|
" خه‌ونه‌که بوو به ڕاست" گۆرانیه‌ک بوو
پێشکه‌ش به کۆنگره‌ی ئازادی عیراق کراو
کۆنگره‌ی پێ کرایه‌وه له ئۆساکا
سه‌میر عادل سه‌رۆکی کۆنگره‌ی ئازادی عیراق
ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبه‌ر گه‌یشته ژاپۆن و یه‌که‌م
کۆڕه‌کانی له شاری کیۆتۆ دوایی له ئۆساکا
له ژێر ناوونیشانی " کۆبوونه‌وه‌ی جیهانی
بۆکۆنگره‌ی ئازادی عیراق" ده‌ست پێ
کرد.سه‌میرعادل له ووتاره‌کانیدا که سه‌دان
که‌س ئاماده‌ی بوون ،ئیشاره‌ی به ڕاگه‌یاندنی
بیرۆی ڕاپه‌ڕاندن کرد له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی
سیاسی له عیراق و شکست هێنانی پڕۆژه‌ی
ئه‌مریکی و ئه‌وهێزه سیاسیانه‌ی که
پشتیوانیان له سیناریۆی داگیرکاری کرد
له‌عیراق.هه‌روه‌ها ئیشاره‌ی به ته‌نگه‌ژه‌ی
هه‌ل ومه‌رجی ئه‌منی وشه‌ری ناوه‌خۆیی تایه‌فی
کرد.
سه‌میر عادل له‌ووتارو چاوپێکه‌وته‌نه‌کانی
که له‌گه‌لیدا سازدرا ،جه‌ختی له‌سه‌ر دروست
کردنی هیزی ئه‌مان کرد،که به‌شێوه‌یه‌کی
تێروته‌سه‌ل باسی شێوه‌کاری کارکردن وچۆنیه‌تی
په‌وه‌ست بوونی خه‌ڵک پێیه‌وه.پێشوازی
ئاماده‌بوان له هێزی ئه‌مان زۆر
بوو،به‌په‌رۆشه‌وه گوێ بیستی هه‌واڵه‌کانی
بوون و ،خۆشحالی خۆیان و هیوایان به
سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی له‌عیراق
پتربوو.به‌کۆمه‌ک کردنی ماڵی بۆ که‌ناڵی
ئاسمانی کۆنگره پشتیوانی خۆیان
ده‌ربڕی.سه‌میر عادل پێ ی ڕاگه‌یاندن که له
داهاتوویه‌کی نزیکدا که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی
کۆنگره" سنا" ده‌ست ده‌کا به پخشی
به‌رنامه‌کانی،هه‌روه‌ها باسی له زوربه‌ی
ئه‌وپرۆژانه کرد که کۆنگره کاریان
له‌سه‌رده‌کات،وه‌ک ڕێکخراوی پزیشکانی کۆنگره
و ناوه‌ندی پارێزگاری له منداڵان...
کۆڕه‌کان به گۆرانی " خه‌ونه‌که
بووبه‌ڕاست"که پێشکه‌ش کرابوو به‌کۆنگره‌ی
ئازادی عیراق ده‌ست پێده‌کران،که له‌لایه‌ن
تیپی مۆسیقای کابودان ی لاوانه‌وه پێشکه‌ش
ده‌کران.پاشان ده‌ست کرا به پێشکه‌ش کردنی
دۆکیومێنت له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له عیراق و هه‌روه‌ها
له سه‌ر کار‌و چالاکی یه‌تازه‌کانی کۆنگره‌ی
ئازادی عیراق.
پاشان سه‌میر عادل ووتارێکی 40ده‌قیقه‌یی
پێشکه‌ش کرد له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانی هه‌ل
ومه‌رجی سیاسی له عیراق و
ئه‌ڵته‌رناتیفه‌کانی کۆنگره‌ی خسته به‌ر
ده‌ست.ئنجابه‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاری
ئاماده‌بوان و پێشکه‌شکردنی دیاری به‌کۆنگره‌ی
ئازادی عیراق ،که له‌لایه‌ن سه‌میر عادله‌وه
وه‌رگیرا،کۆتایی به کۆبوونه‌وه‌که هات.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی
کۆنگره‌ی ئازادی عیراق
20/10/2006 |