|
هۆزان مه‌حمود له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و کۆنگره‌ی
ئازادی عێراق بۆ میدیاکان ده‌دوێ
-
بڵاوکراوه‌ی هاوپشتی
(Solidarity)
- هاوبه‌ندی بۆ ئازادی کرێکاران له به‌ریتانیا:
له ڕۆژی 11/6/2005 مارتن تۆماس له هاوبه‌ندی بۆ
ئازادی کرێکاران چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ هۆزان مه‌حمود
سازدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی بۆ عێراق.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا مارتن له‌باره‌ی بارودۆخی عێراق
و ده‌وری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کۆنگره‌ی
سێهه‌م و ئه‌وله‌ویه‌ته‌کانی حزب بۆ عیراق پرسیاری
ئاڕاسته‌ی هۆزان مه‌حمود کرد که ئه‌ویش له
وه‌ڵامدا به درێژی قسه‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی ئالۆزی
عێراق و ده‌وری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق کرد،
هه‌روه‌ها له باره‌ی گرنگی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق
وه‌کو چاره‌سه‌رێکی کارا بۆ کۆتایی هێنانی ده‌ست به‌جێ
ی داگیرکاری و تیرۆریزمی ئیسلامی دوا. شایه‌نی باسه
که دواتر ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له ماڵپه‌ری تریش بڵاو
بۆوه وه‌کو "US
Labour Against the War"
که گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ڕی ڕێکخراوه کرێکارییه‌کانه
له ئه‌مریکا
http://www.uslaboragainstwar.org/article.php?id=8155.
-
له
رۆژی 16/6/2005 ماڵپه‌ڕی
“
www.pravda.ru
“
به هه‌مان شێوه چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ هۆزان
مه‌حمود کرد که به‌شی یه‌که‌می چاوپێکه‌وتنه‌که
تایبه‌ت بوو به بارودۆخی عێراق و کۆنگره‌ی ئازادی
عێراق. ماڵپه‌ری پراڤدا ماڵپه‌ڕێکی گه‌وره و ناسراوه
و به هه‌رسێ زمانی ڕوسی، ئنگلیزی و پورتوگالی په‌خش
ده‌کرێت.
-
ڕادیۆی
710 KIRO
له
seattle
له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا
گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ هۆزان مه‌حمود سازدا سه‌باره‌ت
به بارودۆخی عێراق به تایبه‌تی بۆ ژنان و چۆنیه‌تی
به‌ره‌وپێش چونیان. هۆزان مه‌حمود له‌م گفتوگۆیه‌دا
باسی ده‌ست پێشخه‌ری پێکهێنانی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق
و پێویستی به‌شداری و هاوکاری نێوده‌وڵه‌تی کرد له
ڕێگای کۆنگره‌ی ئازادی عێراقه‌وه بۆ کۆتایی هێنان به
داگیرکاری و ده‌ست کۆتاکردنی ئیسلامی سیاسی.
کۆنگره‌ی ئازادی عێراق / به‌ریتانیا
22/6/2005 |