|
ئیلاء عه‌بدولبراهیم دوای ئیغتیساب کردنی
ده‌کوژرێت.
ڕێکخراوی ئازادی ژنان له عێراق به‌یانێکی له
ڕۆژی 5ی ئۆکتۆبه‌ردا بڵاو کردۆته‌وه له
به‌یانه‌که‌دا هاتووه که کچێک به ناوی
ئیلاء عه‌بدولبراهیم، که ته‌مه‌نی 25 ساڵه،
له‌شاری که‌رکوک دوای ئه‌وه‌ی له مانگی
ته‌مووزی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن
ئه‌مریکیه‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا
ده‌ستگیر ده‌کرێت، له‌زینداندا له لایه‌ن
ئه‌مریکیه‌کانه‌وه ئیغتیساب ئه‌کرێت و دوای
مانگێک له به‌ربوونه‌که‌ی له مانگی
سێپتێمبه‌ردا له لایه‌ن باوکیه‌وه
ده‌کوژرێت، به‌م جۆره ده‌یانه‌وێت ئه‌و
له‌که‌یه‌ی له شه‌رفیان که‌وتووه بسڕنه‌وه!
له به‌یانه‌که‌دا هاتووه که ژنان خه‌ونیان
به ئازادی و ئه‌منیه‌ته‌وه بینیوه که‌چی
دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس نه ئازادی هه‌یه‌و
نه ئه‌منیه‌ت. جاران ژنان له لایه‌ن
جه‌لاده‌کان و وه‌حشیه‌کانی به‌عسه‌وه
ئیغتیساب ئه‌کران به‌ڵام ئێستا ڕووبه‌ڕووی
هه‌مان تاوان ده‌بنه‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن
ده‌مووچاوی تازه‌وه.
له به‌یانه‌که‌دا ڕێکخراوی ئازادی ژنان
ده‌پرسێ و ده‌ڵێ کوان ئه‌وانه‌ی باس له
سیاده ئه‌که‌ن، کوا ڕێز گرتنتان له مافی
مرۆڤ که وه‌زاره‌تێکتان له
حکومه‌ته‌که‌تاندا بۆ داناوه، کوا مافی ژنان
که ژنێکتان له وه‌زاره‌تی ژنان بۆ داناوه،
کوا یاسای سزادانتان که ده‌بینن
عه‌بدولبراهیمی باوکی ئیلاء به ئازادی
ده‌سوڕێته‌وه.
کرێکاران و کارمه‌ندانی (مدینةالطب) له
به‌غداد مانده‌گرن.
له ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌کێتی شورا‌و نه‌قابه
کرێکاریه‌کان له عێراق زیاتر له 300 کرێکار‌و
کارمه‌ند ڕۆژی 3ی10ی2005 له به‌رده‌م
نوسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
کۆمه‌ڵگای(مجمع)ی مدینة
الطب،
دکتۆر عه‌بدول ئه‌میر موختار، کۆده‌بنه‌وه و
مان ده‌گرن. کرێکاران‌و کارمه‌ندان داواکاری
سه‌رف کردنی سلفه‌ی پێکه‌وه‌نانی خێزان که
بڕه‌که‌ی نزیکه‌ی 2 ملیۆن دینار ده‌بێت
کردووه، وه داواکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی مووچه
بوون. له‌م کاته‌و له ژێر فشاری ئه‌م
ناڕه‌زایه‌تیه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری ناوبراو له
ده‌رگای پشته‌وه هه‌ڵدێ، به‌ڵام کرێکاران‌و
کارمه‌ندان درێژه‌یان به
ناڕه‌زایه‌تیه‌که‌یان ده‌ده‌ن و ده‌مێننه‌وه
هه‌تا 2 کاتژمێر و له‌م باره‌یه‌شه‌وه
به‌رپرسی نه‌قابه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کانو پیشه
ته‌ندروستیه‌کان له یه‌کێتی شورا‌و نه‌قابه
کرێکاریه‌کان له عێراق ڕایگه‌یاند که
ڕێکخراوه‌که‌یان هه‌وڵ ئه‌دات ته‌واوی
کارمه‌ندان و کرێکاران له مانگرتنێکی
سه‌رتاسه‌ریدا ڕێکبخات بۆ سه‌پاندنی
خواسته‌کانیان و ده‌رکردنی ئیداره‌ی ئێستا.
یه‌کێتی کاری قوتابیان له عێراق کۆنگره‌ی
دامه‌زراندنی خۆی ده‌به‌ستێت.
سه‌رله‌به‌یانی 27ی سێپتێمبه‌ری 2005 له
ئوتێلی الفنار له به‌غداد به‌به‌شداری وه‌فدی
خوێندکاران له پارێزگاکانی عێراقه‌وه،
له‌ژێر دروشمی باکاربکه‌ین، یه‌کگرین له
پێناو بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خوێندکاراندا
بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی پێشکه‌وتوو،
کۆنگره‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتی کاری خوێنکاران
له عێراق به‌سترا.
سه‌ره‌تا کۆنگره به ئاهه‌نگێکی مۆسیقا و
گۆرانی ده‌ستی پێکردو دواتر سه‌فاء
عه‌بدولعه‌زیم ووته‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری
کۆنگره‌و هه‌ریه‌ک له نوێنه‌رانی ڕێکخراوی
چیای خوێنکاران و یه‌کێتی خوێنکارانی گشتی و
کۆمه‌ڵه‌ی هاوپشتی خوێنکاران و یه‌کێتی شورا‌و
نه‌قابه کرێکاریه‌کان و شه‌ماڵ عه‌لی له
کۆنگری ئازادی عێراقه‌وه ووته‌ی خۆیان
پێشکه‌ش کرد. له کۆنگره‌که‌دا وه‌ره‌قه‌ی
کار‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ڕێکخراوه‌که تاوتوێ
کراو کۆنگره‌که سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی هات.
سه‌پاندنی حیجابی ئیجباری.
·
ڕۆژی 29ی سێپته‌مبه‌ر ژماره‌یه‌ک چه‌کداری
سه‌روچاو به‌ستراو به‌رده‌م ده‌رگای گشتی
په‌یمانگای ته‌کنۆلۆجی له ناوچه‌ی
زه‌عفه‌رانیه، ده‌گرن و خوێندکارانی کچ
ڕاده‌گرنو نایه‌ڵن بچنه ژووره‌وه به
بیانووی ئه‌وه‌ی حیجابیان نه‌پۆشیوه، به‌ڵام
یه‌کێک له خوێنکاره‌کان لێیان دێته وه‌ڵام و
ده‌ڵێ: ته‌حه‌داتان ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر بتوانن
ڕێم لێ بگرن بچمه ژووره‌وه. ئه‌مه‌ش
ده‌بێته مایه‌ی هاندانی خوێندکاران و پشتی
هاوڕێکه‌یان ده‌گرن و ده‌چنه ژووره‌وه به
بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه چه‌کداره‌کانو
هه‌ڕه‌شه‌کانیان.
·
ژماره‌یه‌ک چه‌کداری ئیسلامی له گه‌ڕه‌کی
الغدیر له به‌غداد هه‌ڕه‌شه له کچانی ئه‌و
گه‌ڕه‌که ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر حیجاب نه‌پۆشن
زه‌ره‌ر ده‌که‌ن. شایه‌نی باسه زۆرینه‌ی
دانیشتوانی ئه‌وگه‌ڕه‌که مه‌سیحین.
·
ئیداره‌و مامۆستایانی ژماره‌یه‌ک له
قوتابخانه‌کانی به‌غداد له سه‌ره‌تای
ده‌ستپێکردنی ساڵی تازه‌ی خوێنده‌وه
هه‌ڕه‌شه‌یان له خوێنکارانی کچ کردووه که
ده‌بێت له ده‌رسی دیندا حیجاب بپۆشن ئه‌گه‌ر
نا ده‌کرێنه‌وه ده‌ره‌وه‌و به سێ باره
بوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ش سه‌ره‌نجام ئه‌و
خوێندکارانه به ڕاسب له ده‌رسی دیندا حساب
ده‌کرێن. شایه‌نی باسه ده‌رسی دینی ئیسلام
له دوای حه‌مله‌ی ئیمانی ڕژێمیی به‌عسه‌وه
له هه‌فته‌یه‌کدا سێ جاره‌و ئێستا له
هه‌ندێک قوتابخانه‌دا کراوه به چوار جار.
·
ئه‌م هه‌واڵانه له ژماره 46ی بڵاوکراوه‌ی
(الی الامام)ه‌وه وه‌رگیراوه :
http://www.wpiraq.net/arabic/alamam/alamam/alamam46.pdf |