|
دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی
تورکیاوه
مه‌حکومه
ده‌بێت
ده‌ست به‌جێ بوه‌ستێ !
بانگه‌وازێک بۆ : هه‌موو حزب و ريكخراوه و ده‌نگێكی
ئازادیخواز و ئينسان دؤست !
ماوه‌ی سێ تا چوار ساڵه ژماره‌يه‌كی به‌رچاو له
په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له چاوه‌ڕوانيدا
به‌سه‌رده‌به‌ن و به درێژایي ئه‌م ماوه‌يه په‌نابه‌ران
له ژيرگوشارو سوكايه‌تی پي كردني يوئێني توركيا و
حكومه‌تی توركيادا بوون و به‌كرده‌وه له مافي په‌نابه‌ري
بێ به‌شيان كردوون و نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو ئێستا
پێكه‌وه خه‌ریکن پيلانی ناردنه‌وه‌و ديپۆرتكردنه‌وه‌ی
1200 په‌نابه‌ر به جمهوری ئیسلامی ئێران داده‌ڕێژن.
واته بؤ به‌رده‌ست حكومه‌تێك كه به‌درێژايی چاره‌كه
سه‌ده‌يه‌ك ده‌سه‌ڵاتداريێتی خؤی جگه له‌سه ر كوت و
كوشتار‌و اعدام و ڕاونان و زياتر شتێكي تري به دياری بؤ
خه‌ڵكی کوردستان و ئێران نه‌هێناوه ، حكومه‌تێك كه به
توندترين شێوه حكومه‌تێكی دژی ژن و دژی ئازاديخوازی و
شارستانیه‌ته . بؤيه له‌م باره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ديپؤرت
كردنه‌وه‌ی په‌نابةران به‌مانای سه‌رسپاردنيانه به
حكومه‌تێك كه به‌درێژایي ده‌سه‌ڵاتی زياتر له 150 هه‌زار
ئينسانی اعدام كردووه.
بؤيه په‌نابه‌ران له ئه‌نجامی ئه‌م گوشار‌و هه‌ڕه‌شه‌لێ
كردنه‌دا هه‌فته‌ی ڕابوردوو ده‌ستيان دايه خؤپيشاندان و
ناڕه‌زایي ده‌ربڕين له شاره‌كانی وان و ئه‌نكارا ، بؤ
به‌رگریی كردن له ماف و داواكار یيه‌كاني خؤيان . به‌ڵام
پؤليس و یوئێني توركيا سه‌رباری كؤتایي پێ هێنان به
ناڕه‌زايه‌تی ده‌ربڕينه‌كه‌يان هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی
ديپۆرت كردنه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێ يان لێ كردن .
بؤية ئيمه وه‌ك فيدراسێونی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی سه‌رباری داكؤکي كردن له ماف و داواكاريه‌كانی
په‌نابه‌ران و مه‌حكوم كردنی تووندي یوئێن و حكومه‌تی
توركيا ، هه‌روه‌ها بانگه‌وازی هه‌موو حزب و
ڕێكخراوه‌يه‌كی پيشه‌یي و ئينسانی و ئازاديخواز ده‌که‌ين
كه به‌تووندی ناڕه‌زایه‌تی خؤيان ده‌ربڕن و خوازياری جێ
به جێ كردنی ئه‌م داواكارییانه‌مان بن :
1 –
هه‌رجؤره ديپۆرت كردنه‌وه‌يه‌كی په‌نابه‌ران ده‌ست به‌جێ
هه‌ڵوه‌شێنه‌وه.
2-
هه‌موو ئه‌و که‌یسانه‌ی داخراون فه‌وری بکرێنه‌وه‌و به‌پێي
بڕيارنامه‌كانی جنێفی 1951 له مافی په‌نابه‌ری
به‌هره‌مه‌نديان بكه‌ن .
3.هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌لایه‌ن [یوئێن]ه‌وه
قه‌بووڵ کراون فه‌وری بگوازرێنه‌وه بۆ ووڵاتانی سێ یه‌م.
هاوپشتی و هاوكاريتان ده‌بێته هؤی به‌رگریی كردن له
ژيانی 1200 ئينسان ، كه هه‌ر ئێستا له‌به‌رده‌م مه‌ترسی
ديپۆرت كردنه‌وه‌دان بؤ ئێران، بؤيه به‌هيواین كه ڕه‌وا
بوونی مافی نيشته‌جێ بوون و به‌ده‌ست هێنانی مافی
په‌نابه‌ری بكه‌ينه ڕه‌مزی هاودڵی و هاوخه‌باتيمان و به‌م
كاره‌شمان ئاڵاي ئينسان دؤستيمان به‌رز راگرين .
فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
14/6/2005 |