|
له پێناو کاروباری ئاماده‌کردنی
کۆنگره‌یه‌کی جیهانی له سه‌ره‌تای ساڵی2006
دا له تۆکیۆ له پێناو کۆکردنه‌وه‌ی هاوپشتی
بۆ کۆنگره‌ی ئازادی عێراق، وه دامه‌زراندنی
لقی کۆنگره له کۆریای باشور‌و فلیپین و
ئه‌ندۆنیسیادا.
*
له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌کانی هاوپشتی له
خه‌ڵکی عێراق له باشوری ئاسیا، سه‌میر عادل
سکرتێری کۆنگره‌ی ئازادی عێراق سه‌ردانی
ووڵاتانی یابان و کۆریای باشور‌و فلیپین و
ئه‌ندۆنیسیای کرد. سه‌ردانه‌که‌ش له 22ی
ئه‌یلوله‌وه هه‌تا 4ی تشرینی یه‌که‌می
خایاند. له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌شدا
زنجیره‌یه‌ک کۆڕ‌و چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌گه‌ری
و ڕادیۆیی سازکرا. ئه‌م بانگهێشته‌ش به‌بۆنه‌ی
خۆپیشاندانه‌کانی 24ی ئه‌یلولی دژی بڕیاری
جه‌نگه‌وه بوو که له ژماره‌یه‌ک ووڵاتانی
جیهاندا به‌ڕێخرا.
له‌م سه‌ردانه‌دا ووتوێژ سه‌باره‌ت به
ڕێگه‌وشوێنی کۆمه‌ک کردن به کۆنگره‌ی ئازادی
عێراق و کردنه‌وه‌ی لقه‌کانی کۆنگره له‌و
ووڵاتانهداو په‌ره‌دان به بزووتنه‌وه‌ی دژی
جهنگو داگیرکاری کرا له یاباندا، که
دامه‌زراندنی لقی کۆنگره‌ی ئازادی عێراقی تیا
ڕاگه‌یه‌نرا. هه‌روه‌ها توانرا پشتیوانی
ژماره‌یه‌ک له ڕێکخراو ڕابکیشرێت بۆ به‌ستنی
کۆنگره‌ی جیهانی که وا بڕیاره له تۆکیۆ
ببه‌سترێت له کۆتایی مانگی کانونی یه‌که‌می
ساڵی ئاینده‌دا.
له ڕۆژه‌کانی 24و 25ی ئه‌یلولیشدا سه‌میر
عادل له خۆپیشاندانه‌کانی دژی جه‌نگ و
داگیرکاری‌دا له شاره‌کانی تۆکیۆ و ئۆساکا
ووته‌ی پێشکه‌ش کرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که
دوو کۆڕیشی ساز کرد له کۆتایی
خۆپیشاندانه‌کاندا.
به‌شێک له ده‌قی خوتبه‌کانی سه‌میر عادل و
موحازهراتهکانیشی، وه ژمارهیکیش له ووتار
سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی ئازادی عێراق، له
ڕۆژنامه گه‌وره‌کانی ئهندۆنوسیدا له‌وانه
(کهمبۆس)ی به‌یانیان و (ئه‌نته‌رناسیۆنال)ی
ئێواراندا بڵاوکرانه‌وه. له کۆریای باشوریش
هاوپه‌یمانی سیاسی سۆسیالیستی په‌یوه‌ست بوو
به کۆنگره‌ی ئازادی عێراقه‌وه بۆ کارکردن
له پێناو کردنه‌وه‌ی لقی کۆنگره له‌و
ووڵاته. له فلیپینیش سه‌میر عادل چاویکه‌وت
به ڕابه‌رانی ڕێکخراوی (به‌یان) که به
یه‌کێک له گه‌وره‌ترین چه‌تری حزب و ڕێکخراوو
نه‌قابه کرێکاری و ژن و خوێندکاری و
سۆسیالیسته‌کان ده‌ژمێردرێت که 6 کورسی
هه‌یه له په‌رله‌مانی فیلیپینیدا. له
کۆڕێکیشدا که له مانێلا به‌ستراو ڕابه‌رانی
بزووتنه‌وه‌و نه‌قابه‌و ڕێکخراوه‌کانی
کرێکاران و خوێندکاران و ژنان به‌شداریان تیا
کرد به تێکڕای ده‌نگ بڕیار درا که به‌بێ
مه‌رج کۆمه‌کی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق بکه‌ن.
له‌م کۆڕه‌دا فیلمێکی دیکۆمینتی، که لیژنه‌ی
پشتیوانی له موقاوه‌مه‌ی مه‌ده‌نی ئاماده‌ی
کردبوو، پیشاندرا که پێشڕه‌وی و گه‌شه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له عێراقی ده‌خسته‌ڕوو
له‌وانه بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و ژنان و
خوێندکاران و سۆسیالیستیه‌کان ئه‌مه‌ش
له‌ڕێگه‌ی نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی
یه‌کێتی بێکاران و کۆنگره‌کانی یه‌کێتی شورا‌و
نه‌قابه کرێکاریه‌کان له عێراق و
بزووتنه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌کانی ڕێکخراوی
ئازادی ژنان، که له پێناو ده‌ستورێکی
عیلمانیدا سازی کردبوون له سه‌ره‌تای
پیکهێنانی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق و نیشاندانی
ڕه‌سمی فۆتۆگرافی چالاکیه‌کانی کۆنگره‌ی
ئازادی عێراقه‌وه بوو. هه‌روه‌ها سه‌ردانێکیش
بۆ لای ڕێکخراوی کابرێلا، که ڕێکخراوێکی
ژنانه‌و 250 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه، ساز کراو
ڕابه‌رانی ئه‌و ڕێکخراوه ڕازی بوون به‌وه‌ی
که په‌یوه‌ست بن به کۆنگره‌ی ئازادی
عێراقه‌وه. له ئه‌ندۆنیسیاش سه‌ره‌ڕای
به‌ستنی چه‌ندین کۆڕ‌و چاوپێکه‌وتنی
رۆژنامه‌گه‌ری توانرا کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ
نوێنه‌رانی حزبی دیموکراتی و بزووتنه‌وه‌ی
لاوانی میللی و رێکخراوی لاوان و یه‌کێتی
نه‌قابه کرێکاریه‌کان و ڕێکخراوی ژنانی
سه‌ربه‌خۆ و ڕێکخراوی جی سبی ئای بکرێت و
ئه‌مه‌ش زیاتر له 3 کاتژمێری خایاند و له
کۆتایی کۆبونه‌وه‌که‌شدا ڕایانگه‌یاند که
کۆمه‌ک و پشتیوانی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق
ده‌که‌ن و کار ده‌که‌ن بۆ دامه‌زراندنی لقی
کۆنگره له ئه‌ندۆنیسیادا.
شایه‌نی باسه سه‌میر عادل له ته‌واوی
خوتبه‌کانیدا ڕوونی کرده‌وه که کۆنگره‌ی
ئازادی عێراق ده‌ستور ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌و
به‌به‌شێک له ئه‌ڵقه‌کانی سیناریۆی ئه‌مریکی
ده‌زانێ له عێراقدا. ئه‌و لایه‌نانه‌شی ڕسوا
کرد که له ژێر ناوی موقاوه‌مه‌ی دگیرکاریدا
خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ده‌کوژن و تیرۆریان ده‌که‌ن و
سه‌ریان ده‌بڕن به ڕۆژی ڕووناک. هه‌روه‌ها
سه‌میر عادل باسی له تاوانکاری داگیرکاران
له لایهکو درێژه‌دان به کاره‌ساته
ئینسانیه‌کان له عێراقدا له لایه‌کی تره‌وه
کرد که چۆن حکومه‌ته کارتۆنی و قه‌ومی و
تایفییهکه په‌رده‌ی شه‌رعی بوونی ده‌ده‌ن
به‌سه‌ردا.
*
ئه‌م به‌یانه له لایه‌ن جبار محسنه‌وه
وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی و ده‌قه
عه‌ره‌بیه‌که‌ی له به‌شی عه‌ره‌بی سایتی
کۆنگره‌ی ئازادی عێراقه‌وه وه‌رگیراوه،
بڕوانن:
http://www.ifcongress.org/Arabic/Sep05/Samir_southasia.htm
|