|
ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزب هه‌میشه ڕێکخراوێکی
چالاک و کارگێڕبووه، توانیوێتی له ماوه‌ی 12
ساڵی ڕابردوودا کاری باش ئه‌نجام بدات و
هه‌نگاوی گه‌وره بنێته پێشه‌وه. به‌ڵام
که‌موکوڕی هه‌بووه‌و ڕێگری هاتۆته به‌رده‌م
چونه‌پێشه‌وه‌ی کاره‌کانمان.
هه‌لومه‌رج و ئاڵوگۆڕه‌کانی ئێستای عێراق
زۆر حه‌ساسه، وه‌ک زۆر جاری که‌ش باس کراوه
حزبی ئێمه تاکه هیوای ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه.
بۆیه کۆنفڕانسی یه‌که‌می ڕێکخراوی ده‌ره‌وه
له‌م کاته‌دا گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. زۆر
گرنگه که ڕێکخراوی ده‌ره‌وه به
سه‌رکه‌وتوانه و ڕێکوپێکی بتوانێت کاره‌کانی
به‌رێته پێشه‌وه و ئاماده‌باشی ته‌واوی
هه‌بێت بۆ هه‌موو کارێک، چونکه ڕێکخراوی
ده‌ره‌وه به‌شێکی گرنگی حزبه.
هیوادارم که کۆنفڕانسی یه‌که‌م بتوانێ
وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کۆسپ و ڕێگرانه‌بێت که
ئێستا له به‌رده‌مماندایه، وه‌ڵامداره‌وه‌ی
ئه‌و خاڵا لاوازانه‌بێت که ئێستا بوونی
هه‌یه، بتوانێت لانی که‌م سه‌ره‌تایه‌کبێت بۆ
چاره‌سه‌رکردنی گرفته گه‌وره‌کانی سه‌ر ڕێگای
دامه‌زراندنی، په‌یڕه‌وی ناوخۆی ڕێکخراو،
مه‌کته‌به‌ی حزبی و ئامۆزشی مارکسیستی
ئه‌ندامان، کاردابه‌شکردن، بڵاوکراوه‌یه‌کی
ڕێک و پێکی به‌رده‌وام، پێناسه‌کردنه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی نێوان ته‌شکیلات و ڕێکخراوه
جانبییه‌کانی حزب، وه‌ک ڕێکخراوی ژنان و
کۆنگره‌ی ئازادی عێراق... هتد. هه‌روه‌ها
هیوادارم کۆنفرانس هه‌نگاوێکبێت به‌روه
چاره‌سه‌ری باری دارای حزب، که وه‌ک
ئاگادارین باری دارای به‌رده‌وام ڕێگریه‌کی
گه‌وره‌ی بۆ دروست کردوین، ئێستا له هه‌موو
کات زیاتر، چونکه کاره‌کانی حزب و ڕێکخراوی
ده‌ره‌وه زۆر فراوانتر و جیاوازتره له
ده‌ورانی پێشوتر. هیوادارم کۆنفڕانس په‌یامێک
بداته ئه‌ندامان و کادرانی ڕێکخراوی
ده‌ره‌وه که له داهاتوودا زۆر به گه‌رم و
گوڕتر و چالاکانه‌تر به پیر بانگه‌وازه‌کان و
که‌مپینه‌کان و کاره‌کانی حزبه‌وه بڕۆن.
پێشنیارم بۆ کۆنفڕانس ئه‌وه‌یه که کاتێکی
باش ته‌رخان بکات بۆ بیروبۆچون گۆڕینه‌وه
له‌سه‌ر خاڵه لاوازه‌کان و هه‌وڵدان بۆ
چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان، دیسان باری دارای
وه‌ک نمونه دێنمه‌وه، که ته‌واو
ڕۆشنبکرێته‌وه و هه‌موومان پێکه‌وه هه‌وڵی
چاره‌سه‌رکردنی هه‌نگاو بنێین. پێشنیارێکی
که‌شم ئه‌وه‌یه که کۆنفڕانس به وردی کاره
سه‌ره‌کیه‌کانی ڕێکخراوی ده‌ره‌وه ڕوون
بکاته‌وه و ڕیزه‌کانمان چالاک‌تر بکات.
به‌ره‌و کۆنفڕانسێکی سه‌رکه‌وتوو و پڕ
ده‌ستکه‌وت! |