|

التحاد العام اللاجئین العراقیین
THE INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQI REFUGEE
به‌ریزان به پێویستمان زانی وه‌ک لایه‌نیکی به‌رپرس
به‌رامبه‌ر به مافه‌کانی مرۆڤ، به ئاگاداریتان
بگه‌یه‌نین، که‌به‌پێ ی ئه‌و هه‌وڵه‌لانه‌ی له کوردستانی
عیراقه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌شتووه.حکومه‌تی به‌ریتانیا
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر 33 په‌نابه‌ری کوردی دیپۆرتی
کوردستانی عیراق کردوه‌ته‌وه. ئه‌مه له کاتێکدایه که
حکومه‌تی به‌ریتانیا به نیازی دیپۆرت کردنه‌وه‌ی نزیکه‌ی
7000 په‌نابه‌ری کوردی عیراقی یه که سه‌رباری سالًه‌ها
چاوه‌رٍوانی کردن تا ئیًسته له مافی په‌نابه‌ری
به‌هرمه‌ند نه‌بوو .
بڕیاری دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و عه‌مه‌لی
کردنه‌وه‌ی دیپۆرتی 33 په‌نابه‌ر له به‌ریتانیاوه بۆ
کوردستان، ئه‌گه‌رچی ئه‌م کرده‌وه‌یه بۆ یه‌که‌م جاره
که‌ڕاسته‌خۆ یه‌کێک له‌وولاتانی ئه‌وروپا هاوکات له‌گه‌ل
بڕیاری دییۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا هه‌نگاوی به‌کردوه
بنێن بۆ جێ به‌جێ کردنی ئامانجه‌کانیان. به‌لام ئه‌گه‌ر
بێت و به توندی هه‌موو لایه‌کمان به‌رپه‌رچی ئه‌م
کرده‌وه‌یه نه‌ده‌ینه‌وه‌و نه‌یه‌ینه مه‌یدان دژ به‌م
سیاسه‌ته نا ئینسانیه به‌دلنیای نه‌ک ته‌نیا
دیپۆرتکردنه‌وه هه‌ڕه‌شه له ژیان و چاره‌نووسی 7000
په‌نابه‌ری تر ده‌کات له‌به‌ریتانیا، به‌ڵکو ئه‌مه
سه‌ره‌تایه‌ک ده‌بێت بۆ دیپۆرتکردنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار
په‌نابه‌ری کورد‌و عیراق له وولاتانی تری ئه‌وروپاوه بۆ
وولاتیک که هه‌ر ڕۆژه سه‌دان که‌سی تیدا ده‌کرێته
قوربانی سیاسه‌ت و ئامانجه‌کانی ئه‌م وولاتانه که خۆیان
بوونه‌ته به‌شێک له‌سیناریۆی ڕه‌شی کۆمه‌ڵگای عیراق.
له‌مباره‌وه ئاشکرایه له‌ماوه‌ی دوو سالی ڕابردودا زیاتر
له سه‌د هه‌زار ئینسان بوونه‌ته قوربانی سیاسه‌تی
وولاتانی هاوپه‌یمان و به‌ره‌ی تیرۆریستی ئیسلامی سیاسی.
هه‌روه‌ها ڕه‌نگه خۆتان ئاگاداری بارودخی سیاسی و ئه‌منی
کوردستان وعیراق بن. بۆیه زۆر پێویست به ڕوونکردنه‌وه‌و
به‌رچاوخستنی ئه‌و واقعه تاڵه ناکات که چۆن ڕۆژانه
سه‌دان ئینسان تیدا ده‌بێته قوربانی. بۆیه ئه‌وه‌ی ئێمه
لێره‌دا ده‌مانه‌وێت بیڵین و ئه‌وه‌یه که‌داواتان
لێده‌که‌ین به‌حوکمی ئه‌رکێک که‌خستووتانه سه‌رشانتانه
که‌داکۆکی کردنه له مافه‌کانی ئینسان، که‌بیگۆمان یه‌کیک
له‌و مافانه مافی په‌نابه‌ری یه ، به‌دواچوونتان هه‌بێت
له‌سه‌ر ئه‌م پیشلیکاری یه‌ی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ، وه به
تووندی ناره‌زایه‌تی خۆتان ده‌ربرن دژ به بڕیاری دیپۆرت
کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کوردی عیراقی و عه‌مه‌لی
کردنه‌وه‌ی ئه‌م کاره له ئاستی دیپۆرت کردنه‌وه‌ی 33
په‌نابه‌ردا له‌لایه‌ن حکومه‌تی به‌ریتانیاوه .
به‌ڕێزان ئێمه وه‌ک فیدراسیونی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه که‌مپینێکمان بۆ
ڕاوه‌ستانه‌وه دژ به‌م سیاسه‌ته‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیا
راگه‌یاندوه‌و داواتان لێ ده‌که‌ین که ئێوه‌ش به ده‌وری
خۆتان ده‌نگ هه‌ڵبڕن دژ به‌م پێشێلکاریانه‌ی مافی مرۆڤ و
به‌تووندی ئیدانه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیا
بکه‌ن له په‌یوه‌ند به دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و
هه‌روه‌ها خوازیاری لغوکردنه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێ ی ئه‌و
بڕیاره‌بن و له‌مانه‌ش گرنگتر داواتان لێده‌که‌ین که
به‌حوکمی بارودخی نا ئه‌منی عیراق به‌کوردستانیشه‌وه
خوازیاری به‌ڕسمی یه‌ت ناسینی مافی په‌نابه‌ری بن بۆ
هه‌موو په‌نابه‌رانی کورد‌و عیراقی له‌به‌ریتانیا .
هاوپیچ له‌گه‌ل ئه‌م نامه‌یه‌دا، نسخه‌ی نامه‌یه‌کی
ئاراسته کراو بۆ وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا به ده‌ستان
ده‌گات .
له‌گه‌ل ڕێزی دووباره‌مان، به‌هیوای داکۆکیکردن و
به‌رزنرخاندنی مافه‌کانی په‌نابه‌رانین وه‌ک به‌شێک
له‌مافه‌کانی ئینسان له‌لایه‌ن به‌ڕێزتانه‌وه.
ریبوار عارف
سکرتیری فیدراسیونی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
21 / 8 / 2005
Address: R . A fediraq@welho.com
00300 Helsinki - Finland Tel : 0058 0440464905 |