|
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی و ژماره‌یه‌کی
زۆر له کورده‌کانی هۆڵه‌ندا
به‌شداری خۆپیشاندانی 4-11ده‌که‌ن له شاری
ده‌نهاغ
ڕۆژی شه‌ممه 4-11-2006 کاتژمێر14:00 له شاری
ده‌نهاغ خۆپیشاندانێکی گه‌وره سازکرا بۆ
به‌رده‌م ته‌لاری په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا،
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک ڕێکخراوی په‌نابه‌ری و
حیزب وڕێکخراوه چه‌په‌کانی ئه‌و ووڵاته‌وه،
له‌پێناوی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌کی
سه‌رتاسه‌ری له دژی بڕیاری ده‌رکردن و
گێڕانه‌وه‌ی 26هه‌زار په‌نابه‌ری دانیشتووی
هۆڵه‌نداو به‌رزکردنه‌وه‌ی داواکاری
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌و ده‌رکردنی
جه‌نه‌راڵ پاردۆن بۆ ته‌واوی ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی که ئه‌و بڕیاره
ده‌یانگرێته‌وه. فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی
عێراقیش به‌شدارییه‌کی به‌رچاوی هه‌بوو له‌م
خۆپیشاندانه‌دا، به بانگه‌وازکردنی هه‌موو
کورده‌کانی دانیشتووی هۆڵه‌ندا تیایدا‌و
بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌دان نوسخه له
به‌یاننامه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌م بۆنه‌یه‌وه
به زمانی هۆڵه‌ندی له‌م ئاکسیۆنه‌دا. ده‌یان
که‌س له په‌نابه‌رانی کوردی هۆڵه‌ندا هاتن
به ده‌م بانگه‌وازی فیدراسیۆنه‌وه‌و ئاماده‌ی
ئه‌م خۆپیشاندانه بوون و ده‌نگی خۆیان خسته
پاڵ ئه‌و هه‌زاران ده‌نگه ناڕازییه‌ی که
له‌و خۆپیشاندانه‌دا له دژی سیاسه‌تی
په‌نابه‌ری حکومه‌تی هۆڵه‌ندا به‌رزکرابۆوه.
سه‌ره‌تای ساڵی 2004 وه‌زاره‌تی کۆچی هۆڵه‌ندی
بڕیارێکی دژی په‌نابه‌ری په‌سه‌ندکردو به‌پێی
ئه‌و بڕیاره 26هه‌زار په‌نابه‌ری دانیشتووی
هۆڵه‌ندا، که زیاتر له 5هه‌زار په‌نابه‌ری
کوردی عێراقیشی ده‌گرته‌وه، ده‌بوایه له
ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا پرۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌و
ده‌رکردنیان ده‌سپێبکرێت. (ڕیتا
فێردۆنک)وه‌زیری کۆچی هۆڵه‌ندی سیاسه‌تی توند‌و
خێرای گرته به‌ر بۆ ته‌واوکردنی پرۆسه‌که‌و
به‌کرده‌وه ئێستا چه‌ندین که‌مپی گه‌وره له
شاره‌کانی ڕۆته‌ردام و ئوترێخت کراونه‌ته‌وه‌و
پڕکراون له‌و په‌نابه‌رانه‌ی که
په‌روه‌نده‌کانیان داخراوه‌و له
هه‌لومه‌رجێکی زۆر نائینسانی‌دا به‌گوێره‌ی
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی فێردۆنک بڕیاره عه‌زمیان
بشکێنن و به زۆر په‌نجه‌مۆریان لێوه‌ربگرن بۆ
ناردنه‌وه‌یان بۆ ووڵاته‌کانیان. له‌ژێر ناوی
ئه‌وه‌ی که گوایا کوردستانی عێراق ئارامه
سه‌دان په‌نابه‌ری کوردی دانیشتووی هۆڵه‌نداش
له‌به‌رده‌م مه‌ترسی ده‌رکردن و به‌زۆر
گێڕانه‌وه‌دان.
به‌شداری فیدراسیۆن و کورده‌کانی دانیشتووی
هۆڵه‌ندا،به‌تایبه‌تی ئه‌وسه‌دان په‌نابه‌ره
کورده‌ی که په‌روه‌نده‌یان یا به‌سراوه یا
چه‌ندین ساڵه هه‌ڵواسراوه‌و له
چاوه‌ڕوانیدان، له‌م ڕۆژه‌و له‌م
خۆپیشاندانه‌دا به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌کردنه
بۆ سازکردنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی
سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی له
دژی سیاسه‌تی ده‌رکردن و داخستنی
په‌روه‌نده‌کانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی
هۆڵه‌نداوه. له‌م پێناوه‌دا فیدراسیۆن
به‌ڵێنی داوه به په‌نابه‌رانی کوردی
هۆڵه‌ندا که‌مپینێکی جیهانییان بۆ ده‌سپێبکات
به هاوکاری فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری که
بنکه‌ی سه‌ره‌کیی له شاری له‌نده‌نه. هه‌ر
له‌مباره‌وه ده‌سمانکردوه به ناونووسکردنی
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که په‌روه‌نده‌یان
به‌سراوه یاخود ده‌رکراون وه یا تائێستا له
چاوه‌ڕووانیدان.
به‌م بۆنه‌یه‌وه بانگه‌وازی ته‌واوی
په‌نابه‌رانی کوردی دانیشتووی هۆڵه‌ندا
ده‌که‌ین له نزیکترین ده‌رفه‌تدا په‌یوه‌ندی
بکه‌ن به فیدراسیۆنه‌وه بۆ ناونووسکردنیان
له ڕێگای ئه‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه:
کاوه
سعید/زڤۆڵه:
kawadebra@hotmail.com
حه‌مه‌غه‌فور/ ئه‌مسته‌ردام : 0206316532
mgafor@yahoo.com
توانا هه‌ورامی/ده‌نهاغ: 0624294687
ڕزگار سالح/ده‌نهاغ: 0640792055
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی-هۆڵه‌ندا
6-11-2006 |