|
به پێی بانگه‌وازی یه‌کێتی گشتی ئیتیحادییه‌کانی
ئوسترالیا، ڕۆژی 28-6-2006 گه‌وره‌ترین
خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له زۆرێک له شار‌و
شارۆچکه‌کانی ئوسترالیا ساز کرا . له شاری
سدنیش ده‌یان هه‌زار له کرێکاران،
مامۆستایان و قوتابیان، ژماره‌یه‌کی زۆر له
حزبه سیاسیه‌کان، کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی جۆراو جۆارکه
دژی سیاسه‌ته راستره‌وه‌کانی حکومه‌تی
لیبرالن به سه‌رۆکایه‌تی جۆن هاوه‌رد، له
گه‌ره‌کی بلاک تاون بۆ خۆپشاندان‌و ڕیپیوان
له کاتژمیر9 سه‌ر له به‌یانی تا 12
نیوه‌رۆکۆبونه‌وه.
له‌م خۆپیشاندانه‌دا ریپیواندانه‌دا هه‌زاران
دروشمی به‌رهه‌ق له لایه‌ن
خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌رز کرابۆوه‌و
ده‌وترایه‌وه، به تایبه‌تی له دژی بریاری
گرێ به‌ستی کاری فه‌ردی له نیوان خاوه‌ن کار‌و
کرێکار به‌بی ده‌خاڵه‌تی سه‌ندیکا. که به
پێی ئه‌م بریاره خاوه‌ن کار مافی ئه‌وه‌ی
هه‌یه به پێی ئاره‌زوی خۆی کرێکار له‌سه‌ر
کار ده‌ربکات بی ڕه‌چاو کردنی هیچ مافێکی
کرێکاران.
له خۆپیشاندانه‌که‌دا چه‌ندین که‌س له
ڕابه‌رانی یه‌کێتی‌یه کریکاری‌یه‌کان
ووتاریان دا‌و قسه‌و باسیان بۆ خۆپیشانده‌ران
کرد‌و سه‌رچاوه‌و ئاکامی خراپی ئه‌و بریارو
سیاسه‌تانه‌ی حکومه‌تی هاوه‌ردیان بۆ خه‌ڵک
ڕۆشن کرده‌وه .
شایانی باسه له چه‌ند ساڵی ڕابردووی
حکومه‌تی ڕاستڕه‌وی هاوه‌رد، هاوکاری بۆش‌و
بلیری کردووه له جه‌نگی داگیرکارنه‌یان له
دژی خه‌ڵکی عیراق، له ئاستی ناوخۆی
ئوسترالیاشدا گه‌وره‌ترین هیرشی کردۆته سه‌ر
مافه‌کانی خه‌ڵکی به گشتی‌و کرێکاران به
تایبه‌تی.
له‌م خۆپیشاندانه‌دا ئه‌ندامانی ڕێکخراوی
ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراقیش
به دروشم‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یانی جۆاروجۆر
به‌شداریان کرد‌و پشتیوانی خۆیان بۆ
خواسته‌کانی کرێکارانی ئوسترالیا ڕاگه‌یاند.
جێی ئاماژه پێ کردنه که له چه‌ند ساڵی
ڕابردودا ڕێکخراوی ئوسترالیای حزب له زۆربه‌ی
خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانی
یه‌کیتی‌یه کریکاری‌یه‌کانی ئوسترالیا
به‌شداریان کردووه‌و هاوپشتی‌و هاوکاری خۆیان
بۆ کرێکاران‌و خه‌ڵکی ئوسترالیا نیشان داوه .
کۆمیته‌ی ئوسترالیا
حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق
28-6-2006 |