![]() |
![]() |
نا بۆ تیرۆرزمی ئه‌مریکا نا بۆ تیرۆرزمی ئیسلامی به‌لێ بۆ ئازادی و یه‌کسانی! کۆمیته‌ی یۆتۆبۆری حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق، له ژیر دروشمی نا بۆ تیرۆرزمی ئه‌مریکا ،نا بۆ تیرۆرزمی ئیسلامی، به‌لێ بۆ ئازادی و یه‌کسانی. به‌شداری کرد له ئاکسیۆنی( 19/03 )دژی شه‌ر و ده‌ست دریژیه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی. شایه‌نی باسه ئاکسیۆنه‌که ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری بوو، به دژی شه‌ر و هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عیراق و هه‌ره‌شه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئیران، سوریا و کۆریا و ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی و هه‌لگیرسانه‌وه‌ی شه‌ر و کاولکاری. ئاکسیۆنه‌که زیاتر له هه‌زار که‌س تیایدا به‌شداری کرد، سه‌ره‌تا له‌به‌رده‌م ( کتێبخانه‌ی مه‌رکه‌زی یۆتۆبۆری ) کۆبوونه‌وه و به ریپیوان رۆیشتن به‌ره‌و ( گوستاڤ ئادۆلف تۆریه‌ت ). له دریژه‌ی ریپیوانه‌که، ته‌واوی به‌شداربوان به دروشمی (ئه‌مریکا بۆ ده‌ره‌وه له عیراق ) هاواریان ئه‌کرد. ئاکسیۆنه‌که سه‌رنجی ته‌واوی خه‌لکی یۆتۆتۆبۆری بۆ خۆی راکیشابوو و ریبوارانی سه‌ر شه‌قام به وه‌ستان و ووتنه‌وه‌ی درشمه‌کان پشتیوانی خۆیان له‌م ناره‌زایه‌تیه به‌یان ئه‌کرد. دواتر ریپیوانه‌که له گۆره‌پانی (گوستاڤ ئادۆلف) له سه‌نته‌ری شاری یۆتۆبۆری کۆبوونه‌وه. له‌لایه‌ن ( نێتڤێرکی بزووتنه‌وه‌ی دژی شه‌ر ) قسه‌وباس بۆ به‌شداربوان کرا. که ئه‌و نێتڤیرکه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌ره‌شه‌کانی ئه‌مریکا بۆ هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر عیراق پیکهاتبوو. که حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق ئه‌ندامیکی چالاکی نێو ( نێتڤێرکی بزووتنه‌وه‌ی دژی شه‌ر ) بوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تاکو ئێستا. شایه‌نی باسه له نێو ئه‌م ئاکسیۆنه هه‌زاران راگه‌یاندنی ( رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی وولاتی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق ) و ( ریکخراوی ئازدی عیراق ) بلاوکرایه‌وه که پێشوازیه‌کی زۆر گه‌رمی لیکرا له لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه. کۆمیته‌ی یۆتۆبۆری حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عیراق 19/03/2005 |
![]() |
![]() |
|
![]() |
|
|