|
جه‌ماوه‌رى کوردستان،
جارێکی تر سه‌رانى ئه‌حزابى ناسیونالیستى کورد ئه‌یانه‌وێ
بتانکه‌نه‌وه دارده‌ست و له نمایشێکى گاڵته‌جاڕیتردا
بۆمه‌رامه‌کانى خۆیان به‌کارتانبێنن، ببینن کاتێک که له‌ناوه‌ندو
له‌به‌رامبه‌ر سیستانیه‌کان و ئیسلامییه شیعه و
سوننه‌کان و کۆنه‌به‌عسیه‌کاندا فشاریان بۆدێت، کاتێک
ئاینده‌ى خۆیان ئه‌که‌ویێته به‌رمه‌ترسییه‌وه، کاتێک که
ناتوانا ئه‌بن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى که تادوێنێ به
دۆست و پشتیوان و خیروبه‌ره‌که‌ت پێناسه‌یان ئه‌کردن، هانا
بۆ خه‌ڵک دێننه‌وه‌و ئه‌یانه‌وێ ئه‌وه‌ى که خۆیان له‌ڕێگاى
به‌ندوبه‌سته‌وه به‌ده‌ستیان نه‌هێناوه، ئه‌مجاره له‌ڕێگه‌ى
فشارى جه‌ماوه‌رییه‌وه به‌ده‌ستى بهێنن، وه‌سیله‌ى ئه‌مجاره‌ش
دیسان بزووتنه‌وه‌ى ڕیفراندۆمه که جیابوونه‌وه‌ى
کوردستان به‌کارێکى ناواقعىو نامومکن ئه‌بینین.
ئه‌م حزبانه( یه‌کێتى و پارتى) له‌کاتێکدا داواى پشتگیرى
پشتیوانى له‌ئێوه ئه‌که‌ن که‌خۆیان باره‌که‌یان لاره،
داواى ئه‌وان له‌ئێوه بۆئه‌وه‌نییه که مافتان هه‌یه و
ئه‌بێت خۆتان بڕیارده‌رى چاره‌نوسى خۆتان بن، یان بۆئه‌وه‌بێت
که ئیراده‌ى خۆتان بهێننه مه‌یدان و کوردستان
جیابکه‌نه‌وه‌و ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ پێک بهێنن، به‌ڵکو ئه‌وان
یاریه‌که‌یان دۆڕاندوه، نه‌که‌رکوک و نه فیدراڵیى و نه
سنور و نه‌پێشمه‌رگه و نه‌مادده‌ى په‌نجاو هه‌شت و نه‌هیچ
شتێکىتر، بایى نوکه‌ده‌رزییه‌ک نه بۆیان نه‌چووته پێش وه
نه‌خێرێکیشى بۆ خه‌ڵکى کوردستان هه‌یه، ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ
به‌بوونى ئێوه‌وه له‌پشتیان بچن خواسته‌کانى خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى
خۆیان به‌دیبهێنن، هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کى ئه‌و حزبانه
له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک نایه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌بێت خه‌ڵک
ڕیزى خۆى جیابێت و به‌ده‌ستى خۆى به‌رگرى له‌مافه‌کانى خۆى
بکات.
بۆیه بانگه‌وازتان ئه‌که‌ین که‌به‌شدارى ڕێپێوانى بزووتنه‌وه‌ى
ڕیفراندۆم مه‌که‌ن بۆ ئه‌و دروشم و خواستانه‌ى ئه‌وان، به‌ڵکو
داواى جیابوونه‌وه کوردستان و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ
بکه‌ن. دروشمى نا بۆ ده‌ستور، نابۆ شه‌ڕى قه‌ومى و مه‌زهه‌بى،
به‌ڵێ بۆ جیابوونه‌وه‌ى کوردستان، بکه‌نه دروشمى سه‌ره‌کى
ڕێپێوانه‌که‌و ئه‌م په‌یامه بده‌ن به‌گوێی هه‌موو دنیادا.
هه‌لومه‌رجه‌که به شیده‌ت خه‌ته‌رناکه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکى
کوردستان ئێستا هه‌ڵوێستێک نه‌نوێنن دژ به‌و مه‌هزه‌له‌یه،
ئه‌وه‌یشى هه‌یه له‌کیس ئه‌چێت.
بژى خه‌باتى جه‌ماوه‌ر بۆ جیابوونه‌وه‌ى کوردستان ء دامه‌زراندنى
ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى سکۆلارو ناقه‌ومى |