|
له ڕاگه‌یاندنێکدا هاوپه‌یمانی کرێکارانی ئازاد پشتیوانی
خۆیان بۆ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و شورا و یه‌کێتی
یه کرێکارییه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن:
راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی کریکارانی ئازاد ده‌رباره‌ی
مه‌حکوم کردنی
کاره تیرۆریستی یه‌که‌ی له‌نده‌ن و پشتیوانی له حیزبی
کۆمۆنیستی
کریکاری عیراق و شورا‌و ریکخراوه‌کریکاری یه‌کان وژنانی
عیراقی { وه‌رگیر }
هیرشی بۆمبه‌کانی له‌نده‌ن
هاوپه‌یمانی کریکارانی ئازاد ته‌قینه‌وه‌کانی له‌نده‌ن
مه‌حکوم ده‌کات ، ئه‌م تاوانه له ٧ ی ژوییه‌ی ٢٠٠٥
له میترۆ‌و پاسه‌کانی له‌نده‌ن ئه‌نجام درا ، قوربانیانی
ئه‌م جاره که لیدران دانیشتوانی شاری له‌نده‌ن بوون له
کاتیکدا بوو که زۆربه‌یان
ده‌چونه سه‌ر کاره‌کانیان . له‌م کاته‌دا که ئیمه
ئه‌م راگه‌یاندنه ده‌نوسین کوژراو گه‌یشتۆته ٣٧ که‌س و
برینداریش ٧٠٠ که‌س به پیی راپۆرتی ره‌سمی .
سایتی ویب [ السحا ] راگه‌یاندنیکی بلاوکردۆته‌وه
به‌ناوی [ القاعده له ئه‌وروپا ] لیپرسراویتی خۆی
له‌و ته‌قینه‌وانه
راده‌گه‌یه‌نیت { کاتی تۆله
سه‌ندنه‌وه هات له سه‌هیۆنییه‌کانی بریتانیا .......
ئه‌مه وه‌لامیکه به‌و کوشتاره‌ی که بریتانیا
ده‌یکات له عیراق و ئه‌فغانستان دا ....... مجاهیدینه
پاله‌وانه‌کان هیرشیکی ئازایانه‌یان کرده سه‌ر
له‌نده‌ن ...... بریتانیا له ئاگرو دوکه‌ل دا نقوم
بووه‌و ترس و تۆقاندن له هه‌موو شۆنیک
به‌ربلاوه..............}.
ئه‌م
ئیسلامه سیاسیانه له‌و وولاتانه‌دا که تیایدا
به‌هیز بوون ، ساله‌های سال سۆسیالیسته‌کان و
هه‌لسوراوانی ریکخراوه
کریکارییه‌کان و ژنان و خه‌لکانی دیموکراتیان کوشت و بڕ
کردووه .
ئیمه
پشتیوانی
خۆمان بۆ به‌های ژیانی ئینسان ده‌رده‌برین له به‌رامبه‌ر
ئه‌م ته‌وژمه کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌دا .
ئیمه دژی ئیمپریالیزم و سه‌رمایه‌دارین ، به‌لام به
عینوانی ئه‌لته‌رناتیفیکی ئینسانی ، سۆسیالیست و دیموکرات
، وه نه‌ك به ناوی ئه‌م شه‌پۆله کۆنه‌په‌رستانه‌یه له
دژی دنیای هاوچه‌رخ .
ئیمه هاوپشتی خۆمان ده‌رده‌برین بۆ قوربانیانی ئه‌م
تیرۆریزمه له هه‌موو شوینیکی ئه‌م جیهانه‌دا و
به‌تایبه‌تی بۆ بزوتنه‌وه‌ی کریکاری و سۆسیالیستی که
له خه‌باتیکی بی ووچاندان له دژی ئیسلامی سیاسی ، وه
خه‌ریکی ریکخستنی کریکاران و بی‌کاران و جوتیارانی
بچوکدان له هه‌لومه‌رجێکی زۆر سه‌خت دا ، بۆ به‌رگری لی
کردنیان و رزگارکردنیان له دژی سه‌رمایه‌داری جیهانی و
دژی بیروباوه‌ری دژه به‌شه‌رو کۆنه‌په‌رستی که
ئه‌مرۆ له‌گه‌ل سه‌رمایه‌داری جیهانی دا روو به روو
بوونه‌ته‌وه.
ئیمه هه‌روه‌ها هاوپشتی خۆمان دوباره ده‌که‌ینه‌وه
بۆ سه‌ندیکا تازه‌کان {نه‌قابه و شورا کریکاری یه‌کان
ی عیراق و یه‌کیتی بی‌کاران/ وه‌رگیر} و حزبی کۆمۆنیستی
کریکاریی عیراق ، حیزبی کار له پاکستان ، سه‌ندیکاکانی
ئه‌ندونیسیا و حیزبی سۆسیالیستی کریکاران له جه‌زائیر .
ئیمه بانگه‌وازی بزوتنه‌وه‌ی کریکاری به‌ریتانیا ده‌که‌ین
که هاوپشتی ئه‌م بزوتنه‌وانه بیت .
ئه‌وه لیپرسراویتی بزوتنه‌وه‌ی کریکارانی جیهانه که
خه‌بات بکات له دژی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی سیاسی ، وه
ئه‌م کاره به سیاسه‌تیکی سه‌ربه‌خۆ ده‌بیت له تۆنی
بلیرو هاوپه‌یمانانی که کاردانه‌وه‌یان له به‌رامبه‌ر
تیرۆریزم دا ئه‌مان به ئامانجه‌کانی خۆیان ده‌گه‌یه‌نیت
[تۆنی بلیرو هاوپه‌یمانانی /وه‌رگیر ].
وه‌لامیکی ده‌ست به‌جیی ئه‌م تاوانانه ئه‌وه‌یه که
چینی کریکاران نه‌هیلن چی تر بلیرو بوش باسی
نه‌هیشتنی قه‌رزی وولاتان ، فه‌قیری ، گۆرینی ئاووهه‌وا
بکه‌ن و ده‌بیت پی بنیته جه‌نگه‌وه له گه‌لیان دا.
هه‌روه‌ها ئیمه دژی ئه‌و هیرشه‌ین که ده‌کریته
سه‌رگه‌نجان و کریکارانی موسولمان له لایه‌ن هه‌ندیک
خه‌لکانی ئه‌م وولاتانه‌وه که پییان وایه هه‌موویان
تیرۆریستن ، هه‌ر وه‌ک و دوای ١١ی سیبتامبه‌ری ٢٠٠١
بینیمان له نیۆیۆرک .
ئیمه بانگه‌وازی بزوتنه‌وه‌ی کریکاری ده‌که‌ین که
بینه مه‌یدان و دیفاع له دانیشتوانی موسولمان و
مزگه‌وته‌کان بکه‌ن له هه‌موو ئه‌و شوینانه‌دا که به‌هۆی
ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌وه هیرشی ره‌گه‌زپه‌رستانه ده‌کریته
سه‌ریان.
ئیمه بانگه‌وازی بزوتنه‌وه‌ی کریکاری ده‌که‌ین که
مقاوه‌مه‌تی سیاسه‌ته‌کانی تۆنی بلیر بکه‌ن که به
بیانوی به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وانه ، هیرش
ده‌کاته سه‌ر ئازادی یه مه‌ده‌نی یه‌کان.
ئه‌م
کاره تیرۆریستیانه کاتیک روویان دا که په‌ترۆنه‌کانی
میترۆی له‌نده‌ن له هه‌ولی ده‌رکردنی ژماره‌یه‌ک له
کریکاران دا بوون له وه‌جبه‌ی محه‌ته‌کان.
پیویسته په‌ترۆنه‌کان هه‌ر ئیستا ئه‌م ده‌رکردنانه
بوه‌ستینن ، که بیانوی سه‌ندیکاکان ده‌هیننه‌وه { له
پیناوی به‌رگری کردن له وه‌جبه‌کان و پیویستی پاراستنی
ئاسسایش له میترۆکان دا }بۆ ده‌رکردنی کریکاران .
ئیسلامی سیاسی ڕه‌وتێکی {تیار} سیاسی یه :زۆربه‌ی زۆری
خه‌لک له‌و وولاتانه‌ی که ئه‌م ڕه‌وته تیایدا بالا
ده‌سته قوربانی ئه‌م دینه و کلتوری ئیسلامن ، وه
یه‌که‌مین که‌سانیکیشن که به‌رهه‌لستی ئیسلامی سیاسی
ده‌که‌ن .
ئه‌م
ڕه‌وته { تیار } [ دژی ئیمپریالیست ] نی یه ،
ته‌نها له بۆچونیکی کۆنه‌په‌رستانه‌وه نه‌بیت .
رق و کینه‌ی له ئیمپریالیزمی ئه‌مه‌ریکی پیشکه‌تووتر نی
یه له رق و کینه‌ی فاشیسته‌کان له دژی ملک دار‌و
سه‌رمایه‌دارانی یه‌هودی .
ئیمه تیرۆریزمی ئیسلامی سیاسی و ئیمپریالیزمی ئه‌مه‌ریکی
و به‌ریتانی مه‌حکوم ده‌که‌ین.
ئیمه پشتیوانی خۆمان ده‌که‌ین له بزوتنه‌وه‌ی
تازه‌ی کریکاری و بزوتنه‌وه‌ی ژنان ی عیراقی له دژی
داگیرکه‌رانی ئه‌مریکی و به‌ریتانی و هه‌روه‌ها له دژی
{مقاوه‌مه‌تی} ئیسلامی یه‌کان و به‌عسی یه تازه‌کان که
تاوانه‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له دژی دانیشتوان له
شاره‌کانی عیراق دا [ به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند مانگه‌ی
دواییدا که به‌سه‌ر دانیشتوانی شیعه‌یان هینا] ، وه‌ک و
ئه‌م تاوانه‌ی که ئه‌مرۆ ئه‌نجامیان دا له دژی
دانیشتوانی له‌نده‌ن .
هاوپه‌یمانی
کریکارانی ئازاد ٧ی ژووییه‌ی ٢٠٠٥
وه‌رگیرانی له فه‌ره‌نسیه‌وه
هۆشیار قادر
ئه‌م راگه‌یاندنه وه‌رگیراوه له سایتی { عه‌وله‌مه
}که سایتیکی چه‌پ و سۆسیالیستی یه
به زبانی فه‌ره‌نسی
www.mondialisme.org |