|
له رۆژانى 30 و 31 -7-2005 دا ،وه
فدیکى کۆنگره‌ى ئازادى عیراق که پیک هاتبوو له هاورییان-
ئازاد ئه‌حمه‌د و هۆزان محمود
وزیکرا فه‌یسه‌ل – به شداریان کرد له 35 ه‌مین کۆنفرانسی
سالانه‌ى ریکخراوى زینکۆى یابانى که له شارى یۆکۆهاماى
نزیک تۆکیۆى پایته‌ختى یابان دا به‌سترا.
 
له‌و کۆنفرانسه‌دا سه‌ره‌راى باس کردنى مه‌سه‌له ناوخۆییه‌کانى
یابان ،ته‌وه‌جوهى سه‌ره‌کى له سه‌ر مه‌سه‌له‌ى داگیر
کردنى عیراق له لایه‌ن ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانى
وتیرۆریزمى ئیسلامى سیاسى و چۆنیه‌تى کۆتایى هینان به‌م ئه‌وزاعه
له ریگه‌ى کۆنگره‌ى ئازادى عیراق وته‌قویه‌ت وپشتیوانى
نیو ده‌وله‌تى له کۆنگره‌ى ئازادى عیراق بوو ،له‌و
راستایه‌دا ووته‌ى سه‌ره‌کى کۆنفرانسه‌که بۆ وه‌فدى
کۆنگره‌ى ئازادى عیراق بوو که له لایه‌ن هاورییان هۆزان
محمود وئازاد احمده‌وه پیشکه‌ش کرا.
هۆزان محمود له ووته‌که‌ى خۆى دا له سه‌ر ئه‌وزاعى سیاسى
فه‌لاکه‌ت بارى ئه‌مرۆى عیراق و مه‌سه‌له‌ى داگیرکردنى
عیراق له لایه‌ن ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانى وسیناریۆى ره‌ش
وتیرۆریزمى ئیسلامى و مه‌سه‌له‌ى ده‌ستوور و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ى
نه‌بوونى ئه‌منیه‌ت وپیداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانى وه‌کو
ئاو‌و کاره‌باو سووته‌مه‌نى ونه‌بوونى فورسه‌تى کارکردن وته‌قسیمى
تائیفى ودینى و عه‌شیره‌تى و .......هتد ، قسه‌ى کرد
وتوانى ته‌سویریکى رۆشن له سه‌ر واقیعى ئه‌مرۆى عیراق
بدات به کۆنفرانسه‌که، له هه‌مان کاتدا باسه‌که‌ى
هینایه سه‌ر ئه‌وه‌ى که کۆنگره‌ى ئازادى عیراق بۆ کۆتایى
هینان به‌م وه‌زعه دروست بووه و داواى پشتیوانى زیاترى
له کۆنفرانس و به نیو ده‌وله‌تى
کردنى کۆنگره‌ى ئازادى عیراق کرد.
ئازاد ئه‌حمه‌دیش
له سه‌ره‌ى خۆیدا ویراى به کورتى باس کردنى وه‌زعى ئه‌مرۆى
خه‌لکى سته‌م دیده‌ى عیراق به چه‌ند ئامار و ره‌قه‌مى
قوربانیانى شه‌رى تیرۆریستى له عیراق و ده‌ستورى کۆنه‌په‌رستانه‌ى
پیشنیار کراوى حکومه‌تى ئه‌مرۆى عیراق ، به وینه و
دۆکیومینته‌وه باسى ئه‌و کار‌و چالاکیانه‌ى کرد که کۆنگره‌ى
ئازادى عیراق له ماوه‌ى 2 مانگى رابردوودا له شاره‌کانى
به‌غداد وبه‌سره و ناسریه وکرکوک وموسل ئه‌نجامى داوه.
 
شیاوى باسه دواى ئه‌مه چه‌ندین پانیل وۆرک شۆپ و چاوپیکه‌وتن
له لایه‌ن ته‌له‌فزیۆن ورۆژنامه پر تیراژه‌کانى یابانه‌وه
له گه‌ل هه‌ریه‌که له‌ئه‌ندامانى وه‌فدى کۆنگره‌ى ئازادى
عیراق ریکخرا ، که له ناویاندا چاوپیکه‌وتن و سازدانى
پانیل و ۆرک شۆپ بوو له گه‌ل زیکرا فه‌یسه‌ل هه‌لسوراوى
بزووتنه‌وه‌ى خویندکاران له به‌سره ،که له سه‌ره‌تاى
سالى 2005 دا، له خۆپیشان دانى خویندکارانى زانکۆى به‌سره
هه‌لسوراوى سه‌ره‌کى بووه که ئه‌و کاته چه‌کدارانى سه‌ر
به موقته‌دا سه‌در هیرشیان کرده سه‌ر گه‌شتیکى
خویندکارانى کۆلیجه‌کانى زانکۆى به‌سره وته‌قه‌یان لى
کردن و یه‌کیک له خویندکاران کوژراو ئه‌م رووداوه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کى
به‌ر چاوى لى که‌وته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌فدیکى حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى ئیران- حیکمه‌تیست
، به‌شدارى له‌و کۆنفرانسه‌دا کرد که له لایه‌ن ئامان
کفا ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسیه‌وه نوینه‌رایه‌تى ده‌کرا و
باسیکى پیشکه‌ش کرد ، که‌تیایدا ویراى باسى وه‌زعى ئیران و
ژیان و گوزه‌رانى خه‌لکى له ئیران ، له سه‌ر ده‌ورى
کۆمارى ئیسلامى ئیران له ته‌قویه‌تى بزووتنه‌وه ئیسلامیه
کۆنه‌په‌رسته‌کان له عیراق ودنیادا و له قوول کردنه‌وه‌ى
سیناریۆى ره‌ش له عیراق قسه‌ى کرد و له کۆتایی ووته‌که‌یشیدا
به ناوى حیزبى حیکمه‌تیسته‌وه پشتیوانى ته‌واوى له
کۆنگره‌ى ئازادى عیراق کرد.
 
شیاوى باسه له کۆنفرانسه‌که‌دا وه‌فدى چه‌ندین ریکخراوى
جۆراو جۆرى تر له وولاتانى – فه‌ره‌نسا،ئه‌مریکا، مه‌کسیک
،سویسرا، فلیپین ،ئیکوادۆر ،ئه‌نده‌نوسیا ، پیرۆ وکۆریا_
به‌شداریان کرد و زۆربه‌ى ئه‌و ریکخراوانه پشتیوانى
وئاماده‌یی خۆیان بۆ کارى زیاتر له گه‌ل کۆنگره‌ى ئازادى
عیراق ده‌ربرى.
35 مین کۆنفرانسى زینکۆ ،له کۆتاییدا پشتیوانى ته‌واوى له
کۆنگره‌ى ئازادى عیراق کرد و ته‌قدیرى کار‌و چالاکیه‌کانى
کۆنگره‌ى ئازادى عیراق کرد و له‌و راستایه‌دا چه‌ندین
دیاری پیشکه‌ش به ئه‌ندامانى وه‌فده‌که کرا وبه ئاهه‌نگ
و ووتنى گۆرانى هاوپشتى له کۆنگره‌ى ئازادى عیراق، کۆتایی
به کاره‌کانى کۆنفرانس هینرا.
له رۆژانى دواتریشدا ، چه‌ندین کۆبوونه‌وه و ۆرک شۆپ بۆ
وه‌فدى کۆنگره‌ى ئازادى عیراق له شارى ئۆساکا ریکخرا ، که‌تیایدا
له سه‌ر وه‌زعى سیاسی و ژیان و گوزه‌رانى خه‌لک و چۆنیه‌تى
به‌هیز تر کردنى کۆنگره‌ى ئازادى عیراق و هه‌روه‌ها له سه‌ر
خۆپیشان دانى خوینداکارانى زانکۆى به‌سره و ئاسۆى بزووتنه‌وه‌ى
خویندکارى له عیراق قسه کرا. |