|
پ.ب.ئا: کۆمیته‌ی دیفاع له بژێوی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک، بۆچی؟
ڕه‌شید ئیسماعیل: دوابه‌دوای هه‌وڵدان بۆهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
دابه‌ش کردنی مه‌وادی خۆراکی و خراپی جۆری خواردنه‌کان،
سه‌رنجمان بۆ ئه‌وه چوو که ئه‌م کاره له بنه‌ڕه‌تدا
کارێکی به مه‌به‌سته بۆ له په‌لوپۆ خستنی خێزانی
عێراقی، بۆ ڕاگرتنیان له ژێر ئه‌و شمشێره‌ی که له‌سه‌ر
سه‌ری خه‌ڵک ڕاگیراوه، خه‌ڵکێک که هاڕڕاوه له ژێر دوو
مه‌سه‌له‌دا له ده‌یه‌ی ڕابردوودا،یه‌که‌م به هۆی
جه‌نگه یه‌ک له دوای یه‌که‌کان و دووه‌میش به‌هۆی
گه‌مارۆی ئابووری، له‌ناوبردنی به‌کۆمه‌ڵ، و ئێستاش به‌هۆی
داگیرکاری و سه‌ره‌نجام بێ‌کاری ملیۆنی و هه‌ژاری و
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش نه‌مانی ئاسایش و ئۆتۆمبیله
بۆمبڕێژه‌کان و بۆمبه چێنراوه‌کان و بێ ئومێدی به چاک
بوونی هه‌لومه‌رجه‌که، له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه
ڕاگه‌یاندنه‌کانی جه‌عفه‌ری ئه‌بیستین که هه‌ڕه‌شه‌ی
بڕینی کاره‌باو سووته‌مه‌نی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دانی
خۆراکی مانگانه ئه‌کات.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه کۆمیته‌ی دیفاع له بژێوی ڕۆژانه‌ی
خه‌ڵک پێکهات بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژیانه و
لانی که‌م بۆ پارێزگاری کردن و به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌و بڕه
خۆراکه که‌مه‌ی که هه‌یه. وه پارێزگاری کردن له‌و
که‌سانه‌ی که هه‌موو شتێکیان له ده‌ستدا هه‌ر ژیان
نه‌بێت، به هۆی یارمه‌تی خۆراکی مانگانه‌که‌وه، بایعی
مانگانه‌وه.
پ.ب.ئا: بۆ چ ئامانجێک تێده‌کۆشن و هه‌نگاوه‌کانی
یه‌که‌متان چییه؟
ڕه‌شید ئیسماعیل: ئامانجی سه‌ره‌کیمان بریتییه له:
یه‌که‌م:په‌رده هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی له پشتی
په‌رده‌وه ڕووده‌ده‌ن وه‌ک برسی کردنی خه‌ڵک له ڕێگه‌ی
پێشێلکاری و برسی کردنی خه‌ڵک له‌ڕێگه‌ی ناڕێکیی دروست
کردن له دابین کردن و دابه‌ش کردنی یه‌که‌کانی مادده
خۆراکییه‌کان له لایه‌ک و دابه‌ش نه‌کردنی هه‌ندێکی تری
له لایه‌کی تره‌وه و پیس کردنی به مادده‌ی پیسکه‌رو له
کۆتاییدا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دابه‌ش کردنی، که
زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کی له‌مه‌دا خه‌ڵکن.
به‌م پێیه ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌ر یه‌کده‌گرێت بۆ
به‌رگریکردن له مافه‌کانیان له ژیانیانداو له مافیان
له ژیانێکی ئارام و ئاسایش. که‌وایه پێویسته خه‌ڵک
ده‌خاڵه‌ت بکه‌ن بۆ دیاریکردنی چاره‌نوسی خۆیان و
نه‌وه‌کانیان، له کاتێکدا ئێمه ده‌بینین له درێژه‌ی چل
ساڵی ڕابوردوودا له مه‌یدان ده‌رکرابوون. هه‌نگاوه‌کانی
سه‌ره‌تاش بریتییه له کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزای ئه‌وانه‌ی
لایه‌نگری ئه‌م کۆمیته‌یه ده‌که‌ن و به‌ده‌وریه‌وه‌ن و
دیفاع له ماف و ئاواته‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ئه‌که‌ن له
پێناو خۆشگوزه‌رانی و شادی و ئاسایش و ئارامیدا.
دووه‌م: به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و ڕاکێشانی
زۆرترین که‌سایه‌تی بۆ قسه‌وباس کردن له‌سه‌ر چۆنێتی دیاری
کردنی ڕێچکه‌ی مه‌وادی خۆراکی و ئه‌و ڕێگری و قورساییانه‌ی
که دێنه به‌رده‌م خه‌ڵک، له‌وانه بڕینی کاره‌باو
نه‌هێشتنی کۆمه‌کی سووته‌مه‌نی و بڕینی ئاو به‌به‌رده‌وامی
له زۆرترین ناوچه‌کانی عێراقدا.
سێیه‌م: ڕێکخستنی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌ریه‌کان و
خۆپیشاندانه‌کان له پێناو فشار خستنه‌سه‌ر ئه‌م حکومه‌ته
ناشه‌رعییه بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی ئه‌رکه‌کانیان بن له
به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا،ته‌نانه‌ت سووربوون و کارکردن له‌سه‌ر
ڕوخاندنی هه‌ر حکومه‌تێک که وه‌ڵام به داواکاریه‌کانی
جه‌ماوه‌ر ناداته‌وه.
چواره‌م: دانی هه‌موو ئه‌و که‌سانه به دادگای ئاشکراو
ڕسوا کردنیان له‌به‌رده‌م خه‌ڵکداو دامه‌زراندنی کۆمیته‌ی
باوه‌ڕپێکراوو هاوبه‌ش له نێوان کۆمیته‌ی دیفاع و
لێپرسراوانی حکومی‌دا بۆ به‌ستنی به‌ڵگه‌نامه‌کان و بۆ
دابه‌ش کردنی مه‌واده‌کان، واته دانانی ڕه‌قابه‌ی
جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر کۆبۆنه‌کان، له‌سه‌ر دانی خواردنی
مانگانه. له سه‌روو هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه که باسمان
کرد ده‌بێ ئه‌م کۆبۆنانه به‌ره‌وپێش بچێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئینسانی عێراق له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه ژیاون له چه‌ند
ده‌یه‌ی ڕابوردوودا.
له‌سه‌رمانه که داوای زیاد کردنی شتی تر بکه‌ین له‌وانه
گۆشتی مریشک و ماسی و گۆشتی سوور، وه مه‌عه‌جوون و په‌نیر
که له‌شی ئینسان پێویستی پێی هه‌یه، به‌ده‌ر له‌مانه‌ش
دابین کردنی ته‌واوی مه‌وادی خۆراکی پێویست بۆ مناڵان و
ژنانی سک پڕ.
پ.ب.ئا: بوحرانی مه‌وادی خۆراکی مانگانه‌و به‌رز
بوونه‌وه‌ی نرخ و خۆ دزینه‌وه‌ی حکومه‌ت له
مه‌سئولیه‌ته‌کانی، ئایا به‌ڕای ئێوه پێکهێنانی ئه‌م
کۆمیته‌یه کافییه بۆی؟
ڕه‌شید ئیسماعیل: په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م بوحرانه زۆر ئاشکرا
بوو، جه‌ماوه‌ری به‌ش مه‌ینه‌ت و مناڵه‌کانیان باجی ئه‌مه
ئه‌ده‌ن له بژێوی مناڵه‌کانیان له لایه‌کی تره‌وه
قازانج به ملیۆنه‌ها که‌ڵه‌که ئه‌بێت. فه‌رده‌یه‌ک ئارد
نرخه‌که‌ی له چوار هه‌زار دیناره‌وه بوو به چل هه‌زار
دینار و ئه‌وه‌ی برسيش ئه‌بێت با برسی بێت گرنگ ئه‌وه‌یه
ملیۆنه‌ها دۆلار بچێته گیرفانی دزانی بژێوی
جه‌ماوه‌ره‌وه. به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها ڕێکخراوێک یان
کۆمیته‌ی دیفاع له بژێوی نییه که به ڕووی ئه‌مه‌دا
ئه‌وه‌ستێته‌وه به‌ڵکو ئه‌مه وه‌سیله‌یه‌که بۆ
وه‌ستانه‌وه به‌ڕوویداو سه‌رئه‌نجام ئه‌وه جه‌ماوه‌ره
که ئه‌م کاره ئه‌کات که نه‌ک هه‌ر توانای ئه‌وه‌ی
هه‌یه که داواکانی به‌ده‌ست بهێنێت به‌ڵکو توانای ڕوخانی
حکومه‌تیشی هه‌یه.
به‌ڵام حکومه‌ت له هه‌موو ئه‌رکه‌کانی سه‌ر شانی خۆی
ده‌دزێته‌وه‌و گرنگی نادات به داوا‌و خواسته‌کانی
جه‌ماوه‌ر بۆ خۆشگوزه‌رانی و شادمانی، به‌ڵکو ته‌نها بیر
له‌وه ئه‌کاته‌وه که له‌م ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا
چه‌ندی ده‌سکه‌وت بۆ خۆی تیا ئه‌بێت‌و چه‌ند کورسی
به‌ده‌ست ئه‌هێنێ، که هیچ مافیان نییه به‌ده‌ستی بهێنن
ئه‌گه‌ر له خزمه‌تی جه‌ماوه‌ردا نه‌بن.
ئه‌م ڕێکخراوه ئه‌رکی بنه‌ڕه‌تی سه‌ر شانی ئه‌وه‌یه که
ده‌وری جه‌ماوه‌ر کاریگه‌ر بکات له دیاری کردنی
چاره‌نووسی خۆیان و ئاینده‌یاندا، ناڕه‌زایه‌تیش تاکه
ڕێگه‌یه بۆ یه‌کخستنی ئومێد‌و ئاره‌زووه‌کانی کۆمه‌ڵگه
به‌ره‌و ئازادی و شادمانی. بانگه‌وازی کۆتاییم ئه‌وه‌یه
که له‌ده‌وری ڕێکخراوه‌که‌ی خۆیان، کۆمیته‌ی دیفاع له
بژێوی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک، کۆببنه‌وه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م چاوپێکه‌وتنه به عه‌ره‌بی ساز کراوه‌و له ژماره
دووی بڵاوکراوه‌ی
"پێکه‌وه
به‌ره‌و ئازادی"دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئه‌م بڵاوکراوه‌یه
زمانحاڵی کۆنگره‌ی ئازادی عێراقه:
http://www.wpiraq.net/arabic/tekst/2005/IFC2.pdf
|