|

له چه‌ند ڕۆژ پێش له 8 ی مارس ڕۆژی جیهانی
ژنانه‌وه هه‌ڵسووڕاوانی ڕێکخراوی ئازادی ژن
له عێراق له نه‌رویج چه‌ندین دیدار و
کۆبوونه‌وه‌یان سازدا به مه‌به‌ستی ڕاکێشانی
پشتیوانی ڕێکخراوه‌کانی ژنان بۆ ژنانی عێراق.
له شاری فرێدریکستاد کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ
ئه‌حزاب و لایه‌نه‌کان که بریتین له
ئاکۆپێ(پارتی کرێکارانی کۆمۆنیست)، ئارڤێ
(به‌ره‌ی سوور)، سۆس راسیزمه (له دژی
ڕاسیزم)، کڤینه‌ساکسفۆرێنین (ڕێکخراوی کێشه‌ی
ژنان)، به‌شی ژنانی سه‌ر به ئاپێ (پارتی
کرێکاران)، سازدرا وه له‌سه‌ر باسه‌کان و
شیعاره‌کان ڕێک که‌وتن، که ئه‌مانه بوون (نا
بۆ حکومه‌تی ئیسلامی له عێراق، به‌ڵێ بۆ
ده‌ستورێکی سکولاری، نا بۆ یاسای شه‌ریعه‌ت
له عێراق....)
وه ڕۆژی 26.02 کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌گه‌ری
سازکرا له لایه‌ن هه‌ڵسووڕاوانی ژنانی
نه‌رویجی وه په‌یمان غه‌ریب و شیرین محسن له
لایه‌ن
ڕاژ
ه‌وه که هه‌ردووک ڕۆژنامه‌ی ناوخۆیی
فرێدریکستاد بڵاد و دیموکراتن له ڕۆژی
دواتردا له ژێر ناوی (خه‌باتی گرنگی ژنان) دا
بڵاویان کرده‌وه. شیرین له‌وێدا ته‌ئکیدی
له‌وه کرده‌وه که
ڕاژ
کار بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌ستوری ئیسلامی
ئه‌کات و هه‌وڵ ئه‌دات بۆ جیاکردنه‌وه‌ی دین
له ده‌وڵه‌ت و کار بۆ یه‌کسانی ژنان له‌گه‌ڵ
پیاواندا ئه‌کات.
هه‌روه‌ها بڵاوکراوه‌ی دیموکراتن و
فرێدریکستادبڵاد، له ڕۆژی 8 ی مارسدا ته‌واوی
به‌یاننامه‌ی
ڕاژ
یان به زمانی نه‌رویجی بڵاوکرده‌وه.
ڕۆژی 8 ی مارسیش، له به‌رده‌م کتێبخانه‌ی
فرێدریکستاد و به‌رده‌م هه‌یکه‌لی کاتی
ئانکه‌رمۆله، که ڕه‌مزی یه‌کسانی و ئازادی
ژنه له‌م شاره، کۆبوونه‌وه و له‌وێ به‌هار
مونزیر به ناوی
ڕاژ
ه‌وه قسه و باسی کرد، باسی له‌سه‌ر وه‌زعی
ژنانی عێراقی له نه‌رویج کرد. دواتر به
ڕێپێوان به‌ره‌و ناوشار به‌ڕی که‌وتن بۆ
به‌رده‌کی کافه‌ی (کاتی). له‌وێ هه‌ڵسووڕاوانی
ڕێکخراوه‌کانی ژنان بڕی 1610 کرۆنیان بۆ
سه‌نته‌ری پارێزگاری ژنان له به‌غداد
کۆکرده‌وه. دواتر شیرین محسن ووته‌یه‌کی
له‌سه‌ر سه‌نته‌ره‌کانی ژنان له عێراق قسه و
باسی کرد و ته‌ئکیدی له‌وه کرده‌وه که
ئه‌وه‌ی ڕووئه‌دات به گشتی و دژ به ژنان به
وێنه‌ی خوێن بارانه له عێراق. ئه‌مریکا
وه‌زعی ژنانی خراپتر کردووه و ئێستاش هاتوون
هه‌ندێ خێڵ و عه‌شره‌تیان کۆکردۆته‌وه که
ئه‌یانه‌وێ قانونی شه‌ریعه‌ت له‌وێ به‌سه‌ر
سه‌ری ژنانه‌وه جێبه‌جێ بکه‌ن که ئه‌مه‌ش
چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان زیاتر و زیاتر ئه‌کات.
وه له‌سه‌ر خانه‌کانی پارێزگاری له ژنان
ووتی: له‌وێ دوانمان هه‌یه هه‌رچه‌نده کافی
نیه بۆ ده‌ریایه‌ک له کێشه‌ی ژنان که
هه‌یه به‌ڵام توانیومانه به‌مه کۆمه‌ک
بکه‌ین به به‌شێک له ژنان. ئه‌و خانانه‌ش
بێگومان پێداویستی ڕۆژانه و ئیدامه‌دانی
ئه‌وێ که توانیومانه به هۆی کۆمه‌کی
ده‌ره‌وه درێژه‌ی پێ بده‌ین. ئه‌م کۆمه‌که‌ی
ئه‌مڕۆ مانایه‌کی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ
ژنانی عێراق. وه داوای کرد که چ وه‌ک ئه‌فراد
وه چ وه‌ک ڕێکخراوه‌کان ببن به سپانسۆری
ڕاژ.
ئه‌م ڕێکخراوه‌ی ئێمه له‌سه‌ر پێی خۆی
ڕاوه‌ستاوه و پێویستی به هاوکاری و کۆمکه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. بڵاوکراوه‌کان هه‌ر
له‌سه‌ره‌تای ڕێپێوان و مه‌راسیمه‌که‌وه
ئاماده بوون. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک ئیمزا بۆ
بانگه‌وازه‌که‌ی
ڕاژ
کۆکرایه‌وه. بۆ ڕۆژی دواتر وێنه‌ی ڕێپێوان و
شیعاره‌کانی
ڕاژ
یان بڵاوکرده‌وه. بڵاوکراوه‌ی فرێدریکستاد
له ژێر سه‌ردێڕی "ته‌رکیز له‌سه‌ر عێراق" دا
نووسیبووی: "ڕاژ
نوێنه‌رایه‌تیه‌کی باشی نواندبوو له ڕێپێوانی
8 ی مارسی ئه‌م شاره‌دا. به‌هار مونزیر
به‌رپرسی ئه‌و ڕێکخراوه له نه‌رویج باسی
له‌وه کرد که ژنانی عێراقی و خاریجی لێره
دوو جار ئه‌چه‌وسێنه‌وه، نه له‌گه‌ڵ
پیاوه‌کانی خۆیان یه‌کسانن وه نه له‌گه‌ڵ
ژنانی نه‌رویجیشدا یه‌کسانن. هه‌روه‌ها به‌هار
باسی له‌وه کرد که داگیرکاری ئه‌مریکا و
به‌ریتانیا کۆمه‌ڵگای عێراقی بردۆته‌وه بۆ
سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست. کووشتنی ناموسی،
ملپه‌ڕاندن، حجابی به‌زۆر، چه‌وساندنه‌وه‌ی
ڕه‌گه‌زی به‌شێکن له ژیانی ڕۆژانه‌ی ژنان له
عێراق".
له ئۆسلۆش له ڕۆژی 01.02.2006 ه‌وه
کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی ژنانی
به‌شدار له کۆمیته‌ی 8 ی مارسدا سازدرا که
به‌هار مونزیر و قومری عادل ئاماده‌ی بوون.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌م شیعارانه وه‌ک
به‌شێک له شیعاره‌کانی 8 ی مارسی ئه‌مساڵ
جێگیر کرا (نا بۆ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، وه
پاراستنی کچانی گه‌نج له زه‌وجی زۆره‌ملێ).
ڕۆژی 04.03 له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی نه‌رویج
پیکیتێک سازکرا که تراکته‌کان و پۆسته‌ری
ڕاژ
به‌ده‌سته‌وه گیرابوون. هه‌روه‌ها ڕۆژی 8 ی
مارس به‌شداری له ڕێپێوانی ڕێکخراوه‌کانی
ژناندا کرا به لافیته‌ی سه‌ربه‌خۆوه که
شیعاره‌که‌ی بریتی بوو له (8 ی مارس ڕۆژی نا
ووتنه به ده‌ستور و حکومه‌تی ئیسلامی).
له‌گه‌ڵ چه‌ندین تراکتی تر (نا بۆ یاسای
شه‌ریعه) که هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌ک یه‌کێک له
شیعاره‌کانی کۆمیته‌ی 8 ی مارسی ئه‌مساڵ قبوڵ
کرابوو. سه‌دان نوسخه له به‌یانی
ڕاژ
به زمانی نه‌رویجی بڵاوکرانه‌وه.
هه‌روه‌ها ئێواره‌ی ڕۆژی 10.03 ئاهه‌نگێکی
ڕازاوه به بۆنه‌ی 8 ی مارسه‌وه له لایه‌ن
ڕاژ
ه‌وه سازکرا. ئاهه‌نگه‌که له لایه‌ن شه‌وبۆ
موراده‌وه به‌ڕێوه ئه‌برا که سه‌ره‌تا به
ووته‌یه‌کی کورتی به‌هار مونزیر ده‌ستی پێ کرد
و دواتر بڕگه‌کانی تری ئاهه‌نگه‌که ده‌ستی پێ
کرد که به چه‌ند پارچه هۆنراوه و بڕگه‌ی
پرسیار و وه‌ڵام و مۆسیقا و گۆرانی شاد تا
شه‌و درێژه‌ی هه‌بوو.
له شاری مانداڵیش له باشوری نه‌رویج
کۆمیته‌ی 8 ی مارسی ڕێکخراوه‌کانی ژنانی ئه‌و
شاره مه‌راسیمێکی سازدا که تیایدا
به‌یاننامه‌ی
ڕاژ
یان به زمانی نه‌رویجی خوێنده‌وه. وه چه‌ند
نوسخه‌یه‌کیش به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا
بلاوکرایه‌وه.
ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق/ نه‌رویج
11.03.2006 |