|
|
8 مارس رۆژی جیهانی ژنان له یۆتۆبۆری
له سه‌ر بانگه‌وازی هه‌ر دوو کۆمیته‌ی یۆتۆبۆری حیزبی کومۆنیستی کریکاری عیرا ق و حیزبی کومونیستی کرێکاری ئیران- حکمه‌تیست دا، ئه‌مرۆ کاتژمیر 4 دوای نیوه‌رۆ له سه‌نته‌ری شاری یۆتۆبۆری له سوید، میتینگیکی جه‌ماوه‌ری ریکخرا، به‌بۆنه‌ی 8 مارس رۆژی جیهانی ژنان. له‌م میتینگه‌دا چه‌ندین دروشم و پلاکارت ولافیته له‌سه‌ر مافه‌کانی ژنان و یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن و پیاو سه‌رنجی خه‌لکی یۆتۆبۆری بۆ خۆی راکیشابوو. هه‌روه‌ها له‌م ئاکسیۆنه‌دا چه‌ندین ووتار خویندرایه‌وه، که قسه‌که‌رانی ئاکسیۆنه‌که پێکهاتبوون له: سه‌لامی زیجی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌بیری کۆمیته‌ی سویدی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیران-حکمه‌تیست. ڤیان که‌ریم، به‌رپرسی" ریکخراوی ئازادی ژن له عیراق" له یۆتۆبۆری. له‌یلا قانعی، به‌رپرسی ریکخراوی" پیلا و فاتمه هه‌رگیز له یاد ناکه‌ین" له یۆتۆبۆری. گه‌لاویژی مصطفی پور ریکخراوی ره‌هایی ژن له یۆتۆبۆری. Erni Friholt ئه‌ندامی ریکخراوی ژنانی حیزبی چه‌پی سوید له یۆتۆبۆری. ووتاره‌کان به زمانی سویدی و فارسی بوو، له‌سه‌ر لایه‌نی جۆراوجۆر له په‌یوه‌ند به 8 مارس و مافه ئینسانیه‌کانی ژنان و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان له لایه‌ن حکومه‌تی ئیسلامی و ئیسلامی سیاسی ره‌خنه‌ی لێ‌گیراو و مه‌حکوم کرا. ناره‌زایه‌تی بوو به مانه‌وه‌و بوونی ئه‌مریکا له عیراق و کاری تیرۆرستی ئیسلامی سیاسی له عیراق. ئاکسیۆنه‌که ( 1.30 ) کاتژمێر درێژه‌ی کێشا، به دوای ئه‌وه هه‌لسوراوانی حیزبی کومۆنیستی کریکاری عیرا ق و حیزبی کومونیستی کرێکاری ئیران- حکمه‌تیست، هه‌لسان به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یان و راگه‌یاندنه‌کان به‌بۆنه‌ی 8 مارس و " مه‌نشوری سرنگونی جمهوری ئیسلامی" له نێو رێپێوانێکی گه‌وره که له‌لایه‌ن حیزبی چه‌پی سوید ریکخرابوو. هه‌روه‌ها له نێو قسه‌که‌رانی ئاکسیۆنی 8 مارسی حیزبی چه‌پی سویددا، ڤیان که‌ریم له لایه‌ن ریکخراوی ئازادی ژن له عیراق له یۆتۆبۆری و شه‌وبۆ مرادی له رێکخراوی ره‌هایی ژن له یۆتۆبۆری، به‌شی سه‌ره‌کی قسه‌که‌رانی ئاکسۆنه‌که بوون. شایه‌نی باسه پێشوازیه‌کی گه‌رم له قسه‌وباس و په‌یامه‌کانیان کرا له‌لایه‌ن به‌شدار‌بووانی ئاکسیۆنه‌که. هه‌روه‌ها له نێو ئاکسیۆنه‌که‌دا رۆژنامه‌ی " یۆتۆبۆری پۆستن " گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ل ( شه‌وبۆ مرادی) کرد.
کۆمیته‌ی یۆتۆبۆری حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عیراق 8 / 3 / 2005 |
|
|
|
|
|
|
|
|