|
ئه‌مڕۆ ڕێکخراوی ئازادی ژن
به‌نوێنه‌رایه‌تی(ئه‌ستێره فاتیح و فێنک
عومه‌ر)به‌شداری چالاکییه مه‌رکه‌زیه‌کانی
ڕێکخراوه‌کانی ژنانیان کرد به‌دانانی
مێزکتێبێک، که‌ده‌یان به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی
ئازادی ژنیان له‌سه‌ر بڵاوکرده‌وه له‌گه‌ڵ
وه‌رگرتنی ده‌یان ئیمزای پشتیوانی بۆ
به‌رنامه وپرۆژه‌کانی ڕێکخراو.
ئه‌م چالاکیانه به‌بۆنه‌ی 8مارس ڕۆژی جیهانی
ژنانه‌وه له‌ژێر ناونیشانی (ژنان جیهان
ده‌گۆڕن) که‌له‌لایه‌ن ڕێکخراوی
(مامه‌کاش)ه‌وه ڕێکخرابوو له‌ناوه‌ندی(De
ballie amsterdam)
له‌شاری ئه‌مسته‌ردام به‌ڕێوه‌چوو.
چالاکییه‌کان بریتیبوون له سازکردنی چه‌ندین
کۆڕ‌و سیمینار بۆ که‌سایه‌تیه دیاره‌کانی
مه‌یدانی خه‌باتی ژنان، و دانانی ده‌یان
مێزکتێب و ۆرکشۆپێکی گه‌وره که زۆرترین
باسه‌کانی ئه‌و ۆرکشۆپه ده‌رباره‌ی بارودۆخی
ژنانی عێراق و ده‌ور ونه‌خشی ڕێکخراوی ئازادی
ژن و جێگای به‌رچاوی سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئازادی
ژن(ینار محه‌مه‌د)بوو بۆ وه‌ستانه‌وه
به‌رامبه‌ر به جێگاوشوێنی ناهه‌مواری ژنان
له‌ژێرسایه‌ی داگیرکاری ئه‌مریکا وبه‌هێزبوونی
ڕه‌وته ئیسلامییه‌کاندا.
له ۆرکشۆپه‌که‌دا
(Amal van Hees)
ڕێکخه‌ری کاروباری پرۆژه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستی ڕێکخراوی مامه‌کاش وێڕای نرخاندنی
ده‌وری به‌رجه‌سته‌ی ڕێکخراوی ئازادی ژن و
شه‌خسی (ینار محه‌مه‌د)، پرۆژه‌ی ڕێکخراوی
ئازادی ژنی، که‌ماوه‌یه‌ک به‌رله‌ێستا
له‌لایه‌ن ینار محه‌مه‌ده‌وه پێشکه‌شکرابوو
به مامه‌کاش،
خسته‌به‌رده‌م ڕێکخراوه‌کانی ژنان وبه‌تایبه‌ت
داوای له ڕێکخراوی مامه‌کاش کرد که
به‌خێرایی پرۆژه‌که‌ی ینار محه‌مه‌د
په‌سه‌ندبکه‌ن. وه‌داوایکردبوو که پشتیوانی
کردن له ڕێکخراوی ئازادی ژن ئه‌مڕۆ له عێراق
گه‌وره‌ترین دیفاعکردنه له‌ژنانی عێراق،
چونکه ئه‌م ڕێکخراوه دلێرانه له‌عێراق
سه‌رقاڵی چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
جۆراوجۆره بۆ به‌رگری له‌حورمه‌ت و ماف و
خواسته ئینسانییه‌کانی ژنانی عێراق.
هه‌روه‌ها هاوکاری نوێنه‌رایه‌تی ڕێکخراوی
ئازادی ژن له‌شاری (ئه‌نسکده‌ی) دانا به‌هادین
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی ڕۆژی 8مارسه‌وه ده‌یان
بانگه‌وازی ڕێکخراوی ئازادی ژنی به‌زمانی
عه‌ره‌بی و کوردی بڵاوکرده‌وه.
ئه‌ستێره فاتیح
نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن
8مارس2006 |