|
سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 2ی ته‌مووز
سنته‌ری گه‌نجانی ڕانیه سیمنارێکیان بۆ ڕێبوار عارف ئه‌ندامی
مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق ریکخست ، له
په‌یوه‌ند به ( ماف و ئازادیه‌کانی خه‌لکی کوردستان )ه‌نه‌وه
که سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی 50 ده‌قیقه قسه‌و باسی کرد له‌سه‌ر
کاریگه‌ری راپه‌رینی به‌هاری 1991 و سه‌ره‌هه‌لدانی
قۆناغێکی نۆی بۆ مماره‌سه‌کردنی ماف و ئازادیه‌کانی خه‌لکی
کوردستان . پاشان قسه‌وباس له‌سه‌ر کاریگه‌ری گه‌مارۆی
ئابوری، شه‌ری ناخۆی حزبه ناسیونالیسته‌کانی کوردستان ،
قریتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو فاکتۆره له‌لایه‌ن ئیسلامی سیاسی یه‌وه
له کوردستان و به‌هره‌به‌ردابوون له‌و دۆخه بۆ به‌هیزبوونی
ئه‌م بوزتنه‌وه‌یه . دریژه‌و کاریگه‌ری ئه‌م هه‌لومه‌رجه
له‌سه‌ر ماف و ئازادیه‌کانی خه‌لکی کوردستان و پاشه‌کشه‌کردن
به ماف و ئازادیه‌کانی خه‌لک تا قۆناغی رووخانی ده‌سته‌لاتی
به‌عس و سه‌رهه‌لدانی قۆناغییکی نۆی هاتنه‌مه‌یدانی خه‌لک
بۆ داکۆکی کردن له ماف و ئازادیه‌کانی خۆیان و ئاینده‌و
ئه‌رکه‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌مرۆدا .
شایه‌نی باسه دواتر ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له به‌شداربووان
که‌وتنه پرسیار‌و قسه‌وباس کردن له ریبیوار عارف، که
ناوه‌رۆکی مداخه‌لاته‌کان له دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی
پیکهاتبوو که یه‌که‌میان ده‌وری ئه‌حزاب و لایه‌نه‌کان له‌م
قۆناغه نۆێ دا‌و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی مداخه‌له‌ی لایه‌نه‌کان
له‌سه‌ر مانگرتن و خۆیپشاندانه‌کانی خه‌لکی کوردستان و ده‌وری
بزوتنه‌وه سیاسی یه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م جولانه‌وانه کار‌و
ئه‌رکه‌کانی له ئاینده‌دا .
هه‌روه‌ها ته‌ورێکی تری سه‌ره‌کی باسه‌کان کیشمه‌کێشی
ئیسلامی سیاسی و کۆمۆنیزمی کریکاری بوو له کوردستان له
په‌یوه‌ند به رووداوه سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی رۆژانه
. شایه‌نی باسه به‌هۆی مداخه‌لاتی به‌شداربووانه‌وه کۆره‌که
زیاتر له دوو سه‌عات و نیوی برد، که تیدا زیاتر له
70که‌س له‌م سیمناره‌دا به‌شداری کرد.
ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 2ی ته‌مووز ڕادیو ده‌نگی زه‌حمتکێشان
بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێک چاوپێکه‌وتنێکی ڕاسته‌خۆی له‌گه‌ل
ڕیبوار عارف ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی
کریکاری عیراقدا ڕێکخست که تێدا له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وری سه‌ره‌کی
قسه‌وباس کرا، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی ناره‌زایه‌تی یه چه‌ماوه‌ریه‌کانی
کوردستان، کیشه‌ی زیندانی کردنی شۆفیره‌کان و که‌مپینی
کۆنگره‌ی سه‌ربه‌خۆی بۆ کوردستان ، مه‌سه‌له‌ی شاتێک که
پێشتر له‌سه‌ر سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کرا. شایه‌نی
باسه ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له گۆیگرانی رادیۆ له‌م به‌رنامه
راسته‌خۆیه‌دا پرسیاره‌کانی خۆیان ئاراسته‌ی ریبوار عارف
کرد که سه‌ره‌کی ترینیان کیشه‌ی شۆفیره زیندانی کراوه‌کان
و ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لکی کوردستان بوو له‌مه‌ر مه‌سه‌له‌ی
ئاو کاره‌با و سووته‌مه‌نی و .... شایه‌نی باسه ئه‌م
چاوپیکه‌وتنه دووجار لێدرایه‌وه . هه‌روه‌ها هه‌مان ڕۆژ
چاوپیکه‌وتنێکی کورت له‌گه‌ل که‌نالی ته‌لفزیونی زه‌حمتکیشان
ئه‌نجامدار له‌مه‌ر پرسه‌ی ده‌ستوور و نووێنه‌رایه‌تی ئه‌حزابی
ناسیونالیستی کورد . |