|
(سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسته‌کانی
سه‌رکردایه‌تی تازه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
ئێران له‌سه‌ر
په‌لامه‌ری ئیسرائیل بۆ سه‌ر
لوبنان)
له‌گه‌ڵ ده‌رچونی بڕیاری 1701
ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێش چه‌ند
رۆژێك، شه‌ڕی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان
راوه‌ستێنرا، ئه‌گه‌رچی ئه‌م بڕیاره به
یه‌کجاری ده‌رگای به‌ڕووی دووباره بوونه‌وه‌ی
هێرشێکی تری ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان
دانه‌خستووه.
سه‌ده‌ها کوژراو، که به‌شێکی
زۆریان مناڵ بوون، ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار
که‌س، خاپورکردنی سه‌دان خانوو به‌سه‌ر
خاوه‌نه‌کانیداا، چه‌ندین شار له ئاکامی
بوردومانی دڕندانه‌ی سوپای ئیسرائیل کرانه
که‌لاوه، خه‌سته‌خانه‌کان، قوتابخانه‌کان،
بنکه‌کانی وزه وکاره‌با، پرده‌کان‌و ته‌واوی
ژێربینای ئابووری ئه‌م وڵاته بوونه ئامانجی
ڕاسته‌وخۆی بۆردومانی سوپای ئیسرائیلی، ئه‌و
سوپایه‌ی که ده‌یان ساڵه له خوێن تێر
نابێت، هیچ سنوورێک نه‌بوو بۆ کوشتارو
تیرۆریزمی ئه‌م سوپایه، بۆ وێرانکردنی
سه‌رتاپایی چه‌ندین شار، بۆ تاوانی وا که
موچورکه به له‌شدا ده‌هێنێت، هه‌ر یه‌کێک
له‌و تاوانانه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو
سه‌رکرده سه‌ربازی‌و مه‌ده‌نیه‌کانی
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی
تاوانه‌کانی شه‌ڕو تاوانه دژه ئینسانیه‌کان
بدرێنه دادگا. ئه‌وه‌ی که له لوبنان
گوزه‌را په‌ڕه‌یه‌کی ڕه‌ش‌و تاریکه له ژیانی
ئینسانی ئه‌م سه‌ره‌ده‌مه‌و په‌ڵه‌یه‌کی
نه‌نگیه به ته‌وێڵی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌و
سه‌رکرده‌کان‌و سیاسه‌تمه‌داره
ئینسانکوژه‌کانیانه‌وه که ده‌ستیان به خوێن
و تاوان سووره.
ئه‌م شه‌ڕه هیچ
په‌یوه‌ندیه‌کی به ڕفاندن‌و دیل کردنی دوو
سه‌ربازی ئیسرائیلیه‌وه نه‌بوو، چونکه
ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه که حزب الله هێرش
بکاته سه‌ر سوپای ئیسرائیل‌و لێیان به‌دیل
بگرێت، ئه‌م به‌هانه‌یه زۆر پوچ‌و بێ
ناوه‌ڕۆکه، ته‌نانه‌ت ئه‌م شه‌ڕه بۆ
پارێزگاری له خه‌ڵکی سیڤیلی ئیسرائیل نه‌بوو
له دژی تیرۆریزمی حزب الله، خودی ده‌وڵه‌تی
ئیسرائیل به تووندوتیژیه‌که‌ی، به شۆفینزم‌و
ڕه‌گه‌زپه‌ستییه‌که‌ی یه‌کێکه له هۆکاره
سه‌ره‌کیه‌کانی نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت‌و پشێوی
له ناوچه‌که‌دا، نه‌ک ته‌نیا بۆ خه‌ڵکی
فه‌له‌ستین‌و لوبنان، به‌ڵکو بۆ خودی خه‌ڵکی
ئیسرائیلیش. ئه‌مانه بیانووی پیاده‌کردنی
شه‌ڕێکی وێرانکه‌رن وه‌ک هه‌نگاوێکی تر بۆ
سه‌پاندنی سیسته‌می تازه‌ی جیهانی که به
ڕوبارێک له خوێن له جه‌نگی که‌نداوی
یه‌که‌مه‌وه ده‌ستی پێ کرد‌و تائێستاش
باجه‌که‌ی خه‌ڵکی عێراق‌و چه‌ندین ناوچه‌ی تر
له دنیادا به‌قورسی ده‌یده‌ن.
هه‌ر له‌م ڕاستایه‌دا ئه‌وه‌ی
که ناو ده‌برێت به "کۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی"و له پێش هه‌موشیانه‌وه رێزێک
له ده‌وڵه‌ته‌کانی سه‌ر به ئه‌مریکا، له‌م
جه‌نگه‌دا به‌شیوه‌یه‌کی ئاشکرا چوونه پاڵ
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌و ڕمه‌کانی خۆیان
ئاراسته‌ی حزب الله کرد‌و هۆی هه‌ڵگیرساندنی
جه‌نگیان خسته پاڵ ئه‌وه‌ی ناویان نا ""کاره
سه‌رشێته‌کانی" ئه‌م حزبه، به‌مه‌ش چرای
سه‌وزیان بۆ ئیسرائیل هه‌ڵکرد بۆ پیاده‌کردنی
شه‌ڕو توندوتیژی‌و ملهوڕی خۆی، هه‌ر ئه‌م
پاڵپشتییه تینێکی سیاسی‌و مه‌عنه‌وی دایه
ئیسرائیل بۆ کوشتارو کاری تیرۆریستی بێ
په‌رده‌و باجه‌که‌شی له‌سه‌ر خه‌ڵکی بێ
تاوان‌و سیڤیلی لوبنان که‌وته‌وه.
له‌م نێوه‌دا سه‌رکردایه‌تی
تازه‌ی حککا له‌م قافڵه‌یه دوانه‌که‌وت، له
هه‌ڵوێستی ڕاگه‌یاندراوی له به‌یاننامه‌و
نوسینه‌کانیدا ئه‌م شه‌ڕه‌ی وه‌ک به‌رابه‌رکێی
نێوان دوو قوتبی تیرۆریستی جیهانی دوای 11ی
سێپتامبه‌ر لێکدایه‌وه‌و به‌مه‌ش ئاوی کرد
به ئاشی ئه‌مریکاو ئیسرائیل‌و سیاسه‌تی
خوێناوی ئه‌وان له ناوچه‌که‌دا، سیاسه‌تی
"پێکهێنانی خۆرهه‌ڵات-ناوه‌ڕاستێکی تازه"،
که جگه له داسه‌پاندنی
"خۆرهه‌ڵات-ناوه‌ڕاستێکی تازه" که تیایدا
ئه‌مریکا ببێته تاکه پۆلیسی دنیا هیچی تر
نییه، پۆلیسێک که ده‌بێ به‌شه‌رییه‌ت کڕنۆشی
بۆ به‌رێت. گومانی تێدا نیه که حزب الله
خاوه‌نی فایلێکه که بێ هاوتایه له
خوێنڕێژی وکاری تیرۆریستی‌و پێشێل کردنی
ساده‌ترین ماف‌و ئازادییه سیاسی‌و
مه‌ده‌نییه‌کان له هه‌ر شوێنێک که
جێگه‌پێیه‌کی هه‌بووبێت. به‌ڵام دانانی حزب
الله وه‌ک هاوتای ئیسرائیل له‌و جه‌نگه
کاولکاریه‌ی‌دا (که ئیسرائیل به هاوپشتی
ته‌واوی ئه‌مریکاوه به‌رپای کرد)و
کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م دووانه له‌یه‌ک خانه‌داو
شوبهاندنیان به دوو لایه‌نی شه‌ڕکه‌ر‌و
هه‌ڵگیرسێنه‌ری شه‌ڕ، له خۆیدا
سه‌نگه‌ربه‌سته‌نه له‌پاڵ ئه‌مریکاو
ئیسرائیل‌و سیاسه‌ته شومه‌کانیان له‌دژی
خه‌ڵکی لوبنان‌و ناوچه‌که‌و جیهان.
ئه‌وه‌ی که له لوبنان ڕوویدا
هێرشێکی ناڕه‌وای ئیسرائیل بوو له دژی خه‌ڵکی
ئه‌م وڵاته، ناساندنی ئه‌مه وه‌ک شه‌ڕی
دوولایه‌ن خۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵکه‌و
دوورخستنه‌وه‌یه‌تی له تێفکرین له هۆکاری
سه‌ره‌کی شه‌ڕو خه‌بات‌و هێزکۆکردنه‌وه به
دژی تاوانبارانی. ئه‌مه شه‌ڕێکی یه‌ک
لایه‌نه‌یه، شه‌ڕی یه‌ک لایه‌نه.
به‌رپرسیاریه‌تی ته‌واوی ئه‌م جه‌نگه
ده‌که‌وێته سه‌ر شانی ئیسرائیل‌و ئه‌مریکاو
که‌للـه ڕه‌قی‌و خوێنڕشتنیان. ناساندنی ئه‌م
شه‌ڕه وه‌ک درێژه‌ی به‌رامبه‌رکێی دوو
جه‌مسه‌ری تیرۆریستی جیهانی ئه‌بێته هۆی
له‌بیرکردن‌و چاوپۆشی له ڕۆڵی تاوانکاریی
ئیسرائیل‌و ئه‌مریکا، له ئێستا‌و ڕابووردوودا،
له داسه‌پاندنی شه‌ڕو کاولکاریی له
ناوچه‌که‌دا، هه‌روه‌ها ده‌ستی ئیسرائیل
ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی کوشتاری زیاتر به
پاساوی ئه‌وه‌ی که ئه‌م ته‌نها لایه‌نێکی
شه‌ڕه‌که‌یه‌و به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆ نییه له
شه‌ڕو کاولکاریی ئێستای لوبنـان.
ئه‌کرا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی
سه‌رکردایه‌تی حککا وه‌ک هه‌لوێستێکی سلبی
چه‌پێکی لاکه‌وته پێناسه بکرێت که تێیدا
په‌راوێزنشینی‌و به‌سه‌نده کردن به فڕێدانی
لێکدانه‌وه‌ی بێفه‌ڕ‌و هه‌ڵوێستی بێ‌کرده‌وه،
به‌رجه‌سته‌یه. به‌ڵام گۆڕانکارییه
چاوه‌ڕوانکراوه‌کانی ئێستا له ناوچه‌که‌داو
خۆئاماده‌کردنی ئه‌مریکا بۆ فراوانکردنه‌وه‌ی
ڕوبه‌ری شه‌ڕو وێرانکاریی‌و په‌لاماردانی
ئێران به بیانووی هه‌وڵدانی جمهوری ئیسلامی
بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی، وامان لێ
ده‌کات که جۆرێکی تر ته‌ماشای ئه‌م
هه‌ڵوێسته بکه‌ین‌و وه‌ک به‌شێک له
خۆئاماده‌کردنی ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه بۆ
په‌یوه‌ست بوون به به‌ره‌ی ناسیۆنالیسته
ئێرانیه‌کان‌و ڕیزی ده‌فکوتان‌و زوڕنا ژه‌نان
یان لانی که‌م خۆکه‌ڕکه‌ران له نه‌خشه‌کانی
ئه‌مریکا بۆ عێراقیزه کردنی ئێران بیبینین.
له راستیدا ئه‌م
هه‌ڵوێستگیرییه سه‌ره‌ڕای ڕواڵه‌تی
ڕادیکالانه‌ی، که به شێوه‌یه‌کی گشتی
له‌ڕووی شکلی‌و له‌فزیه‌وه پڕه له
دژایه‌تی کردنی حزب الله‌و ئیسلامی سیاسی،
به‌ڵام له ڕاستیدا دژایه‌تیه‌کی واقعی بۆ حزب
الله تێدا نیه بگره له‌دوا ئه‌نجامیشدا
ده‌چێته خانه‌ی خزمه‌ت کردن به‌وه‌وه.
داماڵینی چه‌پ له دیدێکی ڕۆشن‌و هه‌ڵوێستێکی
ڕاشکاو بۆ مه‌حکومکردنی په‌لامار‌و
کوشتاره‌کانی ئیسرائیل له واقیعدا هاوتایه
له‌گه‌ڵ به‌رگرتن به هه‌ر بیرکردنه‌وه‌یه‌کی
جیددیش بۆ گرتنه به‌ری سیاسه‌تێکی عه‌مه‌لی
بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌لامه‌ره‌و له
دوا ئه‌نجامیشدا ده‌کاته جێهێشتنی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌کانی
ئیسرائیل-ئه‌مریکا بۆ هێزه‌کانی تر‌و ڕێگا خۆش
کردن بۆ حزب الله و ئیسلامی سیاسی به‌گشتی بۆ
ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی درۆزنانه و ناڕه‌وا
ئیدیعای نوێنه‌رایه‌تیکردنی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵک بکه‌ن له دژی
په‌لاماره‌کانی ئیسرائیل.
ناکرێت ئه‌م هه‌ڵوێست‌و
سیاسه‌ته‌ی سه‌رانی حککا جیابکه‌ینه‌وه له‌و
وه‌رچه‌رخانه‌ی ئێستایان به‌رامبه‌ر به
ته‌واوی کێشه‌ی فه‌له‌ستین. باسه تازه‌کانی
سه‌رکردایه‌تی ئه‌م حزبه به‌رامبه‌ر ئه‌م
ته‌نگژه‌ی ئێستا‌و کيشه‌ی فه‌له‌ستین که
له‌سه‌ر زمانی لیده‌ره‌که‌یه‌وه هاته ده‌ر،
له‌سه‌رهه‌ندێ بناغه
ڕاوه‌ستاوه:"چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی
فه‌له‌ستین به قازانجی خه‌ڵک ته‌نها له
ڕێگا‌ی نابووت کردنی ئیسلامی سیاسیه‌وه
وه‌دیدێت له فه‌له‌ستین‌و خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست"، " چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی
فه‌له‌ستین به شێوه‌یه‌کی دیاریکراو به
ڕێگا‌ی بڕاندنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئیسلامی
سیاسی‌دا له فه‌له‌ستین ده‌چێته پێشه‌وه"، "
تا ئه‌و کاته‌ی هێزه‌کانی وه‌ک حزب الله‌و
حه‌ماس هه‌ژموونیان هه‌بێت به‌سه‌ر
جووڵانه‌وه‌ی فه‌له‌ستیندا، له توانادا نییه
ئامانجی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک‌و
ده‌وڵه‌تێکی یه‌کسان له مافه‌کان له
فه‌له‌ستیندا مسۆگه‌ر بکرێت"
ئه‌م تێڕوانینانه
وازهێنانێکی ئاشکرایه له دۆزینه‌وه‌ی
ڕێگه‌چاره‌یه‌کی ئۆبژه‌کتیڤ‌و مه‌سئولانه‌و بێ
ده‌ربه‌ستییه‌کی ئاشکرایه به ژیان‌و
ئازاره‌کانی ملیۆنه‌ها له خه‌ڵکی فه‌له‌ستین،
ئه‌مه وه‌رچه‌رخانێکی ته‌واوه له سیاسه‌تی
مه‌نسوور حکمه‌ت‌و کۆمۆنیزمی کرێکاریی. ئه‌مه
لادانێکی ڕاستڕه‌وانه‌یه‌و ئاو کردنه به
ئاشی ئیسرائیل‌دا. ئه‌م تێڕوانینه
دژایه‌تییه‌کی ئاشکرای هه‌یه له‌گه‌ڵ
ڕێگا‌چاره‌ی مه‌نسوور حکمه‌ت‌و کۆمۆنیزمی
کرێکاریی که هه‌میشه ته‌ئکیدی له‌سه‌ر
ئه‌وه کردووه که چاره‌سه‌ری کێشه‌ی
فه‌له‌ستین له دانپیانانی ئیسرائیل‌و
ئه‌مریکادایه به پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی
فه‌له‌ستین وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆو
یه‌کسان له مافه‌کانیدا، هه‌روه‌ها
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی فه‌له‌ستین به‌ردێکی
بناغه‌ییه بۆ بنبڕکردنی ئیسلامی سیاسی له
ته‌واوی جوگرافیای سیاسی ناوچه‌ی خۆرهه‌لاتی
ناوه‌ڕاستدا. فاشیزمی ئیسلامی ته‌واوکه‌ری
فاشیزمی ئیسرائیلیه‌و له‌وه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت. گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی فاشیزمی ئیسلامی،
هه‌ر له حه‌ماسه‌وه بگره بۆ جیهاد‌و حزب
الله‌و ئه‌وانی تر، هه‌ڵقوڵاوی مانه‌وه‌ی
برینی ده‌یانساڵه‌ی داگیرکاری ئیسرائیله بۆ
فه‌له‌ستین‌و مانه‌وه‌یه‌تی به‌بێ
چاره‌سه‌رکردن. ئه‌مریکاو ئیسرائیل به نوکه
قه‌ڵه‌مێک ده‌توانن ئه‌م دۆسیه‌یه دابخه‌ن‌و
ئه‌م برینه چاره‌سه‌ر بکه‌ن، یه‌که‌م
به‌رهه‌می داخستنی ئه‌م دۆسیه‌یه به‌ڕه
ڕاکێشانه له‌ژێر پێی ئیسلامی سیاسی‌و
پاڵپێوه‌نانیه‌تی بۆ په‌راوێزی کۆمه‌ڵگاکانی
ئه‌م ناوچه‌یه.
سه‌رئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌ته
بۆ حککا، نه‌ک فشارهێنان بۆ ئه‌مریکاو
ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی
فه‌له‌ستین بده‌ن، به‌ڵکو ئاراسته کردنی نوکی
ڕمه بۆ ئیسلامی سیاسی که خۆی له خۆیدا
به‌رهه‌مێکی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م بارودۆخه‌یه،
ئه‌م سیاسه‌ته له‌ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه
هاوتایه به هه‌ڵوێستی بۆش‌و بلێرو شارۆن‌و
ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتدارانی فاشیست له ئیسرائیل.
ئه‌م سیاسه‌ته له شانی حزبێک ناوشێته‌وه
که‌خۆی وا داناوه له‌سه‌ر خه‌ت‌و بۆچونه‌کانی
مه‌نسور حکمه‌ت ده‌ڕوات.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عێراق، پێی وایه که‌ئه‌م شه‌ڕه درێژکراوه‌ی
هه‌مان سیاسه‌تی ئه‌مریکایه له جیهانی دوای
شه‌ڕی سارددا، جیهانێک که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت
وه‌ک سه‌ردارێکی تاقانه‌ی خۆی بنوێنێت که
ده‌بێت هه‌موان ملکه‌چی پرۆژه‌و ئیراده‌ی ئه‌و
بن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وا پێویست بکات بۆ
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌مه ده‌ریایه‌ک له خۆێنی
به‌شه‌ریه‌ت بڕژێت. شه‌ڕی ئه‌مریکاو ئیسرائیل
بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خواسته‌یه. هه‌ر
خۆلادانێک له‌م ڕاستییه به‌واتای ڕیز
به‌ستنه له‌پاڵ ئه‌مریکا و پرۆژه
جیهانیه‌کانیدا. هه‌روه‌ها حزب
ڕایده‌گه‌یه‌نێت که ڕێگا‌ی بنبڕکردنی ئیسلامی
سیاسی به‌هه‌موو ڕه‌وته‌کانیه‌وه به کۆتایی
هێنانی داگیرکاری ئیسرائیل بۆ فه‌له‌ستین
وپێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆو هاومافدا
تێده‌په‌ڕیت. پێویسته له‌سه‌ر به‌شه‌رییه‌تی
موته‌مه‌دین که هه‌موو فشارێک بخاته سه‌ر
ئه‌مریکاو ئیسرائیل بۆ دانپیانان به‌م مافه
ره‌وایه‌دا.
پێویسته له‌سه‌ر حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران ئه‌م هه‌ڵوێست و
سیاسه‌ته‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه
بکێشێته دواوه چونکه ئه‌مه ئاو کردنه به
ئاشی مانه‌وه و درێژه‌پێدانی مه‌ینه‌تیه‌کان
وکوێره‌وه‌ریه‌کانی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین و
درێژه‌مانه‌وه‌ی داگیرکاریی، شه‌ر،
توندوتیژیی، کوشتاریی رۆژانه‌و خاپوورکاری و
ئاواره‌یی. ئێمه بانگه‌وازی ئه‌ندامانی ئه‌م
حزبه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که خۆیان به
وه‌فاداری ڕێبازی مه‌نسور حکمه‌ت ده‌زانن،
ده‌که‌ین که ئه‌م هه‌ڵوێسته قبوڵ مه‌که‌ن،
ئه‌مه سیاسه‌تێکی نامه‌سئولانه‌و دژی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین‌و
ناوچه‌که‌یه بۆ ئازادی و رزگاربوون.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق
25.08.2006
|