|
ئه‌مڕۆ
له برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا ته‌نها یه‌ک
ترام (میترۆ) له شاردا ده‌سوڕایه‌وه ئه‌ویش
پێش وه‌خت له ده‌ستی کریکاره مانگرتوه‌کان و
به‌ربه‌سته‌کانیان رزگاری بوو بوو وه‌ته‌واوی
ئیش و کاره‌کانی بازاری ئه‌وروپی وه‌ستا و به
پێی سه‌رچاوه‌کان 12 ساله ئه‌وه یه‌که‌م
جاره مانگرتنی به‌م شێوه‌یه بارپابێت له
وڵاتی به‌لجیکا، شیانی باسه که سێ شه‌ممه‌ی
ڕابوردو له فه‌رنسا ملیۆنی کرێکار
مانگرتێکیان به‌رپاکرد که پاریسی پێته‌خت
وشاره‌کانی تری ئه‌و وڵاته‌ی خسته بارودۆخیکی
ئاڵۆزه‌وه وڵاتی توشی ئیفلیجی کرد و
حکومه‌تی ناچار کرد که یه‌کسه‌ر داوای
دانیشتن و گفتوگۆ بکات له گه‌ل ڕبه‌رانی
مانگرتنه‌که ، له لوبنان و مه‌غریبیش
کرێکاران و دۆسته‌کانیان مانگرتنیان به‌رپاکرد
و فرۆکه‌خانه و وێستگه و ڕێگاکانیان به‌ست،
ته‌نها له‌لوبنان 124 گه‌شتی فڕۆکه
له‌فرۆکه‌خانه‌ی (ره‌فیق الحه‌ریری
)گه‌شته‌کانیان دواخست که حکومه‌تی ئیحراج
کرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سه‌ر‌جه‌م
مانگرتنه‌کا‌ن شیوه‌یه‌کی ئابوری به‌خۆوه
گرت به‌ڵام کاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌و خۆی له سه‌ر
ڕوداوه سیاسیه‌کانی ڕۆژ هه‌بوو ، بۆ نمونه
له فه‌ره‌نسا دوفیلیانی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا
یه‌کسه‌ر ڕێژه‌ی لایه‌نگرانی هه‌ته
خواره‌وه حکومه‌ته‌که‌ی که‌وته به‌ر شاڵاوی
ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک سێ یه‌کی دانیشتوانی
فه‌ره‌نسا پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتوان
ڕاگه‌یاند و حکومه‌تیان به که‌مته‌رخه‌م
تاوانبار کرد به‌رانبه‌ر به کرێکاران.
مانگرتنه‌کانی ئه‌م ده‌وریه زۆر کوتوپڕ بوو
وه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان و دوور له
بۆچوونی سه‌رمایه‌داره‌کان خه‌لکێکی زۆری
هینایه پشتی خۆی و له ڕاده‌به‌ده‌ریش به
هێز بوو هه‌روه‌ها مانگرتوان هه‌ڕه‌شه
ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر داواکانیان پشت گوێ بخرێ
ئه‌وه ئاماده‌ن دووباره ده‌ست به مانگرتن
بکه‌نه‌وه.
جیا له داوای مانگرتوان که بۆ پاشتر کردنی
ژیان و ساڵی جێنشنکردن و
بیمه‌کۆمه‌ڵه‌یاتیه‌کان بوو به‌ڵام جاریکی تر
ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه که هێزی له بن
نه‌هاتووی ئه‌م چینه که هه‌رکات هیمه‌ت بکات
و بێته مه‌یدان ده‌توانێ و له ده‌ستی دێ
ته‌واوی ماشێنه‌کانی سه‌رمایه‌داری په‌ک بخا‌و
تووشی سه‌رئێشه‌ی بکات.
ئه‌و غۆله نووستوه‌ی که مه‌نصور حیکمه‌ت
باسی ده‌کات هه‌میشه له پارێزدایه و
بومه‌له‌رزه ئاسا جارناجاری تۆقی
سه‌رمایه‌داران ده‌باو ده‌زگاو دائیره‌یان
ده‌خاته مه‌ترسی مه‌رگه‌وه به‌م نمایشانه.
ئه‌م بزوتنه‌وه گه‌وریه که ته‌واوی چه‌رخی
ئه‌م دونیایه به‌ده‌ستیه‌وه‌تی
هه‌ڵیده‌سوڕێنی و خۆێشی له که‌مترین ماف و
پێداویستیه‌کانی به‌هره‌مه‌نده هه‌رکاتێ
حیزبی سیاسی خۆی وهه‌وێنی شۆڕشی په‌یدا بوو
ئه‌وا ئه‌م نه‌زمه گه‌نده‌ڵه تیک و پێک
ده‌داو وه‌زعی ناله‌باری دونیا وبرسێتی و
ناعه‌داله‌تی کۆتای پێ دێنێ.
ئه‌مڕۆ دونیا و به‌شه‌رییه‌ت له هه‌موو کات
زیاتر پێویستیان به‌م ئاڵوگۆڕه و ئه‌لته‌ر
ناتیڤه‌ی چینی کرێکار هه‌یه‌و چاویان له
ده‌ست و بازوی ئه‌م چینه خولقێنه‌ره‌یه،
چونکه سه‌رمایه‌داری و ڕژیمه زاڵمه‌که‌ی
دونیای کردۆته سه‌ربازگه‌یه‌ی پر له برسێتی
شه‌ڕ و شۆڕ.
ده‌سگرتن و به‌هێزکردنی خه‌باتی داواکاری به
شێوه‌ی مانگرتن و خۆپیشاندان شێوازی خه‌باتێکی
شارستانی کارای چینی کریکاره و ده‌بێ
به‌هێزبکرێت و پێویستی به پشتیوانی هه‌موان
هه‌یه له هه‌رکوێی ئه‌م دونیا بین.
یه‌کده‌نگی ئه‌م دوایانه‌ی چینی کرێکار
به‌رانبه‌ر به داگیرکاری ئه‌مریکاو و برسی
کردنی خه‌ڵکی جیهانی سێ خاڵی پرشنگداری ئه‌م
ده‌وره‌یه‌ن و ده‌بێ وه‌ک ده‌سکه‌وتێکی نێو
نه‌ته‌وی ته‌ماشابکرێ و ئومێدی هه‌نگاوی
گه‌وره‌تری به دواوه بێت. |