌ی ئازادی عێراق بانگکرا بۆ به‌شداری
کردن له کۆنفرانسێک له‌سه‌ر روداوه سیاسی
یه‌کانی ئێستای عێراق و مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدان
بۆ ده‌ستوور.
کۆنفرانسه‌که له‌لایه‌ن "تیموثی بانکرۆفت
هینچی" سه‌رنووسه‌ری پراڤدا و "لویس کارڤێللۆ"
که هه‌ڵسوڕاوێکی سیاسی یه له رۆژی 15ی
ئۆکتۆبه‌ری 2005 به‌رێوه‌برا.

زۆرێک له هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی، سه‌ندیکایی و
رێکخراوه چه‌په‌کان ئاماده‌ی کۆنفرانسه‌که
بوون.
هۆزان محمود له باسه‌که‌یدا هاته سه‌ر
بارودۆخی عێراق و به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا روونی
کرده‌وه که بارودۆخی گشتی ئێستای عێراق
له‌ژێر سایه‌ی داگیرکاری و تیرۆریزمی ئیسلامی
سیاسیدایه، ئه‌مه‌ش کاری کردۆته سه‌ر
تێکچوونی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگه‌و نه‌بوونی هیچ
جۆره ئاساییشێک. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که
خه‌باتی کرێکاران و ژنان و ئازادیخوازان له
ده‌وری کۆنگره‌ی ئازادی عێراق که
ئه‌لته‌رناتیڤێکی چه‌پ و خه‌ڵکی مه‌ده‌نی یه
ده‌ستی پێ کردووه به‌مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان
به‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی ئێستا که هۆکه‌ی
داگیرکاری و تیرۆریزمی ئیسلامی
سیاسی.

له‌به‌شێکی تری قسه‌کانیدا هۆزان روونی
کرده‌وه که ئه‌و ده‌نگدانه‌ی که بۆ
ده‌ستوور ئه‌نجام ده‌درێ هیچ په‌یوه‌ندی یه‌کی
به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی خه‌ڵکی
عێراقه‌وه نی یه، ئه‌مه خۆ دزینه‌وه‌یه
له کێشه بنه‌ره‌تی یه‌کان که خۆی له
کۆتایی هێنان به داگیرکاری و تیرۆریزمی
ئیسلامی سیاسی دا ده‌بینێته‌وه. له‌به‌شێکی
تری قسه‌کانیداو سه‌باره‌ت به به‌رگری کردن"
المقاومة"، هۆزان ڕایگه‌یاند که سنوورێکی جیا
هه‌یه له نێوان ئه‌وه‌ی که ناو ده‌نرێت
به‌رگریی هێزه تیرۆریسته‌کان که به‌ناوی
وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی داگیرکاری‌دا هه‌ڵده‌ستن
به خۆته‌قاندنه‌وه‌و تیرۆرکردن وه له‌نێوان
به‌رگری مه‌ده‌نیانه که‌له‌لایه‌ن رێکخراوی
ئازادی ژن و فیدراسیۆنی شورا و سه‌ندیکا
کریکاریی یه‌کان و کۆنگره‌ی ئازادی عێراق و
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقه‌وه
ڕابه‌رایه‌تی ده‌کرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی
چاره‌سه‌رێکی یه‌کسانانه بۆ ئه‌و بارودۆخه
شێواوه‌ی ئێستا. ئه‌مه‌و له کۆتایی
کۆنفرانسه‌که‌دا هۆزان وه‌ڵامی پرسیاری
ئاماده‌بوانی دایه‌وه. شایه‌نی ووتنه
قسه‌کانی هۆزان زۆر به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن
ئاماده‌بووانه‌وه پێشوازی لێ کرا.
چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ رێکخراوه سیاسی و
سه‌ندیکا کرێکاریی یه‌کان:
له‌پاڵ کۆنفرانسه‌که‌دا، هۆزان محمود چه‌ندین
چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام دا له‌وانه دانیشتن
له‌گه‌ڵ بلۆکی چه‌په‌کان " ئه‌و چه‌پانه‌ی که
له هه‌ڵبژاردنی پورتوگاڵدا 6.4 ده‌نگه‌کانی
به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها هه‌شت
په‌رله‌مانتاریان هه‌یه له په‌رله‌ماندا".
هه‌روه‌ها چاوی که‌وت به میگێل پۆرتاس،
ئه‌ندام له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، وه نونو
راموس دی ئالمێیدا. ته‌وه‌ره‌ی
چاوپێکه‌وتنه‌که له‌ده‌وری بارودۆخی سیاسی
عێراق و چاره‌سه‌رێک که کۆنگره‌ی ئازادی
عێراق خستویه‌ته ڕوو بۆ کۆتایی هێنان به‌و
بارودۆخه سوڕایه‌وه. له کۆتایی
دانیشتنه‌که‌دا هه‌ردولا
بڕیاریان دا که درێژه به‌م چاوپێکه‌وتنانه‌ی
خۆیان له داهاتوودا بده‌ن.

له ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ واته 15ی ئۆکتۆبه‌ر،
هۆزان محمود چاوی که‌وت به لویس کارڤالۆ،
پاولۆ فیدالگۆ، پاولۆ جاسینتۆ و جۆرج
ناسیمێنتۆ فێرناندیز،
له کۆمه‌ڵه‌ی سیاسی کۆمۆنیسته تازه‌کان، که
خۆشحاڵی و هاووڕایی خۆیان نیشاندا به
قسه‌وباسه‌کانی هۆزان و ئاماده‌یی خۆیان
ده‌ربڕی بۆ پشتیوانی کردنی خه‌باتی کرێکاران و
ژنان له عێراق، هه‌روه‌ها داواکاربوون که بۆ
به‌مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕاو
به‌ده‌ستهێنانی هاوپشتی زیاتر له ئایینده‌دا
ئه‌م دانیشتنانه درێژه‌ی هه‌بێ.

هه‌روه‌ها هۆزان محمود چاوی که‌وت به
"ئه‌نتۆنیۆ ئاڤیلاس" نوێنه‌ری
CGTP
، که گه‌وره‌ترین فیدراسیۆنی سه‌ندیکا
کرێکاریی یه‌کانه له پورتوگال، و "ئانا
گاسپه‌ر"، سکرتێری په‌یوه‌ندی یه
نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کانی
FENPROF
، که ئه‌ویش گه‌وره‌ترین فیدراسیۆنی
یه‌کگرتووی مامۆستایانه له پورتوگال.
له‌هه‌ردوو چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا هۆزان
سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریی له
عێراق، خه‌باتیان، رێگری یه‌کانیان،
وه‌له‌سه‌ر رۆڵی رابه‌رایه‌تی کردنی
فیدراسیۆنی شورا و سه‌ندیکا کرێکاریی یه‌کانی
عێراق بۆ هێنانه‌پێشی بزووتنه‌وه‌یه‌کی
کرێکاریی به‌هێز که کاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر
بارودۆخی سیاسی دابنێت وشه‌ڕو داگیرکاریی
کۆتایی پێ بهێنێت قسه‌باسیکرد.

هه‌ر
له درێژه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌کانیدا هۆزان محمود
چاوی که‌وت به " لۆردیس ڕێیس و گراڤێلینا
ئۆلیڤێرا" له پارتی هیومانیست، له‌م
چاوپێکه‌وتنه‌دا هۆزان باسی به‌رده‌وامی
خه‌باتی ژنانی کرد له عێراقدا بۆ ئازادی و
بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سکولار وه‌ستانه‌وه
به‌دژیده‌ستووری ئیسلامی له عێراقدا.

له‌و که‌سایه‌تی یه سیاسی یه گرنگانه‌ی که
هۆزان چاوی پێیان که‌وت " ڤاسکۆ دی کارڤالۆ"
بوو که ئێستا ته‌مه‌نی 96 ساڵه‌و یه‌کێکه
له‌و سه‌رکرده کۆمۆنیسته به‌رجه‌ستانه‌ی که
له‌دژی فاشیزم و دیکتاتۆریه‌ت له پورتوگال
خه‌باتی کردووه‌و سکرتێری پێشووی حیزبی
کۆمۆنیستی پورتوگاله. هۆزان خۆی سه‌ردانی
ماڵه‌که‌ی کرد که‌له نزیک لیشبۆنه‌یه
وله‌نزیکه‌وه له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی عێراق
قسه‌وباسیان کرد و ڤاسکۆ دی کارڤیلۆ پشتیوانی
خۆی بۆ کۆمۆنیسته‌کانی عێراق ده‌ربڕی و هیوای
پاشه‌ڕۆژێکی باشتری بۆ خه‌ڵکی عێراق خواست.

کاردانه‌وه له میدیاکاندا:

سه‌ردانه‌که‌ی هۆزان بۆ پورتوگال
کاردانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بوو له
میدیاکاندا و له‌لایه‌ن پڕ تیراژترین
رۆژنامه‌کانی ئه‌م وڵاته له‌وانه "
Publico
" و "
Lusa
" که‌سه‌ر به‌ده‌زگای چاپی پورتوگالی یه
چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ساز کرا، هه‌روه‌ها
گۆڤاری سه‌ره‌کی پورتوگال "
Visão
"، چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ هۆزان ساز کرد.
قسه‌کانی هۆزان له زۆریک له ناوه‌ندی
رێکخراوه‌کانی لیشبۆنه مشتومڕی زۆری دروست
کردووه، ئه‌مه‌ش لینکی ئه‌و سایتانه‌یه:
سایتی کۆمۆنیسته تازه‌کان.
http://www.comunistas.info/houzan2.htm
http://www.comunistas.info/houzan.htm
ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تیی پورتوگال:
www.rtp.pt/index.php?article=202685&visual=16
بلۆکێک له ئه‌ندامانی حیزبی سۆسیالیستی
پورتوگال:
http://puxapalavra.blogspot.com/
سایتی ئیندی میدیای پورتوگالی:
http://pt.indymedia.org/ler.php?numero=65737&cidade=1
، به پورتوگالی:
Pravda.ru
http://port.pravda.ru/World/2005/10/18/8868.html
، به ئینگلیزی:Pravda.ru
http://english.pravda.ru/mailbox/22/101/399/16319_Iraq.html |