|
کۆنگره‌ی رفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
بانگه‌وازێك
ریبوار عارف به‌رپرسى كه‌مپینى دادگایى ێدام حسین و
به‌رپرسى شوراى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عیَراقى له
ده‌ره‌وه یه‌كیَك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌یه كه له‌رِۆژى
04/05/2005 به‌شدارى خۆپیشاندانى خویندكارانى شارى
سلیَمانى كردوه و ده‌زگاى ئاسایشى سلیَمانى به تاوانى
پشتیوانى كردن له‌و خۆپیشاندانه گرتویه‌تى و چوه‌ته سه‌ر
ماڵى خانه‌واده‌ى و براكه‌شیان گرتوه. ئایا ئه‌مه
نمونه‌ی له‌و هه‌موو "ئازادى" و "دیموكراسى"یه‌یه كه
ده‌سه‌ڵاتداران رِۆژانه ده‌یڵیَنه‌وه. به‌شدارى كردنى
كه‌سیَكى ئازادى خواز و پشتیوانى كردن له مافى خویندكاران
و مامۆستایان و خه‌ڵكى نارِازى كوردستان ئه‌مرِۆ
تاوانیَكه و خه‌ڵك له كوردستاندا ده‌بریَته زیندان
له‌سه‌رى و نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌ڵكو خانه‌واده‌ى ئه‌و
كه‌سانه‌ش توشى ئازار و زیندان و لیَپرسینه‌وه ده‌بن.
ئیَمه بۆ به‌رگرى له ئازادى و مافى خۆپیشاندان بۆ
خویندكاران و مامۆستایان و سه‌رجه‌م خه‌لكى كوردستان داوا
له هه‌موو كه‌سایه‌تى و لایه‌نیَك ، له هه‌موو رۆشنبیران
و ژنان و لاوان و پیاوانى ئازادیخواز له ده‌ره‌وه ده‌كات
كه ده‌نگى نارِه‌زایه‌تى خۆیان دژ به‌م كاره دژى
ئازادیانه به‌رزبكه‌نه‌وه و مه‌حكومى بكه‌ن . ئیَمه
ئه‌م فۆرمه‌ى خواره‌وه‌مان كردوه بۆ داواى ده‌ستبه‌جێی
ئازادكردنى ریبوار عارف و دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ى ئه‌م
پیَشیلكاریانه له كوردستاندا.
تكایه ئیمزا ى ئه‌م فۆرمه بكه‌ن و ناو و ناونیشانى خۆتان
به‌م ئیمه‌یله‌دا بۆ ئیَمه رِه‌وانه بكه‌ن .
(asokmal1@aol.com
)
وه ده‌توانن ویَنه‌شى بۆ نوسینگه‌كانى یه‌كیَتى نیشتمانى
له ده‌ره‌وه بنیَرن ......................
بۆ به‌رگرى له ئازادى
و مافى خۆپیشاندان بۆ خۆیندكاران و خه‌ڵكی كوردستان
داواى ئازادكردنى رِیَبوار عارف ده‌كه‌ین و سه‌ركوتكردنى
ئازادى مه‌حكوم ده‌كه‌ین
ئیَمه بۆ به‌رگرى له ئازادى و مافى خۆپیشاندان بۆ
خویندكاران و مامۆستایان و سه‌رجه‌م خه‌لكى كوردستان
ده‌نگى نارِه‌زایه‌تى خۆمان دژ به گرتنى ریبوار عارف و
هیَرشكردن بۆ سه‌ر خۆپیشاندانى خویندكارانى شارى سلیَمانى
ده‌رده‌برین و ئه‌م كرده‌وه‌یه به دژى ئازادى ده‌زانین و
مه‌حكومى ده‌كه‌ین . ئیَمه ئه‌وانه‌ى ئیمزاى ئه‌م
فۆرمه‌مان كردوه داواى ده‌ستبه‌جآ ئازادكردنى ریبوار عارف
ده‌كه‌ین و خوازیارى دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ى ئه‌م
پیَشیلكاریانه‌ین له كوردستاندا.
ناو
ناونیشان
07/05/2005
Asokamal1@aol.com,zmnaco@yahoo.co.uk,
ghafur@ukonline.co.uk
www.kurdistanreferendum.net
Tel :Amjad 07944382939, Aso07768140077, Zmnaco
07701549800 |