|
نامه‌یه‌ک بۆ هاوڕێ ڕێبوار عارف
سه‌ڵاوێکی گه‌رم و ده‌سته‌کانت ده‌گوشم
هاوڕێ گیان ده‌سگیر کردنی تۆ لێره (له فینله‌ند) وه‌ک
بۆمبێک وا بوو هه‌رکه‌سێ ئه‌تناسێ و ئاگادری ده‌که‌ینه‌وه
یه‌کسه‌ر شۆک ده‌بێت ، به‌هه‌رکه‌س ده‌ڵێین سه‌ری
سوڕده‌مێنێ ئه‌وان
ده‌ڵێن چۆن (بهاالدین)ده‌سگیر کراوه ئه‌و خۆی دیفاع له
خه‌ڵک ده‌کات ، ئه‌و زۆر میهره‌بانه ، ده‌ڵێن مه‌گه‌ر
ناڵێن له کوردستان دیموکراتی هه‌یه ،مه‌گه‌ر ناڵێن
یه‌کێتی
نیشتمانی دیموکراسیه ، دیاره ئه‌وانه هه‌موو درۆن ،
ده‌ڵێن ئێمه ڕقمان له هه‌ر لایه‌ن و که‌سێکه‌که که‌سانی
وه‌ک بهاالدین زیندانی بکات .
دووڕۆژه ده‌نگوباسه‌که له سنوری فینله‌نداش ده‌رچوه
له هه‌موو لایه‌که‌وه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌کێتی
پرۆتیسته‌ده‌کرێ ، له چه‌ند سایتی ئه‌لکترۆنی ئیمزایان بۆ
ئازادکردنت دانراوه ، سه‌دان که‌س له‌و په‌نابه‌رانه‌ی
که‌ده‌ت ناسن که ده‌زانن ڕێبوار عارف کێیه پرسیار
ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئێمه ده‌یناسین ده‌زانین ڕێبوار عارف
کێیه .
دوێنی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی عه‌ره‌بی سایتی حیزب پێی وتم
هاوڕێ شه‌وڕۆژ خه‌ریکین نامه‌کان زۆرن ، ته‌رجومه‌یان
ده‌وێ ، رۆژانه ده‌یان نامه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌گاته
ده‌ستمان له لایه‌ن ڕێکخراو حیزب و سه‌رنوسه‌ری
ڕۆژنامه‌و که‌سیاتییه‌وه .
یه‌کێتی نیشتمانی ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ له ڕێگای تۆوه
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک و قوتابیان خامۆشکاته‌وه سه‌رکوتی
بکات ئه‌وه به‌هه‌ڵه‌دا چووه ، ئه‌گه‌ر پێی وایه
ده‌توانێ کێوی به‌رزی وره‌ت بروخێنی ئه‌وه به‌هه‌ڵه‌دا
چووه ، تۆیه‌ک ئاشنای ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌ستی دڕنده‌کانی
به‌عس بی و گاڵته‌ت به که‌له‌شه‌قی ئه‌وان کردبێت ئه‌مان
چی ده‌چننه‌وه له ئه‌م هه‌نگاوه‌یان ، تۆ کۆمۆنیستێکی
سه‌ر
سه‌ختی (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن) وته‌نی ده‌بێ یه‌کێتی چ
ئیستفاده‌یه‌ک باکت له زیندانی کردنی تۆ ، بۆیه یه‌کێتی
نیشتمانی له‌م هه‌نگاوه‌ی ته‌نها ئه‌و نه‌فره‌ته
ده‌چنێته‌وه .
بڕوابکه ئه‌مرۆ منداڵه‌کانم که زانیان تۆ له زیندانی
وتیان ئه‌و مامه ڕێبواره ده‌سگیر کراوه مناڵانی خۆش
ده‌وێ که هه‌مووجار قسه‌ی خۆشمان بۆ ده‌کات وتم به‌ڵی ،
وتیان ئه‌ی بۆ گرتویانه له‌کوردستان منیش وتم ( چونکه
مامه ڕیبوار دیفاعی له خوێندکاران کردوه) مناڵه‌کان بێ
ده‌نگ بوون زۆریان پی ناخۆش بوو وتم باڵام ئازاد ده‌کرێ
هه‌ر چه‌ند ڕۆژێکه .
هاوڕێ گیان منیش زیندانه‌کاتی یه‌کێتێم بینیوه ، منیش
ده‌زانم چۆن تعامل له گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌که‌ن به‌ڵام من تۆش
ده‌ناسم ده‌زانم چۆنیان تعامل ده‌که‌ی .
هاوڕێ ڕێبوار ئێمه من و هاوڕێیان و دایکی ڕۆزاگیان
هه‌موو هه‌روه‌ها هاوڕێان له وڵاتان و کوردستان وعێراق
وه ئه‌و که‌سه فینله‌ندیانه‌ی که ده‌تناسن له گه‌ڵ
ئه‌و په‌نابه‌رانی ده‌ره‌وه کار بۆ ئازادی تۆ ده‌که‌ین .
دڵنیات ده‌که‌ینه‌وه که هیچ پشویه‌ک ناده‌یه‌ن تا ئه‌و
کاته .
ڕاستیه‌که‌ی من هه‌ست به‌غرور ده‌که‌م که خه‌ڵکانێکی زۆر
تۆیان خۆش ده‌وێ ، هه‌ست به غرور ده‌که‌م که تۆ له سه‌ر
دیفاع له خواستی خوێندکاران زیندانی کراوی ، یه‌کێتی
هه‌مووجار ده‌ڵێ ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه ده‌ستێک
له‌پشتیه‌وه وه‌ستاوه ،بۆیه ده‌ستت خۆشبێ و ده‌ستت
ده‌گوشم و سه‌ڵاو و خۆشه‌وێستی هاوسه‌ر و منداڵه‌کانمت پێ
ڕاده‌گه‌یه‌نم ، هیوادارم به‌زوترین کات بتبینینه‌وه.
جارێکی تر نه‌فره‌ت له زیندان
نه‌فره‌ت له سه‌رکوتی ئازادی
هاوڕێت
سیروانی شێخ ئه‌مین
فینله‌ندا
11 ئایاری 2005 |