|
به
هه‌وڵ و کۆششی سه‌دان کادری کۆمۆنیستی و له
پێشیانه‌وه هاوڕێ مه‌نسوور حکمه‌ت، 13 ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر، له 21 ی ته‌موزی 1993 دا، حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، حزبی ڕزگاری چینی
کرێکار و ته‌واوی کۆمه‌ڵگا پێکهات. پێکهاتنی
حزب وه‌ڵامێکی خه‌باتکارانه‌ی ده‌ستبه‌جێ و
پێویست بوو به بارودۆخێک که تیایدا عێراق
کرابووه سه‌نته‌ری ململانێی به‌رژه‌وه‌ندی
هێزه جیهانی و ناوخۆییه‌کان که له هه‌وڵی
بردنی چاره‌نوسی کۆمه‌ڵگا به ئاقاری ئامانجه
دژی خه‌ڵکیه‌کانیان له عێراق و جیهاندا بوون.
حزب له پێناو چه‌کدارکردنی جه‌ماوه‌ری
کرێکاران و ئازادیخوازان و یه‌کسانیخوازان به
حزبی خۆیان و جیاکردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری خه‌ڵک
بوو له ڕه‌وته سیاسیه قه‌ومی و دینیه‌کان
که له ململانێدا بوون. ئه‌م حزبه له
کاتێکدا پێکهات که به هۆی داڕووخانی بلۆکی
درۆزنانه‌ی کۆمۆنیزمه‌وه هێرش بۆ سه‌ر
کۆمۆنیزم و ڕزگاری و هه‌ر پێوانه‌یه‌کی
ئینسانی ده‌ستی پێ‌کردبوو، و ئاڵای داکۆکی له
مارکس و لینین و ڕزگاری به‌رزڕاگرت.
ئه‌م حزبه هه‌ر له‌گه‌ڵ
دامه‌زراندنیدا وه‌ک لایه‌ن و جه‌مسه‌رێکی
ڕادیکاڵی مارکسیستی جدی و گرنگ ده‌رکه‌وت و
له ماوه‌ی 13 ساڵی ته‌مه‌نی پرشنگدار و
خه‌باتکارانه‌یدا ڕۆڵی ئێجگار گرنگی بینیوه.
هه‌میشه سه‌رمه‌شقی خه‌باتی دژی ئه‌مریکا و
جه‌نگی له دژی جه‌ماوه‌ری عێراق و ته‌واوی
سیاسه‌ته دژی خه‌ڵکیه‌کانی بووه، له
پێشیانه‌وه سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری که
زیاتر له ملیۆن و نیوێک ئینسانی بێتاوانی،
که زۆربه‌یان منداڵ بوون، کرده قوربانی،
گه‌مارۆیه‌ک که له‌لایه‌ک ته‌مه‌نی ڕژێمی
فاشیستی به‌عسی درێژ کرده‌وه و له لایه‌کی
تره‌وه ته‌واوی هێزی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ری
له ناو برد. ڕووبه‌ڕووی کارنامه و ئیدعا و
چالاکیه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ڕاست که خۆیان به
سیاسه‌ت و نه‌خشه‌کانی ئه‌مریکاوه
به‌ستبۆوه، ڕاوه‌ستا. له دژی کرده‌وه‌کانی
ڕژێمی فاشیستی گۆڕبه‌گۆڕ و سیاسه‌ته دژی
کرێکاری و ژنان و ته‌واوی ئازادیخوازانه‌کانی
ڕاوه‌ستایه‌وه و که‌مپینی سیاسی و
ڕاگه‌یاندنی له دژیان به‌ڕێخست. هه‌روه‌ها
له دژی کرده‌وه‌کانی ئه‌حزابی میلیشیای
ناسیۆنالیستی کورد که له کوردستان
ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست ڕاوه‌ستایه‌وه.
به‌رگری له مافه‌کانی کرێکاران، ژنان، لاوان،
مناڵان و ته‌واوی توێژه بێبه‌ش و
زه‌حمه‌تکێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا کرد. خه‌باتێکی
بێوێنه‌ی کردووه له پێناو ناردنه‌وه‌ی هێزه
ڕه‌شه‌کانی ئیسلامی سیاسی بۆ لانه‌کانی
سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستیان و کۆمه‌ڵگای له
ده‌ستدرێژه‌کانی هێزه ئیسلامیه قین له
دڵه‌کان پاراستووه. حزب و ڕێکخراوی
سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان ڕووبه‌ڕووی
جینۆسایدکردنی ژنان له ژێر ناوی "پاراستنی
شه‌ره‌ف"دا ڕاوه‌ستانه‌وه و به‌رگری له
ئازادی سیاسی و مافه مه‌ده‌نیه‌کان کرد و له
هه‌رشوێنێک ده‌ستی ڕۆیشتبێ به‌رگری له
حورمه‌ت و که‌رامه‌تی ئینسان کردووه. فه‌توا
له دژی ڕابه‌رانی دراوه و پاره و پولی
خه‌یاڵی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان کراوه.
له ڕێڕه‌وی ئه‌م خه‌باته پرشنگداره‌یدا
ئازیزترین له هاوڕێیانی و ڕابه‌رانی
چاونه‌ترس و ئازا که ڕابه‌رانی جه‌ماوه‌ری
بێبه‌ش و داکۆکی له مافه‌کانی جه‌ماوه‌ر بوون
له ده‌ستداوه.
له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردووش‌دا،
ئه‌م حزبه ده‌ستی داوه‌ته خه‌باتێکی بێووچان
له دژی سه‌پاندنی شه‌ڕ له دژی خه‌ڵکی عێراق
که به داخه‌وه ئه‌وه‌ی حزب پێشبینی کردووه
هاتۆته دی. شه‌ڕێک که کۆمه‌ڵگای به‌ره‌و
شه‌ڕی پیسی تایفی ڕاپێچکردووه و ڕۆژانه
ژیانی سه‌دان که‌سی بێ‌تاوان ئه‌هاڕێت، ئیسلام
و تایه‌فه‌گه‌ری و عه‌شیره‌تگه‌ری و
قه‌ومگه‌ری و هه‌رچی ڕه‌وتی کۆن و داڕزیوه
هه‌ژموونی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا کردووه. حزب
ڕووبه‌ڕووی داگیرکاری و ئاکامه تراژیدیه‌کانی
وه‌ستایه‌وه و ڕۆژانه خه‌بات ئه‌کات بۆ
ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگا له دژی شه‌ڕ و داگیرکاری و
حکومه‌ته قه‌ره‌قوشیه‌که‌ی و ته‌واوی
هێزه‌کانی سیناریۆی ڕه‌ش. خه‌باتێکی بێوێنه‌ی،
که تا ئاستی پێکدادانی چه‌کدارانه گه‌یشت،
له دژی کرده‌وه‌کانی ئیسلامی سیاسی و
ده‌ستدرێژیه‌کانی بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگا و به
تایبه‌تی لاوان و ژنان به‌ڕێخست. کرێکاران،
بێکاران، ژنان و خوێندکارانی له ڕێکخراوه
جه‌ماوه‌ریه‌کانیاندا ڕێکخستووه و له ده‌روی
ئامانجی ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی کۆی
کردوونه‌ته‌وه. ئێستاش حزب جه‌مسه‌ری
ڕادیکاڵیزم و تاکه ئه‌ڵته‌رناتیڤه بۆ ڕزگار
و ئازادکردنی کۆمه‌ڵگا. کۆمه‌ڵگا بێجگه له
کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه داگیرکه‌ره‌کان له
عێراق و ده‌ستکۆتاکردنی حزب و ڕه‌وت و میلیشیا
و تاقمه قه‌ومی و ئیسلامی و تایفیه‌کان، چ
ئه‌وانه‌ی سه‌ربه ئه‌مریکان یان دژین، هیچ
ڕێگه‌یه‌کی تری له به‌رده‌مدا نیه. ئه‌و
هێزانه کۆمه‌ڵگایان چه‌ندین ده‌یه به‌ره‌و
دواوه بردووه، مه‌ده‌نیه‌ت و عه‌لمانیه‌ت و
ده‌ستکه‌وته‌کانی چه‌ندین ده‌یه له خه‌باتی
کۆمه‌ڵگا و ئازادیخوازان و له پێشیانه‌وه
کرێکارانیان له‌ناو بردووه، ده‌ستی پیسیان
به‌سه‌ر ئینسانیه‌تی کۆمه‌ڵگادا درێژ کردووه
و بنه‌ما ماددی و مه‌عنه‌ویه‌کانیان تێک و پێک
داوه. ته‌قلیدی سه‌ربڕین و خوێنڕێژی و
ته‌قاندنه‌وه و کووشتن به دڕندانه‌ترین و
وه‌حشیانه‌ترین شێوه بره‌وی پێ دراوه.
بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و
بارودۆخه و هاتنه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی له
چه‌شنی کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه داگیرکاره‌کان،
ده‌ستکۆتاکردنی هێزه‌کانی سیناریۆی ڕه‌ش و
گێڕانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت بۆ کۆمه‌ڵگا، و
گێڕانه‌وه‌ی ئیراده بۆ ئینسان له عێراق
پێشنیاری پێکهێنانی ڕێکخراوی "کۆنگره‌ی ئازادی
عێراق" ی کردووه. کۆنگره‌ی ئازادی عێراق
ئه‌ڵته‌رناتیڤ و ئامرازی ده‌ستی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و بزووتنه‌وه‌ی
سۆسیالیستی کرێکاریی و به‌ره‌ی چه‌پ و
پێشکه‌وتنخواز و ڕادیکاڵ، و ته‌واوی به‌ره‌ی
دونیای موته‌مه‌دینه له جیهاندا، له پێناو
ده‌خاڵه‌تکردن له‌و بارودۆخه تراژیدیه‌دا و
به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئیراده‌ی ئینسانیه‌تی
هووشیار و ڕزگارکردنی کۆمه‌ڵگا له‌م دێوه‌زمه
بێوێنه‌یه.
جه‌ماوه‌ری عێراق و جیهان!
13 ساڵ به‌سه‌ر مێژوویه‌کی پرشنگدار و پڕ له
ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌دا تێئه‌په‌ڕێ. هاتنه‌دی
هه‌موو ئه‌وانه بێ قوربانی دان و گیانی له
خۆبووردوویی ئه‌وانه‌ی له ڕیزه‌کانی حزب و
ده‌ره‌وه‌یدا بوون به ده‌ست نایه‌ت. ئه‌م
حزبه، سه‌رباری هه‌ر که‌موکوڕی و خاڵێکی
لاواز، مایه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزیه.
جوانترین و خۆشه‌ویستترین دیارده‌ی مێژووی
کۆمه‌ڵگایه له‌م دوو ده‌یه‌یه‌ی دواییدا.
هه‌ر خودی بوونی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عێراق به مانای ئه‌وه‌یه که ده‌رگاکانی
هیوا و ڕزگاربوون هێشتا دانه‌خراون. به بێ
حزب، کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و تاریکی و بێده‌ره‌تانی
و بێ ئۆمێدی و داڕمانی زیاتر له‌وه‌ی ئێستا
هه‌یه ڕۆئه‌چوو.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
عه‌زمی جه‌زم کردووه نه‌ک ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی
که درێژه به‌و کاره گه‌وره و پڕبایه‌خ و
پرشنگدارانه بدات که کردوویه‌تی، به‌ڵکو بۆ
هاتنه‌دی فه‌لسه‌فه‌ی وجودی خۆی که ئه‌ویش
گۆڕینی ژیانی کۆمه‌ڵ و هاتنه‌دی دنیایه‌کی
باشتره. ئه‌مه‌ش بێ ڕاماڵینی هێزه‌کانی
سیناریۆی ڕه‌ش و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداریان
کردووه له ڕاپێچکردنی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و شه‌ڕ
و کووشتار و تاوانکاری و شکاندنی که‌رامه‌تی
ئینسان، نایه‌ته دی. هیچ ڕێگایه‌کی تر بۆ
ڕزگای نییه بێجگه له به‌هێزکردن و چوونه
نێو ڕیزه‌کانی ئه‌م حزبه و نه‌خشاندنی
ئاینده‌یه‌کی باشتر که شایسته‌ی ئینسانی
سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک بێت.
له‌م ڕۆژه‌دا، ته‌نها ئه‌وه‌مان له
به‌رده‌مدایه که ئاڵای حزب شه‌کاوه و به‌رز
ڕابگرین و به یه‌ک ده‌نگ هاوار بکه‌ین:
بژی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق!
بژی ئازادی و یه‌کسانی!
بژی سۆسیالیزم!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
ناوه‌ڕاستی ته‌موزی 2006 |