|

التحاد العام اللاجئین العراقیین
THE INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQI REFUGEE
پاش سلاو
بێگومان به‌ڕێزتان ئاگادارن له‌م ڕۆژانه‌دا پۆلیسی
حکومه‌تی به‌ریتانیا که‌وتووته ڕه‌شبگیری په‌نابه‌رانی
کوردی عیراقی و له‌کاتی سه‌ردانی پۆلیس بۆ ئیمزاکردن
ژماره‌یه‌کی زۆریان لێ ده‌ستگیرکراوه‌و هاوکات هه‌مووشیان
له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرت کردنه‌وه‌دان. به‌لام ڕێگه
بده‌ن ئه‌و پرسیاره بخه‌ینه به‌رده‌ست به‌ڕیزتان وبڵین
که ئایا به‌ته‌مان هه‌زاران په‌نابه‌ر بۆ کام وولات
بنیرنه‌وه‌و به‌پشتیوانی کام یاسای نیونه‌ته‌وه‌ی ده‌توانن
به زۆر په‌نابه‌ران دیپۆرت بکه‌نه‌وه؟ به‌م بڕیاره
به‌کردوه حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌رپرس ده‌کات له
پیشلکردنی مافی نیشته‌جی بوونی ئه‌و که‌سانه‌و پیشیلکردنی
بریارنامه‌کانی جنیفی 1951 و جارنامه‌ی مافی مرۆڤ !
دلنیام خستنه ڕووی ئه‌م پرسیاره ڕاسته‌خۆ په‌لکێشمان
ده‌کاته نیو ئه‌و جه‌هنمه‌وه که حکومه‌تی به‌ریتانیا
پشکی شێری به‌ر که‌وتووه له خۆلقاندیدا. حکومه‌تێک که
ده‌یان ساڵ بوو پشت وپه‌نای حکومه‌تی عیراق بوون و چاوی
له ده‌یان کاره‌سات وجینۆسایدی به‌عس نووقاند دژ
به‌خه‌ڵگی عیراق، که‌چی له‌پڕ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌و
ئاکامه ده‌گه‌ن که سه‌رانی به‌عس و حکومه‌ته‌که‌ی
دیکتاتۆرن وده‌بێت خه‌ڵکی عیراق له‌شه‌ڕی ئه‌مانه ڕزگار
بکه‌ن. به‌هه‌رحال ئه‌مه له کاتێکدا بوو که خه‌لکی
عیراق دڵی به‌وه خۆش بوو که گۆربه‌گۆرکردنی به‌عس
ده‌بیته هه‌وینی ده‌سته‌به‌رکردنی مافه سه‌ره‌تای
یه‌کانیان وئیتر وه‌ک ئینسان ده‌ژین. به‌لام به‌ڕاستی
ئێسته‌پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که ئایا پاش ڕووخانی ئه‌و
دیکتاتوره دیموکراسی و به‌هاکانی ئینسان و عداله‌ت وماف
په‌روه‌ری گه‌راوه‌یه‌وه بۆ خه‌لکی عیراق، یان
سیناریۆیه‌کی ڕه‌ش 25 ملیون ئینسانی په‌لکێش کردوه‌ته
به‌رده‌م گه‌وره‌ترین تراژیدیا‌و ڕۆژانه سه‌دان که‌سی
خه‌لکی عیراق ده‌کرێته قوربانی سیاسه‌ته‌کانی هێزه‌کانی
هاوپه‌یمان و مقاوه‌مه‌تی به‌ره‌ی تیرۆریستی
به‌رامبه‌ریان. که‌چی ئیسته ده‌تانه‌ویت هه‌زاران که‌س
له دانیشتوانی ئه‌و وولاته‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی له‌ده‌ست
ئه‌و دۆخه ناچار به هه‌لهاتن بوو، ده‌یانه‌ویت دیپۆرتیان
بکه‌نه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌ک که گوایه ئاسایشی تیدا
به‌رقه‌راره !!
جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا هه‌لوێسته‌یه‌ک بکه‌ین له‌سه‌ر
ادعایه‌ک که حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌کات له‌په‌یوه‌ند به
بوونی ئاسایش له به‌شێکی ئه‌م وولاته‌دا که ناوچه‌کانی
کوردستانی عیراقه. با له‌وه‌ی گه‌ڕێن که گه‌نده‌لی سیاسی
و ئیداری و ئابوری ده‌سته‌لات و حکومه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه
به چ ئاستێکی که‌م وێنه گه‌شتووه‌و چۆن باجی هه‌موو ئه‌و
بارودۆخه‌ش دانیشتوانی خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌یده‌ن و
ته‌نانه‌ت کار به‌جێ یه‌ک گه‌شتووه که خه‌لکی ئاو،
کاره‌با و سووته‌مه‌نی نه‌بێت و له‌سه‌ر ده‌ربڕینی بیر‌ورا،
خوپیشاندان، مانگرتن و ره‌خنه‌گرتن له کونجی زیندانا
خه‌ڵکه‌ی تووند بکریت و خه‌به‌ریک له ماف و ئازادی
یه‌کانیان نه‌بێت که‌چی هێشتا حکومه‌تی به‌ریتانیا هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندی وا ده‌گونجیت بریاری
گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زاران ئینسان بدات بۆ وولاتیک که نه‌ک
هه‌ر هیچ ئه‌منیه‌ت وئاسایشیکی تیدا نیه به‌ڵکو له
ڕاستیدا په‌ره‌سه‌ندنی کۆرو کۆمه‌ڵه تیرۆریست و
ئیرهابیه‌کان هیچ ئومێدیکی بۆ هیوه‌رکردنه‌وه‌ی ئه‌م
ناوچه‌یه‌ش نه‌هیشتووه‌ته‌وه. مه‌گه‌ر ئیوه خۆتان
ئاگاداری ئیرهاب و تیرۆری ته‌قینه‌وه‌ی زۆریک له
شاره‌کانی ئه‌م ناچه‌یه نین ؟ مه‌گه‌ر حکومه‌تی
به‌ریتانیا ئاگاداری قولای ئه‌و بێ یاساییه نیه که ئه‌م
ناوچه‌یه‌ی چۆن و چه‌ند نا ئارام کردوه . هه‌روه‌ها
سه‌پاندنی ده‌سته‌لاتی قه‌وم هۆزو عه‌شیره‌ت و
هه‌رلایه‌نێک بۆخۆی به‌پێ داب ونه‌ریت وسنووری ده‌سته‌لاتی
خۆی چۆن بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی دانیشتوانی ئه‌م
ناوچه‌یه ده‌دات. خۆ ڕه‌نگه ئاگاداری ئه‌وه‌بن که ئه‌م
ناوچه‌یه به‌سه‌ر ده‌سته‌لاتی چه‌ند حزب و هێزی ملیشا
دابه‌شکراوه که‌زۆرجار خۆ ته‌سلیم کردنی چه‌کداری
لایه‌نیک به لایه‌نێکی تر ده‌بێته هه‌وێنی ئه‌زمه‌و
کێشمه‌کێشێکی جدی له‌نیوانان.
له هه‌موو ئه‌مانه‌ش بگوزه‌رین ئایا حکومه‌تی به‌ریتانیا
چه‌ند ده ساله بریارنامه‌ی جنیفی 1951 و جارنامه‌ی مافی
مرۆڤی په‌سه‌ندکردوه، که‌وا ئه‌مڕۆ به ئاسانی ڕێگه
به‌خۆی ده‌دات پشت له‌هه‌موو پرنسیب و بنه‌ماکانی ئه‌و
په‌سه‌ندکراوانه بکات وپه‌نابه‌ران ده‌ستگیربکات و بڕیاری
دیپۆرت کردنه‌وه‌یان بدات بۆ وولاتیکدا که نه‌ک هه‌ر
شه‌ڕٍو کوشتارو تیرۆر‌و نائه‌منی ته‌نگی به ژیانی
خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌لچنیووه، به‌ڵکو له‌راستیدا به‌هۆی
سیاسه‌تی دابه‌شکردنی عیراق به‌سه‌ر عه‌شیره‌ت وقه‌وم و
دین و تایفه‌دا، ئه‌م کۆمه‌لگایه له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین
مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆدا راوه‌ستاوه. وولاتیک له‌و کاته‌وه
که هێزه هاوپه‌یمانه‌کان چوون بۆ ((رزگارکردنی))، زیاتر
له‌سه‌دا هه‌زار ئینسانی تیدا کراوه‌ته قوربانی وله‌باتی
رزگار بوون له‌ده‌ست دیکاتاتورێک چه‌ندین دیکتاتوری تر
جێگرتووه‌ته‌وه. وولاتیک که ئه‌مڕۆ چاو له‌هه‌موو
نائه‌من بوونێکی ده‌نوقێنرێت و ده‌خریته به‌رده‌م دانانی
ده‌ستوور، ده‌ستووریک که‌به‌ر له هه‌رشیتک ئه‌وه‌ی بۆ
هه‌موو لایه‌ک رۆشنکردوه‌ته‌وه که نه‌ک هه‌ر حکومه‌تی
ئاینده‌ی عیراق حکومه‌تیکی ئسلامی یه به‌لکو فه‌رمان
ڕه‌وابوونی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ژنان له سایه‌یدا ده‌بنه
کۆیله‌و پله دوو سێ. هه‌ربۆیه به‌کردوه ئه‌مرۆ پیوانه‌ی
رزگاربوونی عیراق به هیمای ده‌سته‌لاتداربوونی حکومه‌تی
جمهوری ئیسلامی ئیران ده‌پیوریت، که هه‌موو لایه‌ک باش
ده‌زانیت که ئه‌م حکومه‌ته‌وه له‌میژووی
ده‌سته‌لاتداریه‌تی خۆیدا چ ده‌وره‌ێکی مه‌ترسیداری هه‌بوو
له په‌ره‌پێدان و به‌هێزکردنی تیرۆریزم له ئاستی
جیهاندا.
به‌ڕێزان ئێمه دلنیاین له‌وه‌ی که خه‌ڵکی به‌ریتانیا پاش
ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دوایانه دووچاری دڵه‌ڕاوکه‌و
نیگه‌رانی بوون، به‌لام نابێت و ناکرێت حکومه‌ت و
وه‌زاره‌تی ناخۆ باجی ئه‌و ته‌قینانه‌وه بخاته سه‌ر شانی
که‌سانێک که خۆیان چه‌ندینه ساڵه بوونه‌ته قوربانی
ته‌قینه‌وه‌و تیرۆر‌و ئیرهاب و دیکتاتوریه‌ت. ده‌بوو ئه‌م
ئاراسته پیچه‌وانه‌که‌ی بوایه حکومه‌ت پاش
ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دوایانه ڕیشه‌کێشی کۆرو کۆمه‌له
ئیسلامیه تیرۆریسته‌کانی بکردایه، نه‌ک قوربانیانی
تیرۆر‌و ئیرهاب جاریکی تریش له‌به‌ریتانیا بکه‌نه‌وه
قوربانی وبریاری دیپۆرکردنه‌وه‌یان بده‌ن .
بۆیه ئیمه وه‌ک فیدراسیونی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی داواتان لێ ده‌که‌ین که جارێکی تر چاوبگرینه‌وه
به‌سه‌ر بڕیاره‌که‌تانداو سه‌رباری لغوکردنه‌وه‌ی هاوکات
هه‌موو ئه‌و که‌سانه له مافی په‌نابه‌ری به‌هرمه‌ند
بکه‌ن که به‌هۆی شه‌ڕو کوشتارو نائه‌منی یه‌وه ناچار به
ڕوو کردنه هه‌نده‌ران و گیراسانه‌وه بوون له
وولاته‌که‌ی ئیوه‌دا .
به‌هیوای هاوکاریتان
ریبوار عارف
سکرتیری فیدراسیونی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
19 / 8 / 2005
نسخه‌ی ئه‌م نامه‌یه بۆ کۆمسیونی مافی مرۆڤ له ئه‌وروپا
ریکخراوه‌ی بالای نه‌ته‌وه یه‌کگتووه‌کان
ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیونال |