|
نامه‌یه‌ک بۆ( رۆزا)ی کچی ڕێبوار عارف
08.05.2005
جه‌مال
شه‌ریف
jamal_akar@hotmail.com
ڕۆزا گیان !
به‌م چه‌ند دێڕه گه‌ر بتوانم هه‌ندێ له هه‌ستی ده‌رون بۆ
تۆی ئازیز بکه‌مه سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ک ، لێم ببووره گه‌ر
نه‌توانم به‌زمانی منداڵانه‌ت بۆت بدوێم بۆیه دڵنیام تۆی
ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ لێم تێ ناگه‌ییت و سه‌رت ده‌یشێنم ،
به‌ڵام تکام وایه ڕێگه‌م بده‌ی که چۆن له په‌نجه‌ره‌ی
خه‌یاڵه‌وه تێت ده‌ڕوانم هه‌ندێ ڕاستی ژیانی تۆ و
خێزانه‌که‌ت که ئه‌بینم بۆت باس بکه‌م ، به‌ڵکو گیانی
منیش که‌مێ ئاسوده‌یی بۆ بێت .
چاوم لێته ده‌ست و په‌نجه‌ت به‌یارییه‌کانته‌وه
خه‌ریکه و هه‌ست ونه‌ستت چاوه‌ڕوانی باوکه
خۆشه‌ویسته‌که‌ته . ئه‌و باوکه دڵفراوانه‌ی که
نه‌ته‌نها خه‌مخۆری تۆی بچکۆلانه‌و جگه‌رگۆشه‌که‌یه‌تی،
به‌په‌رۆشی گشت منداڵان سیمایه‌کی وای پێداوه له
هه‌ربۆنه‌و مه‌راسیمێ جێگه‌و ڕێگه‌ی گوێره‌ی توانا بۆ
منداڵان دیاری ئه‌کا .جگه‌له‌وه‌ی ساڵانێکه ئه‌رکی گرانی
به‌دادگا گه‌یاندنی تاوانبارانی ئه‌نفال و گازی کوشنده‌ی
له ئه‌ستۆ گرتوه‌و سه‌رسه‌ختانه قۆڵی لێ هه‌ڵماڵیوه .
به‌ڕاست (ڕۆزا )زۆر جار دیومه چاوه‌گه‌ش و جوانه‌کانت
په‌یامی ده‌رونه پاک ومنداڵه‌نه‌که‌ت ده‌درکێنێ ((بابه
دیسان بۆ کوێ ده‌چی ؟ که‌ی دێیته‌وه له ئامێزم
بگریته‌وه یاریه‌کانم له گه‌ڵ ساز ده‌ی به‌قسه‌ی خۆش
به‌پێکه‌نین کۆڕی خێزان گه‌رمترکه‌ی ؟ هه‌رچه‌ند
ئه‌گه‌ر لاشمان ده‌بی سه‌رکۆمپیوتێره‌که ده‌گری کاروباری
په‌نابه‌ران بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانیان هێواش هێواش
په‌لکێشت ده‌کاته نێو دونیای پڕ مه‌ینه‌تی و
ئازاره‌کانیانه‌وه ، به‌ڵام هێنده‌ی کاتێکی که‌م له گه‌ڵ
مندا به‌سه‌ر ده‌به‌ی شادی زۆرم پێ ده‌به‌خشی بۆیه
هه‌رده‌م له نێو دڵمی و هاوڕێیه‌کی زۆر دڵسۆزی))
(ڕۆزا) زیاتر گوێم لێ بگره تا پێت بڵێم که باوکی تۆ
له زیندانه ، ئه‌و زیندانه‌ی ساڵێنێکی له‌مه‌و پێشتر
له سه‌رده‌می ڕژێمێکی دیکتاتۆری بێ په‌رده‌تر ئاشنای بوو
. هه‌مان زیندان ، هه‌مان یاسا،هامان تاوان
(ملکه‌چ نه‌بوونی سته‌م و لایه‌نگری مافی مرۆڤ و
چاوبڕینی له ئاسۆیه‌ک که په‌یامی دونیایه‌کی باشتر ی له
هه‌ناویدا هه‌ڵگرتوه ). ته‌نها شتێ که جیاوازه
یاساوڵه‌کانی زیندانی ئێستا قوتابی ئه‌وانی پێشون ، بۆیه
ئه‌گه‌ر له‌م کاره‌ساته تێبگه‌یشتایه‌ی ڕووت له خاوه‌ن
زیندانه تاریکه‌کانی ئه‌مرۆ ده‌کردو به پێکه‌نینه‌وه
ده‌توت (( خه‌یاڵتان خاوه .مامۆستاکه‌تان نه‌ی توانی
په‌نجه بۆ وره‌ی به‌رزی باوکم به‌رێ ئێوه چۆن ده‌توانن
تۆوی ته‌سلیم بوون له ده‌رونیدا سه‌وز بکه‌ن )).
تۆ تێناگه‌ی ، به‌ڵام دیاره پرسیارێک هه‌ستی دایکت
ده‌ورژێنێ ، ئه‌و دایکه‌ی تۆی که په‌روه‌رده‌ی ئاو هه‌وای
(فینله‌ندا)یه به سروشتی دیم‌و کراسی ئه‌م ده‌ڤه‌ره
ئاشنایه ، که‌مافێکی سه‌ره‌تایی هه‌ر که‌سێکه ڕای خۆی
بڵێ له هه‌ر شوێن و به هه‌ر جۆرێ که پێی خۆشه . ئێستا
بۆ چی له کوردستانی ئازاد‌دا له ژێر سایه‌ی حکومه‌تی
دیموکرسی ئه‌مریکادا ئازادی هێند بێ گیان ده‌کرێ به‌رگه‌ی
چه‌ند ساتێکی په‌یامێکی (ڕێبوار عارف)ی باوکت ناگرێ ؟!!. |